Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 28 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Once we were brought safely through, we learned that the island was called Malta. دوای ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بوو زانیمان ئه‌و شوێنه‌ی گه‌یشتوینه‌تێ‌ دورگه‌ی ماڵتایه‌.
2 Local people showed us unusual kindness: they lit a fire and welcomed us all, since rain had started and it was cold. دانیشـتوانـی دورگــه‌كـه‌ به‌ڕووخۆشییه‌كی گه‌وره‌ی بێ‌‎هاوتا پێشوازیان له‌نامۆكان كرد. به‌خێرهاتنیان كردین، ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌، چونكه‌ باران ده‌باری‎و ئاوهه‌وا ساردبوو.
3 When Paul gathered a bundle of sticks and put them on the fire, a viper came out from the heat and fastened onto his hand. ئینجا پۆڵس هه‌ندێ‌ ته‌خته‌ی كۆكرده‌وه‌، كاتێ‌ خستیه‌ ئاگره‌كه‌ مارێك به‌هۆی گه‌رمی ئاگره‌كه‌وه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌، ئاگره‌كه‌ پاڵی‎نابوو، خۆی له‌ده‌ستی ئاڵاند.
4 Seeing the creature hanging from his hand, the natives said to each other, "This man must be a murderer—though he escaped the sea, Justice won't let him live." خه‌ڵكی ماڵتا ماره‌كه‌یان بینی خۆی هه‌ڵواسی بوو به‌ ده‌ستیه‌وه‌، به‌یه‌كتریان ووت: (بێ‌گومان ئه‌م كابرایه‌ پیاوكوژه‌، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری ناهێڵێ‌ بژی دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریا ڕزگاری بوو.)
5 But he shook the creature off into the fire and suffered no harm. پۆڵس ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده‌ ناو ئاگره‌كه‌ بێ‌‎ئه‌وه‌ی تووشی ئازار بێ‌.
6 They expected him to swell up or suddenly fall dead. But after watching a long time and seeing nothing wrong happen to him, they changed their minds, calling him a god. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان‎كرد له‌شی بئاوسێ‌ یا له‌پڕ به‌ مردوویی بكه‌وێ‌. به‌ڵام چاوه‌ڕێ‌ كردنه‌كه‌یان درێژه‌ی خایاند، بێ‌‎ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ‌ بگات، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی به‌رامبه‌ری‎و ووتیان: (ئه‌مه‌ خودایه‌كه‌!)
7 Near that place were estates belonging to the island's chief official, named Publius, who welcomed us and hosted us kindly for three days. له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ كێڵگه‌یه‌كی لێ‌‎بوو هی پۆبلیوسی گه‌وره‌ی دورگه‌كه‌ بوو، ئه‌و بانگی‎كردین‎و سێ‌ ڕۆژ میوانداری كردین.
8 Publius's father lay sick with fever and dysentery. Paul went in, prayed, laid hands on him, and healed him. وا ڕێكه‌وت باوكی پۆبلیوس نه‌خۆش بوو له‌ جێگه‌دا كه‌وتبوو زۆر سكی ده‌چوو تای لێ‌‎هاتبوو. پۆڵس دیده‌نی كردو نوێژی كرد، ده‌ستی خسته‌ سه‌ر سه‌ری‎و چاكی كرده‌وه‌.
9 After this, the rest of the sick on the island came and were healed. كاتێ‌ ئه‌مه‌ ڕوویدا، نه‌خۆشه‌كانیتری دورگه‌كه‌ هاتنه‌ لای‎و چاك‎بوونه‌وه‌،
10 They paid us many honors, and when we sailed, loaded us with everything we needed. دیاری زۆریان پێ‌داین، هه‌روه‌ها له‌كاتی ڕۆیشتنمان ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شته‌كه‌مان پێویستمان پێی‎بوو پێمانیان‏دا.
