Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul, a servant of Christ Jesus, called to be an apostle, set apart for the gospel of our Father, له‌پۆڵس به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، نێرراوی بانگكراو و ته‌رخان‏كراو بۆ ئاشكراكردنی مزگێنی خودا،
2 the gospel he promised beforehand through his prophets in the holy Scriptures, ئه‌و مزگێنییه‌ی ده‌مێكه‌ خودا به‌ڵێنی داوه‌ به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كانی له‌كتێبی پیرۆز،
3 concerning his Son, who in his earthly life was descended from David, ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌‏ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ له‌‏باره‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌‏نه‌وه‌ی داود په‌یدا‏بوو،
4 and was declared to be the Son of our Father in power according to the Spirit of holiness by his resurrection from the dead—Jesus Christ our Lord. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ ده‌ست‎نیشان‏كراوه‌ كه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی خودایه‌ به‌هۆی هێزو توانای هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان،
5 Through him we received grace and apostleship for the obedience of faith among all the nations, for his name's sake, ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تمان وه‌رگرت تاكو ببین به‌نێرراو له‌پێناوی ناوی، تاهه‌موو گه‌لان بانگ بكه‌ین بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ،
6 and you also are among those called to belong to Jesus Christ. له‌ناو ئه‌وان ئێوه‌ش له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیحه‌وه‌ بانگ‏كراون. ‏
7 To all in Rome, loved by our Father and called his holy people: Grace to you and peace from our Father and the Lord Jesus Christ. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ڕۆمان، خۆشه‌ویستانی خوداو بانگكراو تا پاك‎وپیرۆز بن. ‏با به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێت.
8 First, I thank my Father through Jesus Christ for all of you, since your faith is reported worldwide. له‌پێش هه‌موو شتێك له‌پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودام ده‌كه‌م به‌هۆی عیسای مه‌سیح، چونكه‌ باوه‌ڕتان له‌‏هه‌موو جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌.
9 For our Father is my witness, whom I serve with my spirit in the gospel of his Son, that I constantly remember you in my prayers, ئه‌و خودایه‌ی به‌‏ڕۆحم خزمه‌تی ده‌كه‌م له‌‏مزگێنی ڕۆڵه‌كه‌ی‏، ئه‌و شایه‌تی منه‌ چۆن من هه‌موو كاتێ‌ له‌‏نوێژ باستان ده‌كه‌م.
10 asking that somehow by our Father's will I may now at last succeed in coming to you. له‌‏خودا ده‌پاڕێمه‌وه‌، ئێستا به‌خواستی خۆی ڕێكی بخا، بێم بۆ لاتان.
11 For I long to see you, to share a spiritual gift that strengthens you, من تامه‌زرۆی بینینتانم تا به‌ره‌كه‌تی ڕۆحیتان پێ‌ ببه‌خشم بۆ جێگیربوونتان،
12 that is, that we may be mutually encouraged by each other's faith, both yours and mine. تا یه‌كتری هان‏بده‌ین‏و دڵنه‌وایی یه‌كتر بكه‌ین به‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌مانه‌. ‏
13 I want you to know, brothers and sisters: I often planned to visit you, but was kept from it until now—to reap some harvest among you too, as among the rest of the nations. ئینجا ئه‌ی برایان، نامه‌وێ‌ لێتان شاراوه‌ بێ‌، زۆر جار هه‌وڵم داوه‌ بێم بۆ لاتان تا له‌نێوان ئێوه‌شدا به‌رووبوومم هه‌بێ‌ وه‌ك چۆن له‌نێوان میلله‌تانی دیكه‌دا هه‌مه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێك نه‌كه‌وتووه‌.
14 I'm obligated to Greeks and non-Greeks, to wise and foolish. من قه‌رزاری ئه‌وانه‌م كه‌ یۆنانی‏و به‌ربه‌رن، داناو گێلن.
15 So I am eager to preach the gospel to you also who are in Rome. جا له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كم‏و به‌و په‌ڕی ئاره‌زووه‌وه‌ ده‌مه‌وێ‌ مزگێنی به‌‏ئێوه‌ش بده‌م، ئێوه‌ی دانیشتووی شاری ڕۆما.
16 I'm not ashamed of the gospel—it is our Father's power for salvation to everyone who believes, to the Jew first, and also the Greek. من شه‌رمم به‌مزگێنی نییه‌، چونكه‌ ئه‌و مزگێنییه‌ توانای خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه‌‏، یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه‌ ئینجا بۆ یۆنانی هاتووه‌.
17 For in it our Father's righteousness is revealed, from faith to faith, as it is written: "The righteous will live by faith." چونكه‌ تیایدا دادپه‌روه‌ری خودا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌باوه‌ڕه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌و به‌ره‌و باوه‌ڕ ده‌چێ‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[ئه‌وه‌ی به‌‏باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ‌، ده‌ژی.]]
