Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 23 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul stared at the council: "Brothers, I have lived my life before our Father in all good conscience until today." پۆڵس ڕوانیه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ووتی: (ئه‌ی برایان، من به‌ویژدانێكی پڕ له‌ڕه‌زامه‌ندییه‌وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خودا ژیاوم)
2 The high priest Ananias ordered those standing near him to strike Paul on the mouth. لێره‌دا حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین فه‌رمانی‎دا به‌وانه‌ی له‌نزیكی وه‌ستابوون تابكێشن به‌ده‌می پۆڵسدا،
3 Paul said to him, "Our Father will strike you, you whitewashed wall! You sit there to judge me by the law, yet you break the law by ordering me struck?" پۆڵس پێی‎ووت: (خودا لێت‎ده‌دا، ئه‌ی دیواری گۆڕستانی سواخدراو به‌گه‌چ! چۆن دانیشتووی حوكم ده‌ده‌ی به‌سه‌رم به‌پێی شه‌ریعه‌ت، كه‌چی خۆشت به‌رپێچی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌یت‎و فه‌رمانی لێدانم ده‌رده‌كه‌یت؟)
4 Those standing nearby said, "Do you dare to insult our Father's high priest?" ئه‌وانه‌ی له‌وێدا وه‌ستابوون پێیان ووت: (ئایا جنێو به‌سه‌رۆك كاهینی خودا ده‌ده‌ی؟)
5 Paul said, "Brothers, I didn't know he was high priest; for Scripture says, 'Don't speak evil of your people's ruler.'" پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی برایان نه‌مزانیوه‌ سه‌رۆك كاهینه‌، چونكه‌ له‌كتێب باسكراوه‌ نه‌فره‌ت له‌سه‌رۆكی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه‌.(
6 Paul, knowing some were Sadducees, others Pharisees, cried out in the council, "Brothers, I am a Pharisee, son of Pharisees. I am on trial over the hope and resurrection of the dead!" پۆڵس ده‌یزانی هه‌ندێ‌ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سه‌دوقین‎و هه‌ندێكی ‎كه‌یان فه‌ریسین، له‌كۆڕه‌كه‌ هاواری‎كرد: (ئه‌ی برایان، من فه‌ریسی كوڕی فه‌ریسیم، ئێستا حوكم به‌سه‌رم ‎ده‌درێ‌، چونكه‌ هیوام هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌.)
7 When he said this, a dispute arose between the Pharisees and Sadducees, and the assembly was split. ئیتر ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان فه‌ریسی‎و سه‌دوقیه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و بوون به‌دوو به‌ش.
8 For the Sadducees say there is no resurrection, and neither angel nor spirit, but the Pharisees acknowledge them all. چونكه‌ سه‌دوقیه‌كان دانیان به‌ هه‌ستانه‌وه‌و فریشته‌و ڕۆح نه‌ده‌نا، به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕیان به‌مانه‌ هه‌مووی هه‌بوو.
9 A loud uproar broke out. Some scribes from the Pharisees' side stood and argued sharply: "We find nothing wrong in this man. What if a spirit or an angel spoke to him?" دوایی ده‌نگ به‌رزبووه‌وه‌، هه‌ندێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌تی فه‌ریسی هه‌ستان، به‌توندی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‎و ووتیان: (تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین، له‌وانه‌یه‌ ڕۆح یاخود فریشته‌ له‌گه‌ڵی دوابێ‌(!
10 As the dispute grew violent, the commander, fearing Paul would be torn apart by them, ordered the soldiers to go down, seize him from among them, and bring him into the barracks. ناكۆكییه‌كه‌ په‌ره‌ی‎سه‌ند ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ ترسا كه‌وا پۆڵس بكه‌ن به‌ دووكه‌رته‌وه‌، فه‌رمانی‎دا به‌سه‌ربازه‌كان بڕۆن له‌ نێوانیان بیڕفێنن‎و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌.
