Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 27 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Once it was decided we would sail to Italy, they handed Paul and some other prisoners to a centurion named Julius of the Imperial Cohort. له‌كۆتاییدا بڕیاردرا به‌ڕێگای د‎ه‌ریا بڕۆین بۆ ئیتالیا، سه‌رپه‌لێك ناوی یولیۆس بوو پۆڵس‎و هه‌ندێ‌ له‌به‌ندكراوه‌كانی‎كه‌ی درایه‌ ده‌ست، ئه‌میش سه‌ر به‌له‌شكری ئۆغوستوس بوو.
2 We boarded a ship from Adramyttium bound for the ports along the coast of Asia and put out to sea. Aristarchus, a Macedonian from Thessalonica, was with us. ئینجا سواری كه‌شتیه‌ك بووین له‌شاری ئه‌درامیته‌وه‌ هـاتبــوو، به‌ره‌و به‌نده‌ری ناوچه‌ی ئاسیا ده‌ڕۆیشت. له‌گه‌شته‌كه‌ ئه‌سته‌رخۆسمان له‌گه‌ڵ‎بوو خه‌ڵكی شاری ته‌سالۆنیكی ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا بوو.
3 The next day we docked at Sidon. Julius treated Paul kindly, letting him go to friends for care. بۆ به‌یانی گه‌یشتینه‌ شاری سه‌یدا. یولیۆسی سه‌رپه‌ل له‌گه‌ڵ پۆڵسدا باش هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ڕێگایدا سه‌ردانی هاوڕێیه‌‎كانی بكات له‌شاری سه‌یدا تا ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی لێیان ‎وه‌ربگرێ‌.
4 From there we put to sea and sailed along Cyprus's sheltered side, since the winds opposed us. له‌به‌نده‌ری سه‌یدا سواربووین، به‌ قه‌راغی قوبرسدا ڕۆیشتین، چونكه‌ ڕه‌شه‌‎با به‌ره‌و ڕوومان ده‌هات.
5 Having sailed across the open sea off Cilicia and Pamphylia, we came to Myra in Lycia. دوای ‎ئه‌وه‌ی ده‌ریای ته‌نیشت ناوچه‌ی كیلیكیه‌و په‌مفیلیه‌مان بڕی، گه‌یشتینه‌ به‌نده‌ری میرا له‌ناوچه‌ی لیكیه‌.
6 There the centurion found an Alexandrian ship sailing for Italy and put us aboard it. له‌وێ‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ كه‌شتییه‌كی بینی له‌ئه‌سكه‌نده‌ریه‌وه‌ ده‌هات به‌ره‌و ئیتالیا ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش سواریبووین،
7 Sailing slowly for many days, we barely reached Cnidus. Since the wind blocked us, we sailed along the sheltered side of Crete, off Salmone. كه‌شتییه‌كه‌ به‌هێواشی به‌چه‌ند ڕۆژێك بردینی، دوای هه‌وڵدان نزیك قه‌راغی شاری كه‌ندیدوس بووینه‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه‌ نه‌یهێشت بچینه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ ئیتر نه‌مانتوانی له‌وێ‌ دابه‌زین، ئینجا به‌رده‌وام ڕۆیشتین به‌ نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت، له‌لای كه‌نداوی سه‌لمونیه‌.
8 Barely coasting along, we reached Fair Havens, a place near the town of Lasea. پاش هه‌وڵدانێكی زۆر گه‌یشتینه‌ شوێنێك پێی‎ده‌ووترێ‌ به‌نده‌ره‌ بێ‌‎ترسه‌كان كه‌وتۆته‌ نزیك شاری له‌سائیه‌.
9 Much time was lost—even the Fast had passed, making sailing dangerous now. So Paul warned them, جا چونكه‌ له‌وێ‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه‌ تا كاتی ڕۆژووگرتن به‌سه‌رچوو، گه‌شت‎كردن به‌ناو ده‌ریا ترسناك بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ پۆڵس ئامۆژگاری كردن‏و
10 "Men, I see this voyage will bring disaster and heavy loss—not only to the cargo and ship, but also to our lives." ووتی: (ئه‌ی پیاوان، ئێستا له‌گه‌شته‌كه‌مان ترس‎و زیانێكی گه‌وره‌ ده‌بینم، ته‌نها بۆ سه‌ر كه‌شتی‎و باره‌كه‌ی نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ژیانیشمان.)
