Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 21 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Having torn ourselves away from them, we set sail and went straight to Cos, then the next day to Rhodes, then from there to Patara. كاتێ‌ كه‌ له‌‏یه‌كتری جیابووینه‌وه‌، به‌ڕێكی به‌ڕێگای ده‌ریادا به‌ره‌و كوس ڕۆیشتین. بۆ ڕۆژی داهاتوو گه‌یشتینه‌ دورگه‌ی ڕودس له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و دورگه‌ی پاترا ڕۆیشتین،
2 Finding a ship crossing over to Phoenicia, we went aboard and set sail. له‌وێ‌ كه‌شتیه‌كمان بینی بۆ فنیقیه‌ ده‌چوو، سواری بووین‏و ڕۆیشتین.
3 Sighting Cyprus and leaving it on our left, we sailed to Syria and landed at Tyre, where the ship was to unload its cargo. كاتێ‌ دورگه‌ی قوبروسمان بینی به‌ ده‌سته‌ چه‌پ به‌جێمان هێشت، جا به‌رده‌وام بووین له‌گه‌شته‌كه‌مان به‌ره‌و سوریا، ئه‌وسا گه‌یشتینه‌ مینای سورو لێی دابه‌زین، چونكه‌ كه‌شتیه‌كه‌ له‌وێ‌ باره‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كرد.
4 We found the disciples there and stayed seven days. Through the Holy Spirit they kept telling Paul not to set foot in Jerusalem. كاتێ‌ له‌وێ‌ قوتابیه‌كانمان دۆزیه‌وه‌، حه‌وت ڕۆژ لایان ماینه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ ئامۆژگاری پۆڵسیان‏كرد نه‌ڕوات بۆ قودس.
5 When our time there was up, we left and went on, all of them with wives and children walking with us out of the city. We knelt on the beach and prayed, كاتێ‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌مان لایان ته‌واو بوو ڕۆیشتین تا گه‌شته‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین، تا‏ده‌ره‌وه‌ی شار خۆیان‏و ژن‏و منداڵیان له‌گه‌ڵمان هاتن. له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا چۆكمانداداو نوێژمان كرد،
6 and said farewell to one another. Then we went aboard the ship, and they returned home. جا یه‌كترمان به‌‏خودا سپارد، سواری كه‌شتیه‌كه‌ بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان.
7 Finishing our voyage from Tyre, we arrived at Ptolemais, greeted the brothers, and stayed one day with them. ئه‌وسا له‌ڕێگای ده‌ریاوه‌ به‌رده‌وام بووین له‌ گه‌شته‌كه‌مان، له‌‏شاری سوره‌وه‌ ڕۆیشتین بۆ شاری پتولمایس، له‌وێ‌ هه‌واڵی برایانمان پرسیو سڵاومان لێ‏كردن‏و ڕۆژێك له‌گه‌ڵیان ماینه‌وه‌.
8 The next day we left for Caesarea and entered the house of Philip the evangelist, one of the seven, and stayed with him. بۆ ڕۆژی داهاتوو چووین بۆ شاری قه‌یسه‌ریه‌ به‌‏میوانی له‌ماڵی فیلپۆسی مزگێنی‏ده‌ر ماینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت پیاوه‌ی خزمه‌تیان ده‌كرد له‌ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران،
9 He had four unmarried daughters who prophesied. ئه‌ویش چوار كچی هه‌بوو به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوان.
10 While we were staying there for many days, a prophet named Agabus came down from Judea. ‏كاتێ‌ ئێمه‌ له‌وێ‌ بووین له‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ یه‌كێك هه‌بوو ناوی ئاغابوس بوو به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوا، هات بۆ لامان.