18 For our Father's wrath is revealed from heaven against all human godlessness and injustice, people who suppress the truth by injustice. چونكه‌ تووڕه‌یی خودای له‌‏ئاسمانه‌وه‌ ده‌رخست به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یكات له‌‏خودانه‌ناسی‏و گوناه‌، ئیتر به‌مه‌ ڕووی ڕاستی به‌گوناه‌ ده‌گرن،
19 What can be known about our Father is evident to them, for he has made it evident to them. چونكه‌ زانینی خودا تیایاندا دیاره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون.
20 Since the world's creation, his invisible qualities—eternal power and divine nature—are clearly seen, understood from what he made. So they have no excuse. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌‏كاروباری خوداییدا نابینرێ‌، توانای هه‌میشه‌ییو خودایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌‏دروستكردنی جیهانه‌وه‌ به‌ڕوونی بینراوه‌، مێشك تێیده‌گات به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی دروست‏بوون، تا‏وای لێهات خه‌ڵك بێ‌بیانو مانه‌وه‌. ‏
21 Though they knew our Father, they didn't honor him as God or thank him—instead their thinking became empty, and their senseless hearts grew dark. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودایان ناسی بوو، ستایشیان نه‌ده‌كرد وه‌ك خودا، هه‌روه‌ها سوپاسیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو بێ‌مێشكانه‌ بیریان ده‌كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دڵه‌ پووچه‌كانیانی پڕكردبوو له‌تاریكی.
22 Claiming to be wise, they became fools, خۆیان به‌دانا ده‌رده‌خست، بوون به‌‏گێل‏،
23 and exchanged our immortal Father's glory for images shaped like mortal man and birds and animals and reptiles. شكۆمه‌ندی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه‌ به‌ په‌یكه‌ری وێنه‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و به‌باڵنده‌و چوارپێ‌و خشۆك.
24 So our Father gave them over to their hearts' desires, to impurity, dishonoring their bodies among themselves, ئیتر له‌به‌رئه‌وه‌ خودا به‌هۆی هه‌وه‌سی دڵیان ئه‌وانی دایه‌ده‌ست گڵاوییه‌وه‌، تا سووكایه‌تی به‌له‌شی خۆیان بكه‌ن له‌نێوان خۆیان.
25 because they traded the truth about our Father for a lie, worshiping and serving the creation instead of the Creator, who is blessed forever. Amen. به‌وه‌ی ڕاستی خودایان به‌درۆ گۆڕیه‌وه‌و دروستكراویان په‌رست‎و خزمه‌تیان‏كرد له‌‏جیاتی دروستكه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆزه‌. ئامین.
26 Because of this, our Father gave them over to shameful desires. Their women exchanged natural relations for unnatural ones. له‌به‌رئه‌وه‌ خودا ئه‌وانی دایه‌ده‌ست هه‌وه‌سێكی سووك. تا ژنه‌كانیان وایان لێهات به‌كارهێنانی له‌شیان له‌‏شێوه‌ی سروشتی بۆ شێوه‌ی ناسروشتی گۆڕی،
27 Likewise, men too abandoned natural relations with women, burning with lust for each other—men committing indecency with men, and receiving in themselves the penalty their error deserved. هه‌روه‌ها پیاوه‌كان جووت‏بوونیان به‌ شێوه‌ی سروشتی له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان پشتگوێ‌خست، به‌مه‌ له‌زه‌ت‏و ئاره‌زووی یه‌كتریان خۆش ده‌كرد. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كرد، ئه‌وسا ئه‌وان شایانی ئه‌وه‌ بوون سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ وه‌رگرن به‌رامبه‌ر به‌گوناهیان. ‏
28 Since they refused to keep our Father in their knowledge, he handed them over to an unfit mind, to do improper things. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ناسینی خودا هیچ بایه‌خێكیان نه‌دا، ئیتر خودا ئه‌وانی دایه‌ ده‌ست مێشكێكی گه‌نده‌ڵ تاكو خراپه‌كاری بكه‌ن.
29 They were filled with all injustice, evil, greed, and malice; full of envy, murder, conflict, deceit, and spite; they are gossips, پڕبوون له‌‏هه‌موو گوناه‌و خراپه‌یه‌ك له‌‏داوێن‏پیسی‏و چاوچنۆكی، دڵیان چاوپیسیو كوشتن‏و دوژمنایه‌تی‏و فێڵبازی‏و خراپه‌ی لێده‌ڕژا.
30 slanderers, haters of our Father, insolent, arrogant, boastful, inventors of evil, disobedient to their parents, ئه‌وانه‌ چه‌نه‌بازو قسه‌گێڕه‌وه‌ن، ڕقیان له‌خودا بوو، جنێوفرۆش‏و لووت‏به‌رز، شانازیكه‌رو داهێنه‌ری خراپه‌و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی دایك‏و باوك بوون،
31 foolish, faithless, heartless, ruthless. بێ‌مێشكن، بێ‌متمانه‌ن، بێ‌هه‌ست‏و سۆزو بێ‌به‌زه‌یی.
32 Though they know our Father's righteous decree that those who do such things deserve death, they not only do them but applaud those who do them. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌زانن حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا مردنه‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌ن، هێشتا خۆیان له‌كردنی ئه‌و كارانه‌ دوورناخه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ڕازین به‌وانه‌ی ده‌یكه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]