Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So you have no excuse, whoever you are, when you judge another—in judging them you condemn yourself, since you do the same things. كه‌واته‌ هیچ بیانویه‌كت نییه‌ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، چونكه‌ كاتێ‌ حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ حوكم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌ده‌یت‏، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت.
2 Now we know that our Father's judgment rightly falls on those who do such things. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین حوكمی خودا ڕاسته‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ ده‌كه‌ن.
3 Do you think, whoever judges others for such things while doing them yourself, that you'll escape our Father's judgment? ‏ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ی حوكم به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌ده‌یت كه‌ ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ ده‌كه‌ن‏و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، ئایا وا ده‌زانی تۆ ڕزگارت ده‌بێ‌ له‌‏حوكمی خودا؟
4 Or do you despise the riches of his kindness and restraint and patience, not realizing that our Father's kindness is meant to lead you to repentance? یاخود به‌چاوی سووك سه‌یری ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌رم‏ونیانیو دانبه‌خۆگرتن‏و ئارامی خودا ده‌كه‌یت‏؟ ئایا تۆ نازانی نه‌رم‏ونیانی خودا هانت ده‌دا بۆ تۆبه‌كردن؟
5 But because of your hard, unrepentant heart, you are storing up wrath for yourself, for the day of wrath when our Father's righteous judgment will be revealed. به‌ڵام تۆ له‌به‌ر دڵڕه‌قی‏و تۆبه‌ نه‌كردنت، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ڕۆژی تووڕه‌بوون، ئه‌و ڕۆژه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خودای تیا ده‌رده‌كه‌وێ‌.
6 He will repay each person according to what they have done. ئه‌وسا هه‌ر مرۆڤێك پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێ‌ به‌پێی كرداری.
7 To those who through persistent good work seek glory, honor, and immortality, he will give eternal life. ژیانی هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێ‌ كه‌ هه‌وڵ‏ده‌ده‌ن بۆ شكۆمه‌ندی‏و ڕێزگرتن‏و نه‌مری به‌ به‌رده‌وام‏بوونیان له‌سه‌ر كرداری چاك،
8 But those who are self-seeking, reject the truth, and follow wickedness face wrath and rage. به‌ڵام تووڕه‌یی‏و ڕق بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆویستی ده‌ده‌ن‎و ملكه‌چی ڕاستی نابن به‌ڵام بۆ گوناه‌ مل شۆڕ ده‌كه‌ن.
9 Trouble and distress for everyone who does evil—the Jew first, then the Greek, هه‌روه‌ها ناخۆشی‏و ته‌نگانه‌ بۆ هه‌موو مرۆڤێكه‌ كه‌ ڕه‌فتاری خراپ ده‌كات، یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه‌ ئینجا بۆ یۆنانی.
10 but glory, honor, and peace for all who do good—Jew first, then Greek too. شكۆمه‌ندی‏و ڕێزو ئاشتی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاكه‌ ده‌كه‌ن یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه‌ ئینجا یۆنانی،
11 For our Father shows no favoritism. چونكه‌ خودا لایه‌نگیری كه‌س ناكات.
12 Sinners without the law also perish without it; sinners under the law will be judged by it. هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه‌و هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، به‌بێ‌ شه‌ریعه‌ت له‌ناوده‌چن. ئه‌وانه‌ش كه‌ شه‌ریعه‌تیان هه‌یه‌و هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و شه‌ریعه‌ته‌ تاوانبار ده‌كرێن.
13 For not those who hear the law are righteous before our Father, but those who obey it will be justified. ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان بیستووه‌ بێ‌تاوان نین له‌به‌رامبه‌ر خودا، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ كاری پێ‌ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ بێ‌تاوان ده‌بن.
14 Indeed, when Gentiles, who do not have the law, do by nature what the law requires, the law is at work within them, even though they do not have the law. جا كاتێ‌ ‏ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین، واته‌ ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تیان نییه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌ت داوای ده‌كات، هه‌روه‌ك شتێكی سروشتی له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، ئه‌وانه‌ شه‌ریعه‌تن بۆ خۆیان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌یان نییه‌.
15 They show the law's work written on their hearts, their conscience bearing witness, and their conflicting thoughts accusing or defending them. ‏ده‌ریده‌خه‌ن ناوه‌ڕۆكی شه‌ریعه‌ت له‌‏دڵیان نووسراوه‌، ویژدان‏و بیریشیان له‌‏ناوه‌وه‌ شایه‌تی بۆ ئه‌مه‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ش جارێك تاوانباریان ده‌كات، جارێكی دیكه‌ به‌رگرییان لێ‌ده‌كات.