11 But the centurion trusted the pilot and shipowner more than Paul's words. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ باوه‌ڕی به‌ كه‌شتیوان‎و خاوه‌ن كه‌شتییه‌كه‌ زیاتر ده‌كرد، وه‌ك له‌قسه‌كانی پۆڵس.
12 Since the harbor was unfit for winter, most decided to sail on, hoping somehow to reach Phoenix, a Crete harbor facing southwest and northwest, and winter there. جــا چونكه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ باش نه‌بوو بۆ به‌سه‌ربردنی وه‌رزی زستان، زۆربه‌ی كه‌شتیوانه‌كان بڕیاریان‎دا به‌جێی بهێڵن، به‌ هــیوای ‎ئه‌وه‌ی بگــه‌نه‌ به‌نده‌ری فینكس هه‌تا وه‌رزی زستانی تیادا به‌سه‌رببه‌ن، ئه‌م به‌نده‌ره‌ش له‌دورگه‌ی كریت بوو ڕه‌شه‌بای باشووری ڕۆژئاواو باكووری ڕۆژئاوا ده‌یگرته‌وه‌.
13 When a south wind blew gently, thinking they'd gained their purpose, they weighed anchor and sailed close along Crete. ئینجا له‌باشوره‌وه‌ شنه‌ بایه‌ك هه‌ڵیكرد، كه‌شتیوانه‌‎كان وایانزانی ئه‌م شنه‌بایه‌ به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ێنێ‌، له‌نگه‌ره‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وسا به‌نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت‎دا ڕۆیشتن.
14 But before long, a hurricane-force wind called the Northeaster swept down from the island. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌رده‌لوولێك ناسراوه‌ به‌ڕه‌شه‌بای باكووری ڕۆژهه‌ڵات له‌لای دوورگه‌كه‌وه‌ هه‌ڵی‎كردو
15 The ship was caught and couldn't face the wind, so we gave way and drifted. له‌كه‌شتییه‌كه‌یدا ئیتر كه‌شتییه‌كه‌ نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری بكات، خۆمان‎دا به‌ده‌سته‌وه‌و ڕه‌شه‌باكه‌ هه‌ڵیگرتین،
16 Running under a small island called Cauda, we barely managed to secure the ship's lifeboat. بۆ شوێنێكی نزیك له‌دورگه‌یه‌كی بچووك ناوی كودا بوو. پاش هه‌وڵدان توانیمان به‌له‌مه‌ ڕزگاركه‌ره‌كه‌ به‌رزكه‌ینه‌وه‌ بۆ ناو كه‌شتیه‌كه‌.
17 Once hoisted aboard, they used ropes to brace the hull. Fearing they'd run aground on Syrtis's sandbars, they lowered the sea anchor and were driven along. ئینجا كه‌شتیوانه‌كان خێرا ئه‌وه‌ی پێویست بوو هه‌ستان به‌كردنی، ناوه‌ڕاستی كه‌شتییه‌كه‌یان به‌گوریس به‌ست. له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ڕه‌شه‌باكه‌ پالِ به‌ كه‌شتیه‌كه‌وه‌ بنێ‌ بۆ ناو لمه‌ جوڵاوه‌كانی قه‌راغی ده‌ریا، ئیتر چادرو گوریسی كه‌شتیه‌كه‌یان هێنایه‌ خواره‌وه‌،
18 The storm battered us so violently that the next day they began throwing cargo overboard. بۆ به‌یانی ڕه‌شه‌باكه‌ به‌هێز بوو، ده‌ستیان‎كرد به‌ سووك‎كردنی باره‌كه‌.
19 On the third day, with their own hands they threw the ship's gear overboard. له‌ڕۆژی سێهه‌م به‌ده‌ستی خۆیان كه‌لوپه‌لی كه‌شتیه‌كه‌یان فڕێدا.
20 For many days sun and stars didn't appear, the fierce storm kept raging, and we finally lost all hope of being saved. به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه‌ ڕۆژ به‌رۆژ به‌هێزتر ده‌بوو، تا وای ‎لێهات چه‌ند ڕۆژێك ئێمه‌ ڕۆژو ئه‌ستێره‌مان نه‌بینی، ئیتر هه‌موو هیوای ڕزگاریمان بڕا.
21 After they had gone a long time without food, Paul stood among them and said, "Men, you should have obeyed me and not sailed from Crete; then you would have spared yourselves this disaster and loss. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵس هاته‌ لایان‎و ووتی: (پیاوه‌كان، ده‌بووایه‌ گوێتان له‌قسه‌كانی من بگرتایه‌و دورگه‌ی كریتتان به‌جێ‌‎نه‌هێشتایه‌، ئه‌وسا دوورده‌بوون له‌م ئازارو زیانه‌.