11 After three months we sailed in an Alexandrian ship that had wintered at the island, marked with the Twin Brothers. دوای سێ‌ مانگ له‌ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ سواری كه‌شتییه‌ك بووین، وه‌رزی زستانی له‌ ماڵتا به‌سه‌ربرد بوو، وێنه‌ی دووانه‌ی له‌سه‌ربوو.
12 We put in at Syracuse and stayed there three days. كاتێ‌ گه‌یشتینه‌ شاری سیراكوسا سێ‌ ڕۆژمان تیادا به‌سه‌ربرد،
13 From there we sailed around and arrived at Rhegium. A day later a south wind rose, and on the second day we reached Puteoli. ئینجا به‌ نزیك قه‌راغی ده‌ریا ڕۆیشتین تاكو گه‌یشتینه‌ شاری ڕیغیون. بۆ به‌یانی بای خواروو هه‌ڵیكرد، بۆ ڕۆژی دووه‌م گه‌یشتینه‌ شاری پوتیولی.
14 There we found brothers and sisters and were urged to stay with them seven days; so we came to Rome. له‌وێ‌ هه‌ندێ‌ له‌برایانمان بینی، داوایان لێ‌‎كردین حه‌وت ڕۆژ لایان بمێنینه‌وه‌، جا به‌م شـێوه‌یه‌ گه‌یشتینه‌ ڕۆما.
15 The brothers and sisters there heard about us and came to meet us as far as the Forum of Appius and Three Taverns. Seeing them, Paul thanked our Father and took courage. كاتێ‌ له‌وێ‌ برایان بیستیان گه‌یشتوین، هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ پێشوازیمان له‌گۆڕه‌پانی ئه‌پیوس‎و له‌ سێ‌ خانه‌كان. كه‌ پۆڵس ئه‌وانی بینی سوپاسی خودای كردو ووره‌ی به‌رزبووه‌وه‌.
16 When we entered Rome, Paul was allowed to stay by himself, with the soldier who guarded him. كاتێ‌ گه‌یشتینه‌ ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه‌ ڕێگایدا پۆڵس له‌ماڵێكی تایبه‌ت بمێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كات.
17 Three days later he gathered the Jewish leaders. When they assembled, he said to them, "Brothers, though I'd done nothing against our people or our ancestors' customs, I was handed over as a prisoner from Jerusalem into Roman hands. دوای سێ‌ ڕۆژ پۆڵس پێشه‌وایانی جووله‌كه‌ی بانگ‎كرد، پێی‎ووتن: (ئه‌ی برایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی خراپ ‎بێ‌ دژی گه‌ل‎و خووڕه‌وشتی باوباپیران نه‌م‎كردووه‌، كه‌چی به‌ندكراوم له‌قودس‎و دراومه‌ته‌ ده‌ستی ڕۆمانیه‌كان،
18 After examining me, they wanted to release me, since I had no charge deserving death. ئه‌وانیش سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌یان كردم‎و ویستیان ئازادم بكه‌ن، چونكه‌ هیچ تاوانێكم له‌سه‌ر نییه‌ شایانی له‌سێداره‌دانم بێ‌.
19 When the Jews objected, I was forced to appeal to Caesar—though I had no charge to bring against my nation. به‌ڵام جووله‌كه‌كان ناڕازی بوون، ئه‌وسا ناچار بووم داواكاریه‌كه‌م ببه‌مه‌ لای قه‌یسه‌ر. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێ‌ شكات له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆم بكه‌م به‌شتێك.
20 That's why I asked to see and speak with you—I wear this chain because of Israel's hope." جا له‌به‌رئه‌وه‌ داوام‎كرد بتانبینم‎و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ من له‌پێناوی هیوای ئیسرائیل ئاوا به‌ندكراوم.)