11 The next night our Lord Jesus stood beside him and said, "Take courage! As you testified about me in Jerusalem, so you must testify in Rome too." جا شه‌وێك دوای ئه‌وه‌ خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت بۆ پۆڵس‎و پێی‎ووت: (ووره‌ت به‌رزبێ، چۆن له‌قودس شایه‌ت بووی بۆم، له‌رۆماش ده‌بێ‌ شایه‌تیم بۆ بده‌ی.(
12 At daybreak the Jews conspired and swore not to eat or drink until they killed Paul. كاتێ‌ ڕۆژهه‌ڵات هه‌ندێ‌ جووله‌كه‌ پیلانیان ڕێك‎خست بۆ كوشتنی پۆڵس، سوێندیان خوارد، خواردن‎و خواردنه‌وه‌ نه‌خۆن تاكو نه‌یكوژن.
13 There were more than forty who had joined in this plot. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م ڕێكخستنه‌دا بوون نزیكه‌ی چل پیاو ده‌بوون.
14 They went to the chief priests and elders and said, "We have bound ourselves under a solemn oath to taste nothing until we kill Paul. ئینجا چوونه‌ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران، پێیان ووتن: (سوێندمان خواردووه‌ خواردن‎و خواردنه‌وه‌ نه‌خۆین هه‌تا پۆڵس ده‌كوژین.)
15 So now, you and the council, ask the commander to bring him down to you, as if to examine his case more closely. We're ready to kill him before he arrives." چونكه‌ ئێوه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نن داوابكه‌ن له‌سه‌رۆك، پۆڵس بهێنێ‌ بۆ ئێره‌ به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مـه‌سه‌له‌كه‌ به‌ووردتر، ئه‌وسـا ئێمــه‌ ئــامـاده‌ده‌بـین بۆ كوشتنی پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ لای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.)
16 But Paul's sister's son, hearing of the ambush, went and entered the barracks and told Paul. به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م پیلانه‌ گه‌یشته‌ لای خوشكه‌زای پۆڵس، ئه‌ویش چوو بۆ سه‌ربازگه‌و هه‌واڵی ئه‌مه‌ی دایه‌.
17 Paul called a centurion and said, "Take this young man to the commander—he has something to report." جا پۆڵس یه‌كێك له‌سه‌رپه‌له‌كانی بانگ‏كردو داوای لێكرد خوشكه‌زاكه‌ی بباته‌ لای سه‌رۆك تاكو هه‌واڵێكی گرنگی بداتێ‌.
18 So he took him to the commander and said, "The prisoner Paul called me and asked me to bring this young man to you; he has something to tell you." ئه‌ویش بردیه‌ لای سه‌رۆك‎و ووتی: (پۆڵسی به‌ندكراو بانگی‎كردم‎و داوای لێ‌‎كردم ئه‌م كوڕه‌ بهێنمه‌ لات، چونكه‌ شتێكی هه‌یه‌ ده‌یه‌وێ‌ پێت بڵێ‌.)
19 The commander took his hand, led him aside privately, and asked, "What do you have to tell me?" سه‌رۆكه‌كه‌ ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی گرت‎و به‌ته‌نها بردیه‌ ئه‌ولاوه‌، لێی پرسی: (ئه‌و شته‌ چیه‌ ده‌ته‌وێ‌ پێم بڵێی؟)
20 He said, "The Jews have agreed to ask you to bring Paul down to the council tomorrow, pretending to inquire more precisely about him. ئه‌ویش ووتی: (جووله‌كه‌كان پیلانێكیان داناوه‌ بۆ پۆڵس، داوات لێ‌‎ده‌كه‌ن بیهێنی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ی،
21 Don't listen to them—more than forty of their men are waiting in ambush for him. They've bound themselves by oath not to eat or drink until they kill him, and now they're ready, waiting for your agreement." به‌ڵام تۆ ڕازی مه‌به‌ به‌ داواكاریه‌كه‌یان، چونكه‌ له‌ناو ئه‌وان زیاتر له‌چل پیاو خواردن‎و خواردنه‌وه‌یان له‌خۆیان قه‌ده‌غه‌كردوه‌و خۆیان له‌سه‌نگه‌ر ناوه‌ بۆ كوشتنی، ئێستا ئه‌وان ئاماد‎ه‌ن، چاوه‌ڕێی به‌ڵێنێك ده‌كه‌ن له‌تۆوه‌.)
