Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 22 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Brothers and fathers, listen now to my defense before you." (ئه‌ی برایان‎و باوكان، ئێستا گوێ‌ بگرن له‌و به‌رگرییه‌ی له‌خۆمی ده‌كه‌م.)
2 When they heard him speaking to them in Hebrew, they grew even more quiet. And he said: كاتێ‌ گوێیان لێ‌‎بوو به‌زمانی عیبری قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات زیاتر بێ‌‎ده‌نگ بوون، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی‎و ووتی:
3 "I am a Jew, born in Tarsus of Cilicia, raised in this city, trained at Gamaliel's feet in the strict law of our ancestors, as eager for God as all of you are today. (من پیاوێكی جووله‌كه‌م، له‌شاری ته‌رسوس له‌دایك‎بووم كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوچه‌ی كیلیكیه‌، له‌م شاره‌ گه‌وره‌ بووم‎و له‌ژێرده‌ستی غه‌مالائیل فێركراوم به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ده‌گونجێ‌ له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی باوباپیرانمان. زۆر به‌په‌رۆش بووم بۆ كاروباری خودایی، وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌مڕۆ.
4 I persecuted this Way to the death, binding and delivering to prison both men and women, ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیشم لێ‌‎كوشتون، هه‌ركه‌سێك ئه‌م ڕێگایه‌ی گرتبوو له‌ ژن‎و له‌پیاو ده‌مگرتن‎و ده‌مخستنه‌ به‌ندیخانه‌وه‌.
5 as the high priest and the whole council of elders can testify. From them I received letters to the brothers in Damascus, and went to bring those there as prisoners to Jerusalem for punishment." سه‌رۆك كاهین‎و ئه‌نجوومه‌نی پیران شایه‌تی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ن. نامه‌م له‌وان وه‌رگرت بۆ براكانیان له‌دیمه‌شق تا له‌وێ‌ له‌گرتنی ئه‌وان یارمه‌تیم بده‌ن‎و به‌قۆڵ به‌ستراوی بیانهێنم بۆ قودس‎و سزای خۆیان وه‌رگرن.
6 "Traveling and nearing Damascus about noon, a great light from heaven suddenly flashed around me." كاتێ‌ گه‌یشتمه‌ نزیك دیمه‌شق، نیوه‌ڕۆ بوو، له‌پڕ ڕووناكییه‌كی گه‌وره‌ ده‌وروبه‌ری ڕووناك ‎كردمه‌وه‌،
7 I fell to the ground and heard a voice say to me, "Saul, Saul, why are you persecuting me?" كه‌وتم به‌سه‌ر زه‌وی، گوێم له‌د‎ه‌نگێك بوو پێی‎ووتم: (شاول، شاول، بۆ ده‌مچه‌وسێنیه‌وه‌؟)
8 I answered, "Who are you, Lord?" He replied, "I am Jesus of Nazareth, whom you're persecuting." منیش لێم پرسی: (تۆ كێی گه‌وره‌م؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من عیسای ناسیریم ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیه‌وه‌).
9 "Those with me saw the light but didn't understand the voice of the one speaking to me." ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناكیه‌كه‌یان بینی، به‌ڵام گوێیان له‌وه‌ نه‌بوو كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم.
10 I said, "What should I do, Lord?" The Lord replied, "Get up and go into Damascus. There you'll be told all you've been appointed to do." ئینجا لێم پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند چی بكه‌م؟) ئه‌وسا خوداوه‌ند وه‌ڵامی‎دامه‌وه‌: (هه‌سته‌ بڕۆ بۆ دیمه‌شق، له‌وێ‌ پێت ده‌وترێ‌ چی پێویسته‌ له‌سه‌رت بیكه‌ی.)
11 "Since that light's brightness blinded me, my companions led me by the hand into Damascus." ئیتر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم تا منیان گه‌یانده‌ دیمه‌شق، چونكه‌ نه‌مده‌بینی له‌به‌ر به‌هێزی ڕووناكیه‌كه‌.
12 "A man named Ananias, devout by the law, well spoken of by all the Jews living there, لـه‌دیمه‌شق پیاوێك هه‌بوو ناوی حــه‌نانیا بوو، خواناس بوو به‌و شێوه‌یه‌ی شه‌ریعــه‌ت ده‌یه‌وێ‌، هه‌موو جووله‌كه‌ی دیمه‌شق شایه‌تییه‌كی باشیان له‌سه‌ر ده‌دا.
13 came and stood by me and said, 'Brother Saul, receive your sight.' At that very hour I looked up and saw him." هــات بۆ لام، وه‌ستاو ووتی: (شاولی برام ببینه‌.) ده‌ست‎به‌جێ‌ چاوم ڕووناكی تێ‌‎كــه‌وت‎و ئه‌وم بینی،
14 "He said, 'The God of our fathers appointed you to know his will, to see the Righteous One, and to hear a voice from his mouth; ئینجا پێی‎ووتم: (خــودای باوباپیرانمان پێشتر هه‌ڵیبژاردووی هــه‌تا مه‌به‌ستی بزانی، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵه‌ بێ‌تاوانه‌ ببینی‎و گــوێت له‌ووشه‌ی ده‌می ئه‌و بێ.
15 for you will be his witness to everyone of what you have seen and heard. چـونكــه‌ تۆ بۆی ده‌بی به‌شایه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵك، به‌وه‌ی بینیت‎و بیستت.
16 And now, why wait? Get up, be baptized, wash away your sins, calling on his name." ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته‌ خۆت له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌و خۆت پاك بكه‌وه‌ له‌گوناهه‌كانت‏و به‌ناوی ئه‌و بانگ بكه‌.)