11 He came to us, took Paul's belt, tied his own feet and hands, and said, "The Holy Spirit says this: the Jews in Jerusalem will tie up this belt's owner the same way, then hand him over into Gentile hands." پشتێنه‌كه‌ی پۆڵسی هه‌ڵگرت، ده‌ست‏و قاچی پێ‌به‌سته‌وه‌و ووتی: (ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ‌ خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه‌، جووله‌كه‌كان ‏به‌م شێوه‌یه‌ له‌قودس ده‌یبه‌ستنه‌وه‌، ده‌یده‌نه‌ ده‌ستی بێگانه‌كان.)
12 When we heard this, we and the local people begged Paul not to go up to Jerusalem. كاتێ‌ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی دانیشتووی ئه‌وێ‌ بوون، داوامان له‌‏پۆڵس كرد نه‌چێ‌ بۆ قودس،
13 Paul answered, "Why weep and break my heart? I'm ready not only to be bound but to die in Jerusalem for the name of the Lord Jesus." به‌ڵام ئه‌و پێیووتین: (ئه‌وه‌ چیتانه‌ ده‌گرین‏و دڵم ده‌شكێنن؟ من ئاماده‌م نه‌ك ته‌نها له‌ قودس به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌‏به‌ر ناوی عیسای خوداوه‌ند بشمرم.)
14 And since he would not be persuaded, we fell silent and said, "The Lord's will be done." ئیتر نه‌مانتوانی ڕازی بكه‌ین، بێ‌ده‌نگ بووین‏و ووتمان: (با به‌‏خواستی خوداوه‌ند بێ‌.)
15 After these days we got ready and went up to Jerusalem. دوای ماوه‌یه‌ك خۆمان ئاماده‌كرد بۆ گه‌شت، به‌ره‌و قودس ڕۆیشتین،
16 Some disciples from Caesarea also went with us, bringing us to stay with Mnason, a Cypriot and early disciple. له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ له‌‏قوتابیانی شاری قه‌یسه‌ریه‌، ئێمه‌یان برده‌ ماڵی مه‌ناسونی قوبروسی كه‌ قوتابیه‌كی كۆن بوو، تا له‌وێ‌ بمێنینه‌وه‌.
17 When we arrived in Jerusalem, the brothers welcomed us gladly. كاتێ‌ گه‌یشتینه‌ قودس، برایان به‌ خۆشیه‌وه‌ پێشوازیان لێ‌كردین.
18 On the following day Paul went with us to see James, and all the elders were present. ڕۆژێ‌ دوای گه‌یشتنمان پۆڵس له‌گه‌ڵمان هات بۆ لای یاقوب هه‌موو پیرانیش له‌وێ‌ بوون.
19 He greeted them, then related one by one what our Father had done among the Gentiles through his ministry. پۆڵس سڵاوی لێ‌كردن، ئه‌وسا یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دانێ‌ كه‌ خودا كردوویه‌تی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین به‌هۆی كاری ئه‌و.
20 Hearing this, they praised our Father, then told him, "You see, brother, how many thousands of Jews have believed, and all are passionate for the law. كاتێ‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بیست، ستایشی خودایان كردو پێیان‏ووت: (ئه‌ی برا ده‌بینی چۆن هه‌زاران جووله‌كه‌ باوه‌ڕیان هێنا، هه‌موویان دڵگه‌رمن بۆ شه‌ریعه‌تی موسا.
21 They were told you teach all Jews among the nations to abandon Moses, telling them not to circumcise their children or follow our customs. وایان بیستووه‌ كه‌ تۆ ئه‌و جووله‌كانه‌ی له‌نێوان بێگانه‌دا ده‌ژین بانگیان ده‌كه‌یت بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی موسا، هه‌روه‌ها ڕایان‏ده‌سپێری منداڵه‌‏كانیان خه‌ته‌نه‌ نه‌كه‌ن‏و په‌یڕه‌وی خووڕه‌وشتی باوباپیریان نه‌كه‌ن،
22 So what should we do? They will certainly hear that you have come. كه‌واته‌ ده‌بێ‌ چی بكرێ‌، چونكه‌ بێ‌گومان هه‌واڵی هاتنت ده‌بیستن؟
23 So do what we tell you. We have four men who are under a vow. جا ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان لایه‌ نه‌زریان له‌سه‌ره‌،
24 Take these men, purify yourself with them, and pay their expenses so they may shave their heads. Then everyone will know the reports about you are false, and that you yourself keep the law. بیانبه‌ بۆ په‌رستگاو خۆت پاك بكه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان، نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده‌، ئه‌وسا هه‌موو ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ بیستوویانه‌ ڕاست نییه‌، تۆش وه‌ك ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت ده‌ڕۆیت.
