Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 25 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now three days after Festus had arrived in the province, he went up to Jerusalem from Caesarea. سێ‌ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی فستوس ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وای به‌ده‌ست‏هێنا، له‌شاری قه‌یسه‌ریه‌وه‌ چوو بۆ قودس،
2 There the chief priests and Jewish leaders presented their case against Paul and kept urging him, سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و گه‌وره‌ پیاوانی جووله‌كه‌ هاتنه‌ لای شكات‏نامه‌یه‌كیان دژی پۆڵس نیشان‎دا، لێی پاڕانه‌وه‌،
3 requesting a favor against him—that he summon Paul to Jerusalem. They were setting an ambush to kill him on the road. چاكه‌یه‌كیان لـه‌گــه‌ڵ بـكـات به‌وه‌ی پۆڵـسیان بۆ بنێرێ‌ بۆ قودس. چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابۆوه‌ تا بیكوژن.
4 Festus replied that Paul was held at Caesarea, and he himself would leave shortly. فستوس وه‌ڵامیدانه‌وه‌ پۆڵس به‌ به‌ندكراوی له‌شاری قه‌یسه‌ریه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام خۆی پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ‌.
5 "So," he said, "let those among you who are able go down with me and accuse the man, if there is anything wrong with him." ئینجا ووتی: (باگه‌وره‌كانتان بێن له‌گه‌ڵم، گه‌ر بێتو ئه‌م پیاوه‌ تاوانێكی له‌سه‌ر بێت، با له‌به‌رده‌مم تاوانباری بكه‌ن.)
6 Festus stayed with them no more than eight or ten days, then went down to Caesarea. The next day he took the judge's seat and ordered Paul brought in. دوای ئه‌وه‌ی فستوس له‌ قودس چه‌ند ڕۆژێكی به‌سه‌ربرد كه‌ هه‌شت تا ده‌ ڕۆژ زیاتر نه‌بوو، ئه‌وسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شاری قه‌یسه‌ریه‌. ڕۆژێ‌ دوای گه‌یشتنی له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت، فه‌رمانی‎دا پۆڵس بهێنن.
7 When Paul arrived, the Jews from Jerusalem surrounded him, bringing many serious charges they couldn't prove. كاتێ‌ هات ئه‌و جووله‌كانه‌ی له‌قودس هاتبوون له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه‌، تاوانی زۆرو ترسناكیان خسته‌ پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕاستی تاوانه‌كان بسه‌لمێنن.
8 Paul answered in his defense: "I have done no wrong against the Jewish law, the temple, or Caesar." ئه‌وسا پۆڵس به‌رگری له‌خۆی كردو ووتی: (هیچ شتێكم نه‌كردووه‌ دژی شه‌ریعه‌تی جووله‌كه‌ یا په‌رستگا یا قه‌یسه‌ر.(
9 But Festus, wanting to please the Jews, asked Paul, "Will you go up to Jerusalem and be tried there before me on these charges?" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فستوس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ست‎بهێنێ‌، له‌پۆڵسی پرسی: (ئایا ده‌ته‌وێ‌ بچی بۆ قودس له‌وێ‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵت له‌به‌رده‌م من حوكمت به‌سه‌ر بدرێ‌؟(
10 Paul said, "I stand before Caesar's tribunal, where I must be judged. I've done the Jews no wrong, as you yourself know very well. پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من ئێستا له‌دادگای قه‌یسه‌ر وه‌ستاوم، لێره‌ش ده‌بێ‌ حوكم به‌سه‌رم ‎بدرێ‌. تۆ خۆت باش ده‌زانی من هیچ گوناهێكم نه‌كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ جووله‌كه‌.
11 If I've done wrong, done something deserving death, I won't refuse to die. But if these men's charges against me are groundless, no one can hand me over to them. I appeal to Caesar." گه‌ر تاوانێكم كردبێ‌ شایانی سزای سێداره‌بێ‌، ئه‌وسا له‌مردن ڕامده‌كرد. به‌ڵام چونكه‌ ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌وان خســتویــانـه‌ته‌ پاڵی من بێ‌بناغه‌یه‌، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ بم‎داته‌ ده‌ستی ئــه‌وان. جــا مـن مـه‌سه‌له‌كه‌م ده‌به‌مه‌ لای قه‌یسه‌ر!)
12 After consulting his council, Festus answered, "You appealed to Caesar; to Caesar you will go." فستوس له‌گه‌ڵ ته‌گبیركه‌رانی ڕاوێژی‏كردو ووتی: (تۆ مه‌سه‌له‌كه‌ت به‌رزكرده‌وه‌ بۆ قه‌یسه‌ر، ئیتر بڕۆ بۆ لای قه‌یسه‌ر!)
13 Some days later, King Agrippa and Bernice came to Caesarea and greeted Festus. دوای چه‌ند ڕۆژێك ئه‌غریباسی پادشاو خوشكه‌كه‌ی كه‌ ناوی به‌رنیكی بوو هاتن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه‌ تا به‌خێرهاتنی فستوس بكه‌ن.
14 As they spent many days there, Festus presented Paul's case to the king: "Felix left a man here as a prisoner. له‌وێ‌ چه‌ند ڕۆژێكیان به‌سه‌ربرد. ئه‌وسا فستوس مه‌سه‌له‌كه‌ی پۆڵسی هێنایه‌ به‌رده‌م پادشاو ووتی: (پیاوێك لێره‌یه‌ فیلیكس خستویه‌تیه‌ به‌ندیخانه‌وه‌.