17 "When I had returned to Jerusalem and was praying in the temple, I fell into a trance," دواتر گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ قودس. كاتێ‌ له‌په‌رستگا نوێژم ‎ده‌كرد له‌هۆشی خۆم چووم،
18 and saw him saying to me, "Hurry and leave Jerusalem quickly, because they won't accept your testimony about me." خـوداوه‌ندم بینی پێی‎ووتم: (قودس به‌خێرایی به‌جێ‌‎بهێڵه‌، چونكه‌ دانیشتوانی هیچ شایه‌تییه‌ك سه‌باره‌ت به‌من وه‌رناگرن.)
19 I said, "Lord, they themselves know that I went from synagogue to synagogue imprisoning and beating those who believed in you. ئه‌وسا پێم‎ووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌وان ده‌زانن من له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان به‌دوای ئه‌وانه‌ ده‌گه‌ڕام كه‌ باوه‌ڕیان پێت هه‌بوو، تا به‌ندیان بكه‌م‎و به‌قامچی لێیان بده‌م.
20 When the blood of your witness Stephen was being shed, I stood by, approving and guarding the cloaks of those killing him.'" من له‌وێ‌ ئاماده‌بووم كاتێ‌ ئیستفانۆس كوژرا ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ تۆ ده‌دا، ڕازی بووم به‌ كوشتنی‎و پارێزگاری جل‏و به‌رگی بكوژه‌كانم كرد.)
21 "And he said to me, 'Go, for I will send you far away to the Gentiles.'" بـه‌ڵام پێی ووتم: (هه‌سته‌ بڕۆ ده‌تنێرم بۆ شوێنێكی دوور، بۆ لای میلله‌تان.(
22 Up to that point they listened, then they raised their voices and shouted, "Erase such a man from the earth! He shouldn't be allowed to live!" ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون گوێیان گرت تاكو پۆڵس هاته‌سه‌ر باسی میلله‌تان، ئه‌وسا هاواریان‏كرد: (ئه‌م پیاوه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌هێڵه‌! چونكه‌ شایانی ژیان نییه‌!)
23 And as they were shouting and throwing off their cloaks and flinging dust into the air, ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ستیان‎كرد به‌هاواركردن‎و جله‌كانیان فڕێ‌‎دا، خۆڵیان‎هه‌ڵدا به‌هه‌وادا.
24 the commander ordered him taken into the barracks and whipped, to learn why they were shouting against him like this. ئه‌وسا سه‌ركرده‌ ڕۆمه‌كــه‌ فه‌رمانیدا به‌سه‌ربازه‌كانی تا پۆڵس ببه‌ن بۆ سه‌ربازگه‌و له‌ژێر قامچی لیـَدان پرســیاری لێ‌‎بكــه‌ن، هه‌تا هۆی ئه‌و هه‌موو هاواركردنه‌ بزانێ‌ كه‌ دژی ده‌كرێ‌.
25 As they stretched him out for the straps, Paul said to the centurion standing there, "Is it legal for you to whip a Roman citizen who hasn't been condemned?" كاتێ‌ سه‌ربازه‌كان به‌ستیانه‌وه‌ تا به‌قامچی لێیبده‌ن، به‌سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت كه‌ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ وه‌ستا بوو: (ئایا یاساییه‌ به‌قامچی له‌ هاوڵاتیه‌كی ڕۆمانی بده‌‎ن پێش دادگاییكردنی؟)
26 Hearing this, the centurion went to the commander and reported it: "What are you about to do? This man is a Roman citizen." كاتێ‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ گوێی له‌مه‌بوو ڕۆیشت بۆ لای سه‌ركرده‌كه‌و ئه‌مه‌ی پێ‌ ڕاگه‌یاندو ووتی: (تۆ ده‌ته‌وێ‌ چی بكه‌یت؟ ئه‌م پیاوه‌ ڕۆمانیه‌!)
27 So the commander came and asked, "Tell me, are you a Roman citizen?" "Yes," he said. ئه‌وسا سه‌ركرده‌كه‌ خۆی چوو بۆ لای پۆڵس‎و لێی پرسی: (به‌ڕاستی تۆ ڕۆمانی؟) وه‌ڵامی‎دایه‌وه‌: (به‌ڵێ‌.)
28 The commander said, "I paid a large sum for this citizenship." But Paul said, "I was born a citizen." سه‌رۆكه‌كه‌ ووتی: (من پاره‌یه‌كێ‌ زۆرم‎دا هه‌تا ڕه‌گه‌ز‎نامه‌ی ڕۆمانیم وه‌رگرت). پۆڵس ووتی: (به‌ڵام من به‌ڕۆمانی له‌دایك بووم.)
29 So those about to question him withdrew at once; the commander was afraid, realizing he had bound a Roman citizen. ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پێیان ڕاگه‌ینرا بوو به‌زه‌بری قامچی پرسیاری لێ‌‎بكه‌ن ده‌ست‎به‌جێ‌ لێی ‎دووركه‌وتنه‌وه‌، سه‌ركرده‌كه‌ش ترسا كه‌ به‌كۆت‎و زنجیر به‌ستبوویه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ڕۆمانییه‌.
30 The next day, wanting to know exactly why the Jews accused him, the commander freed Paul, ordered the chief priests and the whole council to assemble, brought Paul down, and set him before them. به‌ڵام بۆ به‌یانی سه‌ركرده‌كه‌ ویستی سه‌یری ڕاستی ئه‌و تاوانه‌ بكات كه‌ جووله‌كه‌كان خستویانه‌ته‌ پاڵ پۆڵسه‌وه‌، ئیتر كۆت‎و زنجیره‌كه‌ی كرده‌وه‌، فه‌رمانی‎دا سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه‌ بهێنن ئه‌وسا پۆڵسی بانگ‏كردو له‌ناوه‌ڕاستیان ڕایگرت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]