Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 What then should we say that Abraham, our physical forefather, has found? بۆیه‌ چی بڵێین له‌باره‌ی ئیبراهیم كه‌ به‌پێی گۆشت‏و خوێن باوكمانه‌، چی دۆزییه‌وه‌؟
2 For if Abraham was justified by works, he has something to boast about—but not before our Father. ئه‌گه‌ر ئیبراهیم به‌پێی كردار بێ‌تاوان بووه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو شانازی بكات، به‌ڵام نه‌ك به‌رامبه‌ر خودا.
3 For what does Scripture say? Abraham believed our Father, and it was counted to him as righteousness. كتێبی پیرۆز چی ده‌ڵێ‌؟ :‏[[ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به‌ ڕاست‎ودروستی بۆی دانرا.]]
4 To the one who works, wages aren't credited as a gift but as what's owed. ئه‌وه‌ی كار ده‌كات‏، كرێیه‌كه‌ی به‌ به‌ره‌كه‌ت بۆ دانانرێ‌، به‌ڵكو مافی خۆیه‌تی.
5 But to one who does not work, but trusts him who justifies the wicked, his faith is counted as righteousness. ئه‌وه‌ش كار ناكات، به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ خودا خوانه‌ناس بێ‌تاوان ده‌كات، ئه‌وا به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ڕاست‏ودروست داده‌نرێ‌.
6 As David also speaks of the blessing of the person our Father credits righteousness to, apart from works: هه‌روه‌ك چۆن داود باس له‌پیرۆزی ئه‌و مرۆڤه‌ ده‌كات، كه‌ خودا به‌ڕاست‏ودروست دایده‌نێت بێ‌ هیچ كردارێك، كاتێ‌ ده‌ڵێ‌:
7 "Blessed are those whose lawless deeds are forgiven, and whose sins are covered; [[خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی گوناهه‌كانیان به‌خشراوه‌و هه‌ڵه‌كانیان داپۆشراوه‌!
8 blessed is the one whose sin our Father will never count against him." خۆزگه‌‏ده‌خوازرێ‌ به‌و كه‌سه‌ی خودا‏وه‌ند گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێ‌!]]
9 Is this blessing only for the circumcised, or also the uncircumcised? We say Abraham's faith was credited as righteousness. جا ئایا ئه‌م خۆزگه‌یه‌ ته‌نها بۆ خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ یاخود بۆ ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌نه‌كراون؟ چونكه‌ باسمان‏كرد به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌ ئیبراهیم به‌ ڕاست‏ودروست دانرا.
10 How then was it credited? While he was circumcised, or uncircumcised? Not while circumcised, but while uncircumcised. به‌ڵام چۆن ئه‌مه‌ی بۆ دانرا؟ دوای خه‌ته‌نه‌‏كردن یا پێش خه‌ته‌نه‌كردن؟ بێ‌گومان ئه‌مه‌ دوای خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بوو، به‌ڵكو پێشی بوو.
11 He received circumcision as a sign, a seal of the righteousness he had by faith while still uncircumcised, so he would be father of all who believe though uncircumcised, with righteousness credited to them too, ئیتر ئیبراهیم نیشانه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی وه‌رگرت وه‌ك مۆری ڕاست‏ودروستی به‌هۆی باوه‌ڕ، كاتێ‌ هێشتا خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابوو، تا ئیبراهیم بوو به‌باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراون‏، به‌ ڕاست‏ودروستی بۆیان دابنرێ‌،
12 and father of the circumcised who are not only circumcised but also walk in the footsteps of the faith our father Abraham had while uncircumcised. هه‌روه‌ها بوو به‌‏باوك بۆ ئه‌و خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ی نه‌ك ته‌نها خه‌ته‌نه‌كراون، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێگای ئه‌و باوه‌ڕه‌دا ده‌ڕۆن كه‌ هی ئیبراهیمی باوكمانه‌، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ بكرێ‌.
13 For the promise to Abraham and his offspring that he would inherit the world did not come through the law, but through faith's righteousness. له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌‏ئیبراهیم‏و نه‌‏وه‌كانی درا، تاكو ببێ‌ به‌‏میراتگری جیهان، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ بوو كه‌ به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌یه‌.
14 For if those who live by the law are heirs, faith is emptied and the promise nullified. گه‌ر خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته‌كان ته‌نها میراتگر بوونایه‌، ئه‌و كاته‌ باوه‌ڕ بێ‌ سوود ده‌بوو‏، به‌ڵێنی خوداش ده‌شكێنرا،
15 Law brings wrath; where there is no law, there is no violation. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌یی خودا، گه‌ر شه‌ریعه‌ت نه‌بووایه‌ سه‌رپێچی ده‌رنه‌ده‌كه‌وت.
16 So it comes by faith, to be by grace, guaranteeing the promise to all the offspring—not only those tied to the law but also those who share Abraham's faith, father of us all, بۆیه‌ به‌ڵێن به‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌و به‌پێی به‌ره‌كه‌ته‌، تاكو مسۆگه‌ر بێ‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیبراهیم، نه‌ك ته‌نها بۆ خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته‌كان، به‌ڵكو بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ش كه‌ باوه‌ڕی ئیبراهیمیان هه‌یه‌، ئه‌و باوكی هه‌مووانه‌.
17 as it is written, "I have made you father of many nations"—before our Father, in whom he believed, who gives life to the dead and calls things that do not exist into being. هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[من تۆم كرد به‌‏باوكی زۆر له‌‏میلله‌تان.]] ئه‌و باوكی ئێمه‌یه‌ له‌به‌رچاوی ئه‌و خودایه‌ی ئیبراهیم باوه‌ڕی پێ‌هێنا، ئه‌و خودایه‌ی مردووان زیندووده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ بانگ ده‌كات كه‌ بوونیان نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بوونیان هه‌بێ‌. ‏
18 Against hope, he believed in hope, becoming father of many nations, as he'd been told: "So will your offspring be." هه‌رچه‌نده‌ هیواش بڕابوو، ئیبراهیم به‌ ئومێده‌وه‌ باوه‌ڕی هێنا كه‌وا ده‌بێ‌ به‌ باوكی زۆر له‌‏میلله‌تان، به‌پێی ئه‌وه‌ی پێی ووترا بوو: [[نه‌وه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێ‌.]]
19 Not weak in faith, he considered his own body already as good as dead—he was about one hundred—and Sarah's womb lifeless. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌شی وه‌ك مردوو بوو، چونكه‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ بوو، هه‌روه‌ها سارای ژنی منداڵدانی مرد‏بوو، هێشتا هه‌ر باوه‌ڕی لاواز نه‌ببوو،
20 He did not doubt our Father's promise in lack of faith, but was strengthened in faith, giving glory to our Father, گومانی نه‌بوو له‌‏به‌ڵێنی خودا، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌هێزی كردبوو، به‌مه‌ش شكۆمه‌ندی بۆ خودا دانا،
21 fully convinced that what our Father had promised he was also able to do. به‌‏ته‌واوی باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ‌داوه‌ ده‌توانێ‌ بیكات،
22 That is why "it was credited to him as righteousness." له‌به‌ر ئه‌مه‌ بوو [[به‌ڕاست‏ودروستی بۆی دانرا.]]
23 But the words "it was credited to him" were written not for his sake alone, ئه‌وه‌ی نووسراوه‌: [[بۆی دانرا]] ته‌نها له‌پێناوی ئه‌و نه‌بوو،
24 and also for us who will be credited with it—those trusting the one who raised our Lord Jesus from the dead, به‌ڵكو له‌پێناوی ئێمه‌ش بوو، جا ئێمه‌‏ش بۆمان دانرا به‌هۆی باوه‌ڕمان به‌‏خودا ئه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه‌،
25 who was delivered over for our sins and raised to make us right with our Father. خودا ئه‌وی دایه‌ده‌ست مردن له‌پێناوی گوناهه‌كانمان، ئینجا هه‌ڵیسانده‌وه‌ له‌پێناوی بێ‌تاوان‏كردنمان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]