22 Now I urge you to stay encouraged: none of you will lose your life, only the ship will be lost. لێره‌ ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ تا ووره‌ به‌رنه‌ده‌ن، كه‌ستان ژیانی تیادا ناچێ‌، ته‌نها كه‌شتیه‌كه‌ نه‌بێ‌.
23 Last night an angel of our Father—the one I belong to and serve—stood beside me, چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی خودا هاته‌ لام، ئه‌و خودایه‌ی سه‌ربه‌ ئه‌وم‏و ده‌یپه‌رستم،
24 and said, 'Don't be afraid, Paul. You must stand before Caesar, and look—our Father has given you the lives of all sailing with you.' پێی‎ووتم: ئه‌ی پۆڵس مه‌ترسه‌! تۆ ده‌بێ‌ ئاماد‎ه‌بی له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ر. خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێت ‎به‌خشی كه‌ له‌گه‌ڵت له‌كه‌شتیه‌كه‌دان.
25 So take courage, men—I trust our Father: it will be just as I was told. كه‌واته‌ ئه‌ی براده‌ران ووره‌تان ‎به‌رزبێ‌ چونكه‌ من باوه‌ڕ به‌خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێی‎ووتوم جێ‌‎به‌جێ‌ ده‌بێ‌‎،
26 But we must run aground on some island." به‌ڵام ده‌بێ‌ خێرا بگه‌ینه‌ دوورگه‌یه‌ك.
27 On the fourteenth night, still driven across the Adriatic Sea, the sailors sensed near midnight that land was approaching. دوای ئه‌وه‌ی چوارده‌ شه‌و ڕه‌شه‌با له‌ده‌ریای ئه‌دریا پاڵی پێوه‌ ده‌ناین بۆ شوێنی كه‌ نه‌مان‎ده‌زانی، له‌نیوه‌ شه‌و كه‌شتیه‌وانه‌كان وایانزانی له‌ووشكانی نزیك ده‌بنه‌وه‌.
28 They sounded and found 120 feet; going a little farther, they sounded again and found ninety feet. ئینجا قوڵایی ئاوه‌كه‌یان پێوا سه‌یریان كرد بیست پێیه‌. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م قوڵاییه‌كه‌یان پێوا بینیان پانزه‌ پێیه‌.
29 Afraid of hitting rocks, they dropped four anchors from the stern and prayed for daylight. ئه‌وسا ترسان كه‌شتیه‌كه‌ خۆی‎بدا له‌ به‌رد، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه‌وه‌ چوار له‌نگه‌ریان خسته‌ ئاوه‌كه‌وه‌ تا كه‌شتیه‌كه‌ ڕابگرێ‌، ئیتر ده‌پاڕانه‌وه‌ تا ڕۆژیان لێ‌هه‌ڵبێ‌.
30 The sailors tried to escape from the ship, lowering the lifeboat into the sea, pretending to run out anchors from the bow. كه‌شتیوانه‌كان هه‌وڵیان‎دا له‌ كه‌شتیه‌كه‌ هه‌ڵبێن، به‌له‌مێكیان شۆڕكرده‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو ده‌ریاكه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ‌ چه‌ند له‌نگه‌رێك له‌پێشه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ شۆڕكه‌نه‌وه‌.
31 Paul told the centurion and soldiers, "Unless these men stay in the ship, you can't be saved." له‌ویدا پۆڵس به‌ سه‌رپه‌ل‎و سه‌رباز‎ه‌كانی ووت: (گه‌ر بێتو ئه‌م كه‌شتیوانانه‌ له‌كه‌شتیه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه‌، ڕزگارتان نابێ‌.)
32 So the soldiers cut the ropes holding the lifeboat and let it drift away. ئه‌وسا سه‌رباز‎ه‌كان په‌تی به‌له‌مه‌كه‌یان بڕی‎و فڕێیان‎دایه‌ ناو ئاوه‌كه‌.