22 The commander sent the young man off, ordering him, "Tell no one you reported this to me." ئینجا سه‌رۆكه‌كه‌ به‌ گه‌نجه‌كه‌ی ‎ووت: (ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ منت گه‌یاندووه‌ به‌كه‌س مه‌ڵێ‌.)
23 Then he called two centurions: "Ready 200 soldiers for Caesarea, and seventy horsemen, and 200 spearmen, by nine tonight." ئینجا سه‌رۆكه‌كه‌ دووان له‌و سه‌رپه‌لانه‌ی لای بوون ‎بانگی‏كردن‏و ووتی: (دووسه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوارو دووسه‌د شمشێر هه‌ڵگر ئاماده‌كه‌ن، تا ئه‌مــشه‌و لـه‌كاژێری نۆی ئێواره‌ بڕۆن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه‌.
24 He told them to provide mounts for Paul, to bring him safely to Governor Felix. له‌گــه‌ڵ هه‌ندێ‌ ئه‌سپ تا پۆڵس هه‌ڵگرێ‌‎و به‌ساغی بیگه‌ێنێته‌ لای فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا.)
25 And he wrote a letter that read as follows:" نامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵی ناردو ئه‌مه‌ی تیادا نووسی بوو:
26 "Claudius Lysias, to his Excellency Governor Felix: Greetings. له‌كــلودیوس لیسیاس سڵاو، بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا:
27 The Jews seized this man and were about to kill him when I came with my troops and rescued him, having learned he was a Roman citizen. ئه‌م پیاوه‌ جووله‌كه‌كان گرتبوویان، هه‌وڵی كوشتنی ده‌ده‌ن. كاتێ‌ زانیم ڕۆمانییه‌ خێرا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ سه‌رباز چووم بۆ لای‏و ڕزگــارم كــرد.
28 Wanting to know the charge they were bringing against him, I brought him down to their council. ویستم ئه‌و تاوانه‌ بزانم كــه‌ پێیان تاوانباركردووه‌، جا بردمه‌ لای ئه‌نجـوومه‌نه‌كه‌یان،
29 I found him accused over questions of their law, with no charge deserving death or imprisonment. ئه‌وسا بۆم ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ به‌كاروباری شه‌ریعه‌ت. هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت تاوانێكی نه‌كردووه‌ شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه‌ بێت.
30 Told of a plot against the man, I sent him to you at once, also ordering his accusers to state their case against him before you." دیسان بۆم ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێ‌ له‌جووله‌كه‌ پیلانیان داناوه‌ بۆ كوشتنی، جا به‌خێرایی ناردمه‌ لای تۆ، فه‌رمـانم‎دا به‌وانه‌ی شكاتیان هه‌یه‌ له‌سه‌ری شكاته‌كه‌یان بهێننه‌ لای تۆ.(
31 So the soldiers, following their orders, took Paul and brought him by night to Antipatris. به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ربازه‌كان به‌شه‌و پۆڵسـیان بــرد بۆ ئه‌نتیپاتریس، به‌پێی ئه‌و ڕێنمــاییه‌ی پێیــان درابوو.
32 The next day they let the horsemen go on with him while they returned to the barracks. ئیتر بۆ به‌یانی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌، سواره‌كانیان به‌جێ‌‎هێشت له‌گه‌ڵ پــۆڵس بڕۆن بــۆ قـه‌یســه‌ریـه‌.
33 The horsemen reached Caesarea, delivered the letter to the governor, and presented Paul to him. ئه‌وانیش لــه‌وێ‌ لـه‌گـه‌ڵ نامه‌كه‌ دایانه‌ده‌ست دادوه‌ر.
34 After reading it, the governor asked what province he was from, and learned he was from Cilicia, كاتێ‌ نامه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌، پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه‌. كه‌ زانی خه‌ڵكی كیلیكیه‌یه‌،
35 "I'll hear you," he said, "once your accusers arrive." He ordered him held under guard in Herod's headquarters. پێی‎ووت: (گوێت لێ ده‌گرم كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی شكاتیان لێ‌‎كردووی هاتن بۆ ئێره‌.) فه‌رمانی‎دا له‌ژێر چاودێری پۆڵس بخه‌نه‌ كۆشكی هێرۆدس.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]