Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 24 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Five days later the high priest Ananias came down with some elders and a lawyer, Tertullus, and they brought charges against Paul before the governor. پاش پێنج ڕۆژ حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین‎و هه‌ندێ‌ پیران‎و پارێزه‌رێك ناوی ته‌رتولس بوو، چوونه‌ لای فه‌رمانڕه‌وا تا شكات له‌پۆڵس بكه‌ن.
2 When Paul was summoned, Tertullus began his accusation: "Through you we enjoy great peace, and reforms have come to this nation through your foresight, كاتێ‌ پۆڵس بانگ‏كرا، ئیتر ته‌رتولس ده‌ستی‎كرد به‌تاوان خستنه‌ پاڵی‎و ووتی: (ئه‌ی فیلیكسی خاوه‌ن‏شكۆ، له‌ئاشتییه‌كی زۆر داین به‌هۆی تۆوه‌، گه‌له‌كه‌شمان گوزه‌رانێكی باشی هه‌یه‌ له‌سایه‌ی داناییه‌كه‌ت،
3 we acknowledge this in every way and everywhere, most excellent Felix, with all gratitude. به‌ سوپاسێكی زۆره‌وه‌ له‌هه‌موو كات‏و شوێنێك پێشوازی له‌مه‌ ده‌كه‌ین.
4 But so as not to detain you any further, I ask you to hear us kindly, in a few words. به‌ڵام تا زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌نیانی خۆت گوێ‌ له‌پوخته‌ی قسه‌كانم بگریت.
5 We found this man a plague, stirring up riots among all the Jews worldwide, and a ringleader of the Nazarene sect. بینیمان ئه‌م تاوانباره‌ گێره‌شێوێنه‌، ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌ له‌ناو جووله‌كه‌كان له‌هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها پێشه‌وایه‌تی بیروباوه‌ڕی ناسری ده‌كات.
6 He even tried to desecrate the temple, so we seized him. جا كاتێ‌ هه‌وڵی‎دا په‌رستگا گڵاو بكات، گرتمان. [ئیتر ویستمان به‌پێی شه‌ریعه‌تی خۆمان حوكم به‌سه‌ری ‎بده‌ین.
7 Not in this edition به‌ڵام لیسیاسی سه‌رۆك هات‎و به‌زه‌بری هێز له‌ده‌ستی سه‌ندین، [
8 By examining him yourself, you can learn all we accuse him of." هه‌روه‌ها فه‌رمانی‎دا به‌ناحه‌زه‌كانی تا شكاتی خۆیان بهێننه‌ لای تۆ]. جا ئێستا ده‌توانی دڵنیابی له‌ڕاستی شكاته‌كه‌مان، گه‌ر بێتو هه‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و.)
9 The Jews also joined in the attack, insisting that these things were so. جووله‌كه‌كان لایه‌نگیری شكات‏نامه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یان كردو ووتیان ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕاسته‌.
10 The governor motioned him to speak. Paul answered: "Knowing you've judged this nation for many years, I gladly defend myself. فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستی بۆ پۆڵس ڕاكێشا تا به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌ویش ووتی: (من ده‌زانم تۆ چه‌ند ساڵێكه‌ دادوه‌ری له‌كاروباری گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ پێخۆشحاڵم به‌هه‌موو ئاسوده‌ییه‌ك به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م.
11 You can confirm it's no more than twelve days since I went up to worship in Jerusalem. ده‌توانی دڵنیابی، دوانزه‌ ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر هاتنم بۆ قودس بۆ خودا په‌رستن.
12 They found me arguing with no one, stirring up no crowd—not in the temple, the synagogues, or anywhere in the city. كه‌س له‌جووله‌كه‌كان جارێك له‌په‌رستگا یاخود كه‌نیشته‌كان یا له‌شار نه‌یبینیوم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكه‌م، یاخود گه‌ل هان‎بده‌م بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌.
13 Nor can they prove to you the charges they are now bringing against me. ئه‌وان ئێستا ناتوانن له‌به‌رده‌می تۆ ڕاستی ئه‌و تاوانانه‌ بسه‌لمێنن.
14 But I confess to you: following the Way—they call it a sect—I worship the God of our ancestors, believing all that agrees with the Law and is written in the Prophets. به‌ڵام من له‌به‌رده‌مت دانی پیاده‌نێم كه‌وا خودای باوباپیران ده‌په‌رستم، به‌پێی ئه‌و ڕێگایه‌ی ناوی ده‌به‌ن به‌گومڕا، هه‌روه‌ها باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت‎و په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران نووسراوه‌،
15 I have hope in our Father—one these men also hold—that the righteous and unrighteous alike will rise. منیش هه‌مان هیوام به‌خودا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پیاوانه‌ش هه‌یانه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌ به‌خراپ‎و باشیان.