25 As for the Gentiles who have believed, we already wrote our decision: avoid food offered to idols, blood, strangled animals, and sexual immorality." به‌ڵام بۆ ئه‌و ‎باوه‌ڕدارانه‌ی ناجووله‌كه‌ن، نامه‌یه‌كمان ناردووه‌ تیایدا ڕامانسپاردون ئه‌و قوربانیانه‌ی بۆ بته‌كان ده‌كرێ‌ نه‌یخۆن، هه‌روه‌ها خوێن نه‌خۆنه‌وه‌و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خنكێنراون نه‌ی‎خۆن‎و داوێن پیسی نه‌كه‌ن.(
26 So Paul took the men, and the next day, having purified himself with them, entered the temple, announcing when the purification days would end and the offering would be made for each of them. ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ڕۆژێ‌ دوای ئه‌وه‌ پۆڵس چوار پیاوه‌كه‌ی برد، پاش ئه‌وه‌ی خۆی پاك‎كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵیان، چوو بۆ په‌رستگا هه‌تا ئه‌و به‌رواره‌ تۆمار بكات كه‌ هه‌فته‌ی پاكبوونه‌وه‌ كۆتایی پێ‌ دێت، هه‌روه‌ها له‌جیاتی هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌و قوربانیه‌ی پێویسته‌ پێشكه‌شی بكات.
27 As the seven days were ending, Jews from Asia saw him in the temple, stirred up the whole crowd, and grabbed him, كاتێ‌ خه‌ریك بوو حه‌وت ڕۆژی پاك‎بوونه‌وه‌ ته‌واوبێ‌، هه‌ندێ‌ جووله‌كه‌ی ناوچه‌ی ئاسیا پۆڵسیان بینی له‌په‌رستگا، خه‌ڵكه‌كه‌یان هانداو گرتیان،
28 shouting, "Men of Israel, help! This is the man teaching everyone everywhere against our people, the law, and this place. He's even brought Greeks into the temple, making this holy place unclean." ئینجا هاواریان‎كرد: (فریاكه‌ون ئه‌ی پیاوانی ئیسرائیل! ئه‌مه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خه‌ڵك فێری شتێك ده‌كات دژی گه‌ل‎و شه‌ریعه‌ته‌كه‌مان‏و ئه‌م شوێنه‌ش، ته‌نانه‌ت یۆنانی هێناوه‌ بۆ په‌رستگاو ئه‌م شوێنه‌ پیرۆزه‌ی گڵاو كردووه‌!)
29 They had earlier seen Trophimus the Ephesian with Paul in the city and assumed Paul had brought Trophimus into the temple. ئه‌مه‌یان ووت چونكه‌ تۆرۆفیموسی خه‌ڵكی شاری ئه‌فه‌سۆسیان له‌گه‌ڵ پۆڵس بینی بوو، جا وایانزانی له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی بۆ په‌رستگا.
30 The whole city was stirred; people ran together, seized Paul, dragged him out of the temple, and at once the gates were shut. ئه‌وسا هه‌موو خه‌ڵكی شار ووروژان، خه‌ڵكه‌كه‌ په‌لاماری پۆڵسیانداو ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا، یه‌كسه‌ر ده‌رگاكه‌یان داخست،
31 As they tried to kill him, word reached the cohort commander that all Jerusalem was in turmoil. كاتێ‌ ئه‌وان هه‌وڵی كوشتنیان ده‌دا، سه‌ركرده‌یه‌كی ڕۆمانی بیستی كه‌وا قودس هه‌مووی ووروژاوه‌.
