Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 26 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Agrippa told Paul, "You may speak for yourself." Then Paul stretched out his hand and began his defense. ئه‌غریباس به‌ پۆڵسی ووت: (ئێمه‌ ڕێگات ده‌ده‌ین به‌رگری له‌خۆت بكه‌ی.) پۆڵس به‌ده‌ستی ئیشاره‌تی‎كرد، ده‌‎ستی‎كرد به‌ به‌رگری‎و ووتی:
2 King Agrippa, I count myself fortunate to defend myself before you today against all the Jews' accusations, (ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، پێخۆشحاڵم له‌به‌رده‌مت به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌كان پێیان تاوانباركردووم وه‌ڵامی ‎ده‌ده‌مه‌وه‌،
3 especially since you know all Jewish customs and disputes well, so I ask you to hear me out patiently. به‌تایبه‌تی چونكه‌ تۆ به‌ ته‌واوی پیشه‌و خووڕه‌وشت‎و ده‌مه‌قاڵه‌كانیان ده‌زانی، بۆیه‌ داوات لێ‌‎ده‌كه‌م به‌سنگ‏فراوانیه‌وه‌ گوێم لێ‌‎بگری.
4 All Jews know my life from youth, spent from the start among my own nation and in Jerusalem. هه‌موو جووله‌كه‌كان لـه‌سه‌ره‌تــاوه‌ په‌روه‌رده‌كــردن‎و گه‌وره‌بوونم ده‌زانن. هه‌روه‌ها ده‌زانن له‌منداڵیه‌وه‌ چۆن له‌ناو گه‌له‌‎كه‌م له‌قودس ژیاوم.
5 They've long known me, and if willing to testify, that according to our religion's strictest sect I lived as a Pharisee. جا چونكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌مناسن، گه‌ر بیانویستایه‌ شایه‌تیان‎ده‌دا كه‌وا من له‌سه‌ر توندوتیژترین ڕێگای ئاینه‌كه‌مان ژیاوم وه‌ك فه‌ریسییه‌ك.
6 And now I stand on trial for hope in the promise our Father made to our fathers. ئێستاش وا حوكم ده‌درێ‌ به‌سه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ی هه‌مه‌ به‌و به‌ڵێنانه‌ی خودا به‌باوباپیرانی داوه‌،
7 Our twelve tribes hope to reach this promise, worshiping him fervently night and day. For this hope, king, I am accused by the Jews. ئه‌وه‌ی هێشتا دوانزه‌ هۆز‎ه‌كه‌ی ئیسرائیل هیوایان پێیه‌تی‏و شه‌و و ڕۆژ خودای بۆ ده‌په‌رستن، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جووله‌كه‌كان تاوانبارم ‎ده‌كه‌ن ئه‌ی پادشا.
8 Why is it judged incredible by any of you that our Father raises the dead? بۆچی باوه‌ڕ ناكه‌ن خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه‌؟
9 I myself thought I must do many things against the name of Jesus of Nazareth. ئه‌و كاته‌ منیش لــه‌و باوه‌ڕه‌دا بووم ده‌بێ‌ ئه‌وپه‌ڕی كۆشش‎بكه‌م بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ناوی عیسای ناسیری.
10 That's what I did in Jerusalem: with authority from the chief priests, I locked many of the holy ones in prison, and voted against them when they were being put to death. هه‌ستام به‌جێ‌‎به‌جێ‌‎كردنی پلانه‌كانم له‌قودس به‌ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان بوو، ژماره‌یه‌كی زۆرم له‌خوشك‎و برا پیرۆزه‌كان خسته‌ به‌ندیخانه‌. هه‌روه‌ها ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندیم ده‌دا كاتێ‌ له‌سێداره‌یان ده‌دان.
11 In every synagogue I often punished them, trying to force them to speak against God; enraged against them, I hunted them even to foreign cities. له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان زۆر ئازارم‎داون تا ناچاری كفركردنیان بكه‌م. كینه‌م گه‌یشته‌ پله‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان تا وای ‎لێكردم ده‌ریان ‎بكه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی ناوچه‌كه‌.