21 They said to him: "We received no letters from Judea about you, nor has any brother who came reported or said anything bad about you. ئه‌وانیش ووتیان: (ده‌رباره‌ی تۆ هیچ نامه‌یه‌كمان له‌وڵاتی یه‌هودیه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، هه‌روه‌ها نێرراو له‌لایه‌ن برایانمانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌شتێك ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ‌، یاخود شكاتت لێ‌‎بكات.
22 We'd like to hear what you think, since we know this sect is spoken against everywhere." به‌ڵام پێمان خۆشه‌ گوێ‌ له‌ڕات ‎بگرین، چونكه‌ ده‌زانین خه‌ڵك له‌هه‌موو شوێنێك به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌م بیروڕایه‌ ده‌كه‌ن.)
23 They set a day and came to his lodging in greater numbers. From morning to evening he explained, testifying about the kingdom of our Father and trying to persuade them about Jesus from the Law of Moses and the Prophets. كاتێ‌ ئه‌وان ڕۆژێكیان بۆ دیاری‏كرد، له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ لای پۆڵس هاتن. ئه‌ویش له‌به‌یانییه‌وه‌ تا ئێواره‌ قسه‌ی بۆ ده‌كردن‎و سه‌باره‌ت به‌پادشاهێتی خودا شایه‌تی ده‌داو هه‌وڵی ڕازیكردنی‏دان به‌و كاروبارانه‌ی تایبه‌ته‌ به‌عیسا به‌هۆی ته‌وراتی موساو په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران.
24 Some were convinced by what he said, but others would not believe. جا هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ باوه‌ڕیان به‌ قسه‌كانی هێنا، هه‌ندێكیشیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا.
25 Disagreeing among themselves, they left after Paul added one final word: "The Holy Spirit spoke rightly to your ancestors through Isaiah the prophet, saying, ئه‌وسا دووبه‌ره‌كی كه‌وته‌ ناویانه‌وه‌، ئینجا ڕۆیشتن دوای ئه‌وه‌ی پۆڵس پێی‎ووتن: (ڕۆحی پیرۆز ڕاستی كردووه‌، به‌زمانی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر به‌باوباپیرانتانی ووتوه‌: [[
26 "'Go to this people and say: You will indeed hear but never understand, and you will indeed see but never perceive. بڕۆ لای ئه‌م گه‌له‌و پێی ‎بڵێ‌: گوێگرتن گوێ‌ ‎ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن: سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن!
27 For this people's heart has grown dull, and their ears are hard of hearing, and they have closed their eyes—otherwise they might see with their eyes, and hear with their ears, and understand with their heart, and turn, and I would heal them.' چونكه‌ دڵی ئه‌م گه‌له‌ ڕه‌ق بووه‌و گوێیان قورس بووه‌، چاویان نوقاندووه‌ هه‌تا به‌چاویان نه‌بینن، به‌گوێیان نه‌بیستن به‌دڵیان تێ‌نه‌گه‌ن‏و بۆ لام بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌وسا منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌.]]
28 So know: our Father's salvation was sent to the nations—they will listen." با زانراو بێت لاتان، خودا ڕزگاری خۆی نارد بۆ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین، ئه‌وانیش گوێی بۆ ده‌گرن.) [
29 Not in this edition كاتێ‌ پۆڵس ئه‌مه‌ی ووت، جووله‌كه‌كان ئه‌وێیان به‌جێ‌هێشت‎و بووه‌ ده‌مه‌قاڵێ‌ له‌نێوانیان.]
30 He stayed two whole years in his own rented place and welcomed all who came to him, پۆڵس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به‌كرێی گرتبوو مایه‌وه‌، پێشوازی له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كرد كه‌ ده‌هاتن بۆ دیده‌نی،
31 proclaiming our Father's kingdom and teaching about the Lord Jesus Christ, boldly and unhindered. هه‌روه‌ها پادشاهێتی خودای ڕاده‌گه‌یاند، به‌چاونه‌ترسی‏و سه‌ربه‌ستییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح فێری ده‌كردن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]