Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 What advantage, then, does the Jew have? Or what is the value of circumcision? كه‌واته‌، چاكه‌ی جووله‌كه‌كان چییه‌؟ هه‌روه‌ها سوودی خه‌ته‌نه‌كردن چییه‌؟
2 Much in every way. First of all, they were entrusted with the very words of our Father. زۆره‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو خودا متمانه‌ی به‌‏جووله‌كه‌ هه‌بوو ووشه‌كانی خۆی خسته‌ به‌رده‌ستیان.
3 What then? If some were unfaithful, will their unfaithfulness nullify the faithfulness of our Father? چی ڕووده‌دا گه‌ر هاتوو هه‌ندێكیان بێ‎باوه‌ڕ بوون؟ ئایا بێ‎باوه‌ڕییان ڕێگا له‌سه‌رڕاستی خودا ده‌گرێ‌؟
4 No! Let our Father be true, though every person is a liar. As it is written: "You are proven right in your words, and win when judged." نه‌خێر! خودا هه‌میشه‌ ڕاستگۆیه‌و مرۆڤ هه‌مووی درۆزنه‌. هه‌روه‌ك چۆن له‌‏كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[ئه‌ی خودا، ڕاستی ووشه‌كانت دیاره‌ كاتێ‌ ده‌دوێی، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتووی كاتێ‌ حوكم‏ده‌ده‌ی.]]
5 But if our wrongdoing highlights our Father's righteousness, what do we say? Is our Father unjust to bring wrath on us? (I speak in human terms.). به‌ڵام گه‌ر هاتوو خراپه‌كانمان ڕاست‏ودروستی خودای ده‌رخست، ئه‌وسا چی ده‌ڵێین؟ ئایا خودا زۆرداره‌ گه‌ر تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌رماندا بهێنێ‌؟ (لێره‌ وه‌ك ‏مرۆڤێك قــسه‌ ده‌كه‌م.)
6 Certainly not! For then how could our Father judge the world? نه‌خێر! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟
7 But if my lie makes our Father's truth overflow to his glory, why am I still judged as a sinner? له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك بیه‌وێ‌ بڵێ‌: (گه‌ر بێتو به‌هۆی درۆی منه‌وه‌، ڕاستی خودا زیاتر ده‌ركه‌وێ‌، بۆ شكۆمــه‌ندی ئه‌و، ئیتر بۆچی خودا تاوانبارم بكات وه‌ك گوناهبارێك؟)
8 Why not say, as some slander us as saying, "Let's do evil so good may come"? Their judgment is deserved. یان یه‌كێكی دیكه‌ ده‌ڵێ‌: (بۆچی خراپه‌ نه‌كه‌ین تاكو چاكه‌ی له‌دواوه‌ بێ‌؟) هه‌روه‌ك هه‌ندێ‌ كــه‌س ئه‌م بوختانه‌مان به‌ده‌مه‌وه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن‏و ده‌ڵێن ئێمه‌ وامان ووتوه‌. ‏جا سزای ئه‌وانه‌ دادپه‌روه‌رانه‌یه‌.
9 What then? Are we better off? Not at all—we've already charged that Jews and Greeks alike are all under sin's grip, كه‌واته‌، ئیتر چی؟ ئایا ئێمه‌ی جووله‌كه‌ باشترین؟ نه‌خێر، چونكه‌ جووله‌كه‌و یۆنانی، وه‌ك له‌پێشا باسكراوه‌، هه‌موویان ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی گوناهن،
10 as it is written: "There is no one righteous, not even one; وه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[هیچ مرۆڤێك ڕاست‏ودروست نییه‌، ‏ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش! ‏
11 no one understands; no one seeks our Father. هه‌روه‌ها یه‌كێك نییه‌ تێبگات‏و ‏یه‌كێك نییه‌ به‌دوای خودا بگه‌ڕێ‌.
12 All have turned away; together they have become worthless; no one does good, not even one. هه‌موو خۆیان له‌خودا دوورخسته‌وه‌، ‏جا له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو بێ‌‏سوود بوون‏، كه‌س كاری چاك ناكات، ‏نه‌خێر ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نا.]] ‏
13 Their throat is an open grave; they use their tongues to deceive." "The venom of snakes is under their lips. [[قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه‌، ‏له‌‏زمانیان فێڵ‏و ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌ڕژێ‌]]، [[‏لێویان پڕه‌ له‌‏ژه‌هری ماری كوشنده‌]]، ‏
14 Their mouth is full of cursing and bitterness. [[ده‌میان پڕه‌ له‌‏نه‌فره‌ت‏و تاڵاو]]، ‏
15 Their feet are swift to shed blood; [[قاچیان خێرایه‌ بۆ خوێن ڕشتن، ‏
16 ruin and misery mark their ways, ڕێبازیان هه‌موو خراپه‌و وێران‏كردنه‌، ‏
17 and the way of peace they have not known. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ئاشتی نازانن]]،