16 This happens on the day our Father judges everyone's secrets through Jesus Christ—so my gospel says. هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بێ‌، كاتێ‌ خودا حوكم به‌سه‌ر نهێنی خه‌ڵكی ده‌دات به‌هۆی عیسای مه‌سیح، به‌پێی مزگێنیم.
17 But if you call yourself a Jew, rely on the law, and boast in our Father, به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی خۆت به‌‏جووله‌كه‌ ده‌به‌یت، پشت به‌‏شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستی، شانازی به‌خودا ده‌كه‌یت،
18 if you know our Father's will and approve what is excellent because you are instructed by the law, خواستی ئه‌و ده‌زانیت‏و چی باشه‌ جیای ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌‏شه‌ریعه‌ت فێری بووی،
19 if you're convinced you are a guide for the blind, a light for those in darkness, ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه‌ تۆ ڕێنیشانده‌ری كوێرانی‏و ڕووناكی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ تاریكیدان،
20 a corrector of the foolish, teacher of the immature, holding in the law the shape of knowledge and truth. هه‌روه‌ها فێركه‌ری نه‌زانه‌كان‏و مامۆستای منداڵانی، چونكه‌ تۆ شێوه‌ی زانیاریو ڕاستیت هه‌یه‌ له‌شه‌ریعه‌ت،
21 You teach others—do you not teach yourself? You preach against stealing—do you steal? ‏كه‌واته‌ تۆ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌یت، بۆچی خۆت فێرناكه‌ی؟ له‌كاتێكدا ئامۆژگاری ده‌كه‌یت :دزی مه‌كه‌ن، كه‌چی خۆت دزی ده‌كه‌یت؟
22 You who tell others not to commit adultery—do you commit it? You who detest idols—do you rob temples? ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێیت داوێن‏پیسی مه‌كه‌ن، كه‌چی خۆت داوێن‏پیسی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕقت له‌بت ده‌بێته‌وه‌، كه‌چی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌ی؟
23 You who boast in the law, do you dishonor our Father by breaking the law? ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شانازی به‌‏شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت، كه‌چی ده‌ته‌وێ‌ سووكایه‌تی به‌خودا بكه‌یت به‌وه‌ی سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت؟
24 As it is written: "Our Father's name is blasphemed among the nations because of you." له‌به‌ر ئه‌مه‌ له‌كتێبدا نووسراوه‌: [[به‌هۆی ئێوه‌وه‌ له‌ناو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین كفر به‌ناوی خودا ده‌كرێ‌.]]
25 Circumcision helps if you keep the law; break it, and your circumcision becomes being uncircumcised. جا خه‌ته‌نه‌كردن كاتێ‌ سوودی هه‌یه‌ به‌پێی شه‌ریعه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر تۆ به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت ڕه‌فتار بكه‌یت، ئه‌و كاته‌ خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌ت وه‌ك بێ‌ خه‌ته‌نه‌ی لێدێت.
26 So if the uncircumcised keep the law's requirements, won't their uncircumcision be counted as circumcision? جا گه‌ر هاتوو خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوان به‌پێی شه‌ریعه‌ت ڕه‌فتاریان كرد، ئایا وه‌ك خه‌ته‌نه‌كراوان دایان نانێن؟
27 The physically uncircumcised who keep the law will judge you who, with the letter and circumcision, break the law. ئیتر ئه‌وه‌ی له‌‏بنه‌ڕه‌ت خه‌ته‌نه‌‏نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت ده‌ڕوا، ئایا حوكم نادا به‌سه‌ر تۆی جووله‌كه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نی كتێبیت‏و خه‌ته‌نه‌كراوی؟ ‏
28 For being a Jew isn't merely about the outside, nor circumcision merely about the body. جووله‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ڕواڵه‌ت جووله‌كه‌یه‌، خه‌ته‌نه‌كراویش ئه‌وه‌ نییه‌ له‌شی خه‌ته‌نه‌كراوه‌،
29 Rather, one is a Jew inwardly, circumcision being of the heart, by the Spirit, not the written code; that one's praise is not from people but from our Father. به‌ڵام جووله‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌دڵ جووله‌كه‌یه‌، خه‌ته‌نه‌كردنیش خه‌ته‌نه‌كردنی دڵه‌ كه‌ به‌‏ڕۆح ده‌بێ‌ نه‌ك به‌نووسراوی شه‌ریعه‌ت. جا ئه‌مه‌ ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ ستایشی خودا به‌ده‌ست ده‌هێنێ‌ نه‌ك هی ئاده‌میزاد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]