12 On one such journey I went to Damascus with authority and commission from the chief priests. به‌ده‌سه‌ڵات‎و مۆڵه‌تی سه‌رۆك كاهینه‌كان به‌ره‌و شاری دیمه‌شق ڕۆیشتم،
13 At midday, O king, I saw on the road a light from heaven, brighter than the sun, blazing around me and my fellow travelers. ئه‌وسا ئه‌ی پادشا، نیوه‌ڕۆ به‌رێگاوه‌ ڕووناكییه‌كم بینی، تیشكی زیاتر بوو له‌ڕووناكی ڕۆژ ده‌وروبه‌ری خۆم‎و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناك‏كرده‌وه‌،
14 We all fell to the ground, and I heard a voice speaking to me in Hebrew: 'Saul, Saul, why are you persecuting me? It's hard for you to kick against the goads.' ئیتر هه‌موومان به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وتین. ده‌نگێكم بیست به‌زمانی عیبری بانگی‎كردم‎و ووتی: شاول، شاول، بۆچی ده‌م‏چه‌وسێنیته‌وه‌؟ ئازاری خۆت ده‌ده‌ی كاتێ‌ جووته‌ دژی نه‌قیزه‌ لێدانم باوێی.
15 I asked, 'Who are you, Lord?' The Lord said, 'I am Jesus, whom you are persecuting.' ئینجا پرسیارم‎كرد: تۆ كێیت گه‌وره‌م؟ خوداوه‌ند ووتی: من ئه‌و عیسایه‌م كه‌ تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه‌.
16 But get up, stand on your feet—I appeared to you for this reason: to appoint you a servant and witness both of what you have seen of me and of what I will yet appear to you, هه‌سته‌ به‌پێوه‌ ڕاوه‌سته‌، من بۆت ده‌ركه‌وتم تا بتكه‌م به‌خزمه‌تكاری خۆم‏و شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه‌ بده‌ی كه‌بینیت، هه‌روه‌ها شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه‌ش بده‌ی كه‌ له‌داهاتوودا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ.
17 rescuing you from your people and from the Gentiles—to whom I am sending you, جا ڕزگارت ده‌كه‌م له‌ گه‌له‌كه‌ت‎و له‌و میلله‌تانه‌ی ئێستا تۆیان بۆ ده‌نێرم،
18 to open their eyes, so they turn from darkness to light and from Satan's power to our Father, and receive forgiveness of sins and a place among those made holy by faith in me.' تا چاویان بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ژێر ده‌ستی شه‌یتانه‌وه‌ بۆ لای خودا، ئه‌وسا لێ‌‎خۆش‎بوونی گوناه‌ به‌ده‌ست‎ده‌هێنن، هه‌روه‌ها به‌شیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون به‌باوه‌ڕیان به‌من.
19 Therefore, King Agrippa, I was not disobedient to the heavenly vision, (ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، له‌وكاته‌وه‌ به‌رپێچی بینینی ئاسمانی ناكه‌م.
20 but I declared first to those in Damascus, then in Jerusalem and all the region of Judea, and to the Gentiles too, to repent and turn to our Father, doing deeds that match their repentance. ئه‌و مه‌سه‌له‌شم یه‌كه‌م جار به‌دانیشتوانی دیمه‌شق ڕاگه‌یاند، ئینجا دانیشتوانی قودس‎و هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیه‌، پاشان میلله‌تانیش. تا تۆبه‌ بكه‌ن‏و بۆ لای خودا بگه‌ڕێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها كرداری باش بكه‌ن شایانی تۆبه‌كردنه‌كه‌یان بێ.