15 While I was in Jerusalem, the chief priests and elders of the Jews accused him, asking me for his conviction. كاتێ‌ ڕۆیشتم بۆ قودس، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیرانی جووله‌كه‌ شكاتیان لێ‌‎كرد، داوایان‏كرد حوكم بدرێ.
16 I told them it's not Roman custom to hand over anyone before the accused faces his accusers in person and gets a chance to defend himself against the charge. منیش پێم‎ووتن پیشه‌ی ڕۆمانی نییه‌ حوكم به‌سه‌ر یه‌كێك بدا پێش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌یان خستۆته‌ پاڵی، هه‌تا ده‌رفه‌تی هه‌بێ‌ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
17 So when they gathered here, I delayed nothing—next day I sat on the judgment seat and ordered the man brought in. كه‌ هاتن بۆ ئێره‌ خێرا بۆ ڕۆژی داهاتوو له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دانیشتم، فه‌رمانی هێنانی تاوانباره‌كه‌م‎دا.
18 When his accusers stood up, they raised none of the criminal charges I had expected. كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی تاوانباریان ‎كردبوو به‌رامبه‌ری وه‌ستان، باسی تاوانێكیان نه‌كرد له‌وه‌ی من چاوه‌ڕێم ‎ده‌كرد پێی تاوانبار بكه‌ن،
19 Instead, they had some disputes with him about their own religion and a dead man named Jesus, whom Paul kept claiming was alive. به‌ڵكو ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی بابه‌تێك تایبه‌ته‌ به‌ ئاینیان‎و به‌ پیاوێك ناوی عیسایه‌، كه‌ مردووه‌، به‌ڵام پۆڵس ده‌ڵێ‌ زیندووه‌.
20 Unsure how to investigate this, I asked if he was willing to go to Jerusalem and be tried there on these charges. سه‌رم‎سوڕما له‌كاره‌كه‌، به‌ تاوانبارم ڕاگه‌یاند بڕوا بۆ قودس‎و له‌وێ‌ حوكمی به‌سه‌ر ‎بدرێ‌،
21 But since Paul appealed to be held for the Emperor's decision, I ordered him held until I could send him to Caesar." به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌ن‎شكۆ تا له‌به‌رده‌می حوكمی به‌سه‌ر ‎بدرێ‌، ئه‌وسا فه‌رمانی ئێشك‎گرتنیم‎دا تاكو ده‌ینێرمه‌ لای قه‌یسه‌ر.)
22 Agrippa told Festus, "I'd like to hear the man myself." "Tomorrow," Festus said, "you will hear him." ئینجا ئه‌غریباس به‌ فستوسی ووت: (حه‌ز ده‌كه‌م گوێم له‌م پیاوه‌ بێ.) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (به‌یانی گوێت لێی ده‌بێ‌.(
23 The next day Agrippa and Bernice arrived with great show and entered the hall with the military commanders and the city's prominent men. On Festus's order, Paul was brought in. بۆ به‌یانی ئه‌غریباس‎و به‌رنیكی خوشكی هاتن بۆ ئه‌وێ‌ به‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ پێشوازی كران، كاتێ‌ هاتنه‌ هۆڵی گوێگرتن سه‌رۆك سه‌ربازه‌كان‎و گه‌وره‌ پیاوانی شار ده‌وره‌یان لێ‌‎دان. فه‌ستوس فه‌رمانی‎دا پۆڵس بهێنن.
24 Festus said, "King Agrippa, and all here with us—you see this man. The whole Jewish community petitioned me about him, both in Jerusalem and here, shouting he must not live any longer. كه‌ هێنایان فه‌ستوس ووتی: (ئه‌ی ئه‌غریباسی پاشاو هه‌موو ئاماده‌بووانی به‌ڕێزی ئێره‌: ئه‌م پیاوه‌ی له‌به‌رده‌متانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو گه‌لی جووله‌كه‌ له‌قودس‏و لێره‌ شكاتی لێ‌‎ده‌كه‌ن لام، ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ نابێ‌ به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌،
25 But finding nothing deserving death, and since he himself appealed to the Emperor, I decided to send him. وا من بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ هیچی نه‌كردووه‌ شایانی سێداره‌ بێ‌. به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌ن‎شكۆ، جا منیش بڕیارم‎دا بۆی بنێرم.
26 I have nothing definite to write my lord about him, so I brought him before you all, especially before you, King Agrippa, so that after this examination I may have something to write. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و شتێكم نییه‌ بینووسم بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌ن‎شكۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ هێناومه‌ بۆ به‌رده‌می هه‌مووتان، به‌تایبه‌تی بۆ به‌رده‌می تۆ ئه‌ی ئه‌غریباسی پادشا، تا گه‌ر سه‌یركردنی مه‌سه‌له‌كه‌ی ته‌واو بوو، شتێك بدۆزمه‌وه‌ بینووسم.
27 For it seems unreasonable to me to send a prisoner without indicating the charges against him." هه‌روه‌ها من به‌ڕاستی نازانم، به‌ندكراوێك بنێرمه‌ لای قه‌یسه‌ر بێ‌‎ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی دیاری‎كراو بێ‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]