32 He immediately took soldiers and centurions and ran down to them. Seeing the commander and soldiers, the crowd stopped beating Paul. ده‌ست‎به‌جێ‌ كۆمه‌ڵێ‌ سه‌ربازو سه‌رپه‌لێكی بردو خێرا بۆ لایان ڕۆیشت. كاتێ‌ جووله‌كه‌كان سه‌رۆك‎و سه‌ربازه‌كانیان بینی وازیان هێنا له‌لێدانی پۆڵس.
33 The commander came, seized him, ordered him bound with two chains, then asked who he was and what he'd done. ئیتر سه‌رۆكه‌كه‌ لێی نزیك‎بووه‌وه‌و گرتی، فه‌رمانی‎دا به‌ سه‌ربازه‌كانی به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ده‌یویست بزانێ ئه‌مه‌ كێیه‌‎و چی كردووه‌،
34 In the crowd some shouted one thing, some another. Unable to learn what was true because of the uproar, he ordered Paul brought into the barracks. به‌ڵام هه‌ندێكیان شتێكیان ده‌ووت‎و هه‌ندێكی‎كه‌یان شتێكی‎كه‌. جا كه‌ نه‌یتوانی ڕاستی شته‌كه‌ ده‌ربخات به‌هۆی ووروژانی خه‌ڵكه‌كه‌وه‌، فه‌رمانی‎دا پۆڵس ببرێ‌ بۆ سه‌ربازگه‌.
35 When Paul reached the steps, soldiers had to carry him because of the crowd's violence, كاتێ‌ سه‌ربازه‌كان گه‌یاندیانه‌ سه‌ر پێ‌پلیكانه‌كان ناچاربوون هه‌ڵیگرن تا ڕزگاری بكه‌ن له‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌،
36 for the mob kept following, shouting, "Away with him!" چونكه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كۆبووبونه‌وه‌ دوای‎كه‌وتن‎و هاواریان ده‌كرد: (با له‌ سێداره‌ بدرێ‌!)
37 As Paul was about to be led into the barracks, he asked the commander, "May I say something to you?" He replied, "Do you know Greek?" پێش ئه‌وه‌ی پۆڵس بچێته‌ سه‌ربازگه‌كه‌، به‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی ووت: (ئایا ده‌توانم شتێكت پێ‌‎بڵێم؟) سه‌رۆكه‌كه‌ لێی پرسی: (یۆنانی ده‌زانی؟)
38 Aren't you the Egyptian who stirred up a revolt earlier and led 4,000 Assassins into the wilderness? كه‌واته‌ تۆ ئه‌و پیاوه‌ میسریه‌ نیت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاژاوه‌ی نایه‌وه‌، به‌چوار هه‌زار پیاوكوژه‌وه‌ چوو بۆ بیابان!
39 Paul answered, "I am a Jew, from Tarsus in Cilicia, a citizen of no insignificant city. I beg you, let me speak to the people." ئه‌وسا پۆڵس ووتی: (من جووله‌كه‌ی ته‌رسوسم كه‌ شارێكی به‌ناوبانگه‌ له‌ ناوچه‌ی كیلیكیه‌. داوات لێ‌‎ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌م.)
40 With permission granted, Paul stood on the steps and motioned to the people with his hand. When deep silence fell, he spoke to them in Hebrew: ئیتر سه‌رۆكه‌كه‌ ڕێگایدا، پۆڵس له‌سه‌ر پێ‌‎پلیكانه‌كان ڕاوه‌ستا، به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد، كاتێ‌ بێ‌‎ده‌نگی باڵی كێشا به‌و ناوه‌، ده‌ستی‎كرد به‌قسه‌كردن بۆیان به‌زمانی عیبری‎و ووتی:
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]