16 So I always strive to keep my conscience clear before our Father and before people. جا له‌به‌رئه‌وه‌ منیش خۆم ڕاده‌هێنم هه‌تا هه‌میشه‌ به‌ویژدانێكی پاك له‌گه‌ڵ خودا‎و خه‌ڵك بژیم.
17 After several years I came to bring charitable gifts for my nation's poor, and offerings. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌قودس دوور بووم، بۆی گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌ندێ‌ پیتاكم بۆ گه‌له‌كه‌م هێنا، قوربانیشم پێشكه‌ش‎كرد.
18 Amid this, they found me purified in the temple—no crowd, no uproar. كاتێ‌ هه‌ستام به‌خۆ پاك‎كردنه‌وه‌، هه‌ندێ‌ جووله‌كه‌ی ناوچه‌ی ئاسیا بینیمیان له‌په‌رستگا. له‌و كاته‌دا له‌ناو هیچ كۆمه‌ڵێك نه‌بووم‎و هیچ ئاژاوه‌یه‌كم نه‌نابووه‌وه‌.
19 Some Jews from Asia should be here before you to accuse, if they have anything against me. گه‌ر هاتوو شتێكیان هه‌بووایه‌ دژی من، ئه‌وسا ده‌هاتنه‌ لات‎و شكاتیان لێ‌‎ده‌كردم.
20 Or let these men themselves say what wrongdoing they found when I stood before the council, كه‌واته‌ ئێستا با ئاماده‌بووان بیڵێن ئه‌و تاوانه‌ی له‌سه‌ر منیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، وا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان وه‌ستاوم،
21 except this one thing I shouted standing among them: 'It's over the resurrection of the dead that I'm on trial before you today.'" جگه‌ له‌وه‌ی له‌به‌رده‌میان ڕوونم كرده‌وه‌ كاتێ‌ ووتم: ئێوه‌ ئه‌مڕۆ حوكم به‌سه‌رم ده‌ده‌ن، چونكه‌ باوه‌ڕم به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان هه‌یه‌.(
22 Felix, who knew the Way fairly well, adjourned the hearing: "When Lysias the commander arrives, I will decide your case." چونكه‌ فیلیكس شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌ ڕێگای خودا، كاتێ‌ گوێی له‌به‌رگری پۆڵس بوو فه‌رمانی حوكم‎دانی ڕاگرت‏و ووتی: (كاتێ‌ لیسیاسی سه‌رۆك بێت بۆ ئێره‌ سه‌یری شــكاته‌كه‌تان ده‌كه‌م.)
23 He ordered the centurion to guard Paul but allow him some freedom, not stopping any of his friends from serving him. ئینجا فه‌رمانی به‌سه‌رپه‌له‌كه‌دا پۆڵس بخاته‌ ژێر چاودێری، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ‌ سه‌ربه‌ستی هه‌بێ‌، هه‌روه‌ها ڕێگای هاوڕێیه‌‎كانی بده‌ن دیده‌نی‎و خزمه‌تی بكه‌ن.
24 Some days later, Felix came with his wife Drusilla, a Jew, sent for Paul, and heard him about faith in Christ Jesus. پاش چه‌ند ڕۆژێك فیلیكس هات‎و دروسیلای ژنی له‌گه‌ڵ بوو، كه‌ جووله‌كه‌ بــوو، پۆڵسی بانگ‏كردو گوێی له‌قسه‌كانی گرت له‌باره‌ی باوه‌ڕ به‌ عیسای مه‌سیح.
25 As Paul discussed righteousness, self-control, and the coming judgment, Felix grew frightened and said, "That's enough for now; go. When I find time, I'll call for you." كاتێ‌ پۆڵس له‌باره‌ی ڕاست‏ودروستیو خۆڕاگرتن‎و سزای دواڕۆژ ده‌دوا، فیلیكس ترسا، به‌پۆڵسی ووت: (ئێستا بڕۆ، كه‌ی كاتم هه‌بوو جارێكی دیكه‌ بانگت ده‌كه‌مه‌وه‌.)
26 He also hoped Paul would give him money, so he sent for him often and talked with him. فیلیكس هیوای ئه‌وه‌ بوو پۆڵس هه‌ندێ‌ پاره‌ی بداتێ‌، جا له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر بانگی ده‌كردو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
27 After two years, Porcius Festus succeeded Felix. Wanting to please the Jews, Felix left Paul in prison. به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی پۆڵس، دوو ساڵ تێپه‌ری كرد. له‌دواییدا پوركیوس فستوس دانرا به‌ فه‌رمانڕه‌وا پاش فیلیكس. به‌ڵام فلیكس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ‌، بۆیه‌ پۆڵسی له‌به‌ندیخانه‌ هێشته‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]