21 For this reason the Jews seized me in the temple and tried to kill me. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ جووله‌كه‌كان له‌ په‌رستگادا گرتمیان‎و هه‌وڵی كوشتنیان‎دام،
22 With help from our Father, I stand to this day testifying to both small and great, saying nothing beyond what the prophets and Moses said would happen: به‌ڵام خودا تا ئه‌مڕۆ یارمه‌تی داوم‏و وا لێره‌ وه‌ستاوم شایه‌تی بۆ گه‌وره‌و بچووك ده‌ده‌م، هیچی‎كه‌ ناڵێم جگه‌ له‌وه‌ی موساو پێغه‌مبه‌ران ووتویانه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووده‌دا،
23 that the Christ must suffer, and, first to rise from the dead, proclaim light to both our people and the Gentiles. مه‌سیح ده‌بووایه‌ ئازاری بكێشایه‌‎و یه‌كه‌م كه‌س بێ‌ له‌نێو مردوواندا زیندووبێته‌وه‌و ڕووناكی ئاشكرا بكات بۆ جووله‌كه‌و میلله‌تانیش.(
24 As Paul defended himself, Festus shouted, "Paul, you're insane! Your vast learning is driving you mad." كاتێ‌ پۆڵس به‌م قسانه‌ به‌رگری له‌ خۆی ده‌كرد، فستوس قسه‌كه‌ی پێ‌‎بڕی‎و به‌ده‌نگێكی به‌رز ووتی: (پۆڵس ده‌ڵێی شێت بووی! زۆری زاناییت شێتی كردویت.)
25 But Paul said, "I'm not insane, most excellent Festus; I speak words of truth and sound judgment. پۆڵس ووتی: (ئه‌ی فستۆسی خاوه‌ن‎شكۆ من شێت نیم، من قسه‌ی ڕاست‎ودروست ‎ده‌كه‌م.
26 The king knows these things—I speak to him freely. I'm sure none of this escaped him, since it wasn't done in a corner. چونكه‌ ئه‌م پادشایه‌ی ئێستا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسی ‎ده‌كه‌م ده‌یزانێ‌، من دڵنیام له‌مانه‌ هیچ شتێكی لاشاراوه‌ نییه‌، چونكه‌ له‌سووچێكی تاریك ڕووی‎نه‌داوه‌.
27 King Agrippa, do you believe the prophets? I know that you believe." ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، باوه‌ڕت به‌پێغه‌مبه‌ره‌كان هه‌یه‌؟ من ده‌زانم تۆ باوه‌ڕت پێیان هه‌یه‌(.
28 Agrippa said, "So quickly you'd persuade me to be a Christian?" ئه‌غریباس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (له‌و باوه‌ڕه‌دای له‌م ماوه‌ كه‌مه‌دا ده‌توانی بمكه‌ی به‌ مه‌سیحی؟)
29 Paul said, "Whether short or long, I pray to our Father that not only you but all who hear me today might become as I am—except these chains." ئه‌وسا پۆڵس ووتی: (گه‌ر كه‌م بێ‌ یا زۆر، له‌پێناوی تۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ ئاماده‌ن بۆ خودا نوێژ ده‌كه‌م تا وه‌ك منتان لێ‌ ‎بێت، به‌ڵام به‌بێ‌ ئه‌م كۆت‎و زنجیره‌.)
30 Then the king rose, and the governor and Bernice and those seated with them. دوای ئه‌مه‌ پادشاو فه‌رمانڕه‌واو به‌رنیكی‏و ئاماده‌بووان هه‌ستان،
31 As they left, they told each other, "This man deserves neither death nor imprisonment." هۆڵه‌كه‌یان به‌جێ‌‎هێشت، به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌م پیاوه‌ شتێكی وای نه‌كردووه‌ شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه‌ بێ‌.)
32 Agrippa told Festus, "This man could have been freed if he hadn't appealed to Caesar." ئینجا ئه‌غریباس به‌ فستوسی ووت: (گه‌ر بێتو ئه‌م پیاوه‌ داواكاریه‌كه‌ی بۆ قه‌یسه‌ر به‌رز نه‌كردایه‌وه‌ له‌وانه‌بوو ئازاد بكرایه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]