18 There is no fear of our Father before their eyes." [[‏ترسی خودا‏یان له‌به‌ر چاو نییه‌.]]
19 We know whatever the law says applies to those under it, so every mouth is silenced and the whole world stands accountable to our Father. ئێستا ده‌زانین هه‌رچی شه‌ریعه‌ت ده‌یڵێ‌ به‌وانه‌ی ده‌ڵێ‌ كه‌ له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تدان، تا هه‌موو ده‌مێك دابخرێ‌و هه‌موو جیهان بكه‌وێته‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ی خودا.
20 No one is made right before him by works of the law; the law brings awareness of sin. بۆیه‌ كاركردن به‌شه‌ریعه‌ت هیچ كه‌سێك لای خودا بێ‌تاوان ناكات‏، به‌ڵكو به‌هۆی شه‌ریعه‌ت گوناه‌ ده‌ناسرێ‌.
21 But now, apart from the law, our Father's righteousness has been revealed, testified to by the Law and the Prophets. به‌ڵام ئێستا دادپه‌روه‌ری خودا به‌جیا له‌شه‌ریعه‌ت ده‌ركه‌وت، شه‌ریعه‌ت‏و پێغه‌مبه‌رانیش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن.
22 This righteousness of our Father comes through faith in Jesus Christ, to all who believe, for there's no distinction, ئه‌و هه‌موو كه‌سێك بێ‌تاوان ده‌كات له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕهێنان به‌‏عیسای مه‌سیح به‌بێ‌جیاوازی،
23 since all have sinned and fall short of the glory of our Father, چونكه‌ هه‌موویان گوناهیان كردو له‌شكۆمه‌ندی خودا كه‌وتن.
24 and are justified freely by his grace through the redemption that is in Christ Jesus. به‌ڵام خودا به‌خۆڕایی بێ‌تاوانیكردن* به‌ به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌هۆی كڕینه‌وه‌یان به‌خوێنی عیسای مه‌سیح،
25 Our Father presented him as the atoning sacrifice, through faith in his blood, to show his righteousness, since in his patience he had passed over sins committed before, ئه‌وه‌ی خودا كردی به‌كه‌فاره‌ت* له‌جیاتی گوناهه‌كانیان به‌ باوه‌ڕهێنان به‌خوێنی ئه‌و. ئه‌مه‌ی كرد تا دادپه‌روه‌ری خۆی ده‌ربخات، چونكه‌ خودا دانی‏گرت به‌خۆیو چاوی پۆشی له‌گوناهه‌كانی ڕابوردوویان،
26 to show his righteousness now, so he is both just and the justifier of whoever trusts in Jesus. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی له‌كاتی ئێستا‏، تا ڕاست‏ودروست بێ‌و ئه‌وانه‌ بێ‌تاوان بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌‏عیسا هه‌یه‌.
27 Where then is boasting? Excluded. By what law? Of works? No—by the law of faith. كه‌واته‌ كوانێ‌ شانازی؟ نه‌ماوه‌. به‌چ شه‌ریعه‌تێك‏؟ ئایا به‌شه‌ریعه‌تی كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌شه‌ریعه‌تی باوه‌ڕ.
28 For we maintain that a person is justified by faith apart from works of the law. چونكه‌ ئێمه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت مرۆڤ به‌ باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ‌، نه‌ك كاركردن ‏به‌شه‌ریعه‌ت.
29 Or is our Father the Father of Jews only? Not the Father of Gentiles too? Yes, of Gentiles too, ئایا خودا ته‌نها خودای جووله‌كه‌یه‌؟ ئایا خودای هه‌موو میلله‌تان نییه‌؟ به‌ڵێ‌، خودای هه‌موو میلله‌تانه‌.
30 since our Father is one, he will justify the circumcised by faith and the uncircumcised through faith. جا چونكه‌ خودا یه‌كه‌، ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كراوان له‌سه‌ر بنچینه‌ی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خه‌ته‌نه‌نه‌كراوانیش به‌هه‌مان باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات.
31 Do we cancel the law through this faith? Never—we confirm the law. جا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ ئێمه‌ به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه‌ شه‌ریعه‌ت پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه‌ به‌‏باوه‌ڕ شه‌ریعه‌ت جێگیر ده‌كه‌ین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]