33 Just before dawn, Paul urged everyone to eat, saying, "This is the fourteenth day you've waited anxiously, without food, having eaten nothing. كاتێ‌ خه‌ریك‎بوو ڕۆژهه‌ڵده‌هات، پۆڵس داوای له‌هه‌مووان ‎كرد نان بخۆن‎، ئینجا پێی‎ووتن: (ئه‌وه‌ چوارده‌ ڕۆژه‌ ئێوه‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌ن‎و هیچتان نه‌خواردووه‌،
34 So I urge you to eat—this is for your survival. Not a hair from any of your heads will be lost." بۆیه‌ داواتان لێ‌‎ده‌كه‌م نان‎بخۆن، تاهێزتان بێته‌به‌رو كه‌ستان تاڵێ‌ له‌قژی سه‌ری نافه‌وتێ‌.)
35 Saying this, he took bread, thanked our Father before them all, broke it, and began to eat. ئه‌وسا نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای‎كرد له‌به‌رده‌م هه‌مووان، له‌تی‏كردو ده‌ستی‎كرد به‌خواردن،
36 They were all encouraged and ate some food themselves. به‌مه‌ ئه‌وان هـه‌مــوو ووره‌یان ‎به‌رزبووه‌وه‌و نانه‌كه‌یان خوارد.
37 Altogether there were 276 of us on board. ژماره‌مان له‌كه‌شتییه‌كه‌ دووسه‌دو شه‌ست‎و حه‌وت كه‌س بوو.
38 Once satisfied with food, they lightened the ship by tossing the grain into the sea. دوای ئه‌وه‌ی تێربوون، ئه‌و دانه‌وێڵه‌ی پێیان‎بوو فڕێیان‎دایه‌ ناو ده‌ریا، تا باری كه‌شتیه‌كه‌ سووك‎بێ‌.
39 At daylight they did not recognize the land, but noticed a bay with a sandy beach, and planned, if possible, to run the ship aground there. كاتێ‌ ڕۆژبووه‌وه‌، كه‌شتیوانه‌كان نه‌یانزانی له‌چ شوێنێكدان، به‌ڵام كه‌نداوێكیان بینی به‌نده‌ری هه‌بوو، ئه‌وسا بڕیاریان‎دا گه‌ر بتوانن پاڵبنێن به‌ كه‌شتیه‌كه‌ بۆ ئه‌وێ‌،
40 They cut the anchors loose, leaving them in the sea, and at the same time untied the rudder ropes. Then they hoisted the foresail to the wind and headed for the beach. له‌و كاته‌دا له‌نگه‌ره‌كانیان فڕێ‏دایه‌ ئاوه‌كه‌و وازیان لێ‏هێنا، له‌هه‌مان كات گوریسی ئه‌و ته‌خته‌یان شل‎كرد كه‌ به‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه‌ به‌سترابوو یارمه‌تی ڕێك ڕۆیشتنی كه‌شتیه‌كه‌ی ده‌دا، ئینجا چادری بچووكی كه‌شتیه‌كه‌یان ڕووه‌و ڕه‌شــه‌باكـردو به‌ره‌و قه‌راغی ده‌ریا ڕۆیشتن.
41 But hitting a sandbar where two currents met, they ran the ship aground—the bow stuck fast, unmoving, while the waves' force broke the stern apart. به‌ڵام كه‌شتیه‌كه‌ گه‌یشته‌ شوێنێكی لمـاوی كه‌م ئاو، پێشه‌كه‌ی گیربوو ئیتر نه‌جـوڵا، له‌هه‌مان كات توندی شه‌پۆل پشته‌كـه‌ی پارچه‌ پارچه‌كرد.
42 The soldiers planned to kill the prisoners so that none of them could swim away and escape. سه‌ربازه‌كان پلانیان دانا به‌ندكراوه‌كان بكوژن هـه‌تا كه‌سیان به‌ مه‌لـه‌ نه‌ڕوا بۆ قــه‌راغی ده‌ریاو له‌وێ‌ ڕابكا،
43 But the centurion, wanting to save Paul, stopped them from their plan, and ordered those who could swim to jump in first and get to shore, به‌ڵام چونكه‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ ده‌یویسـت پۆڵـس بمێنێ‌، لـه‌به‌رئه‌وه‌ ڕێی له‌سه‌رباز‎ه‌كان گرت ئه‌مه‌ بكـه‌ن، فه‌رمانی‎دا به‌ مه‌له‌وانه‌كان پێش ئه‌وانی‎كه‌ به‌ مـه‌له‌ بگـه‌نه‌ ووشكانی،
44 and the rest—some on planks, some on ship debris. So everyone reached land safely. ئینجا ئه‌وانی‎كه‌ به‌ته‌خــته‌ یاخـود به‌پارچـه‌كـانی كه‌شتیه‌كه‌. ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو به‌ ساغی گه‌یشتنه‌ ووشكانی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]