Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So, since we are made right by faith, we have peace with our Father through our Lord Jesus Christ. كه‌واته‌ خودا له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ بێ‌تاوانی كردین، به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ خودا ئاشتبووینه‌وه‌.
2 Through whom we've gained access by faith into this grace we stand in, and we rejoice in hope of our Father's glory. جا به‌هۆی عیساوه‌ بوو ده‌رگای باوه‌ڕمان بۆ كرایه‌وه‌و به‌ر ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ كه‌وتین كه‌ ئێستا تیایداین، ئێمه‌ شانازی ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی هه‌مانه‌ له‌شكۆمه‌ندی خودا.
3 Not only that, but we also boast in our suffering, since suffering produces endurance, به‌ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو له‌كاتی ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین ته‌نگانه‌ دان به‌خۆگرتنمان تیا دروست ده‌كات،
4 and endurance produces character, and character produces hope. دان به‌خۆگرتنیش ئه‌زمون، ئه‌زمونیش هیوامان تیا دروست ده‌كات،
5 Hope doesn't put us to shame, because our Father's love has been poured into our hearts through the Holy Spirit given to us. هیواش نابێته‌ هۆی شه‌رمه‌زاری، چونكه‌ خودا دڵمانی پڕكردووه‌ له‌خۆشه‌ویستی خۆی به‌و ڕۆحه‌ پیرۆزه‌ی به‌‏ئێمه‌ی به‌خشیوه‌. ‏
6 While we were still weak, at the right time Christ died for the wicked. ‏كاتێ‌ هێشتا لاواز بووین، له‌كاتی پێویست، مه‌سیح له‌پێناوی خوانه‌ناسان مرد.
7 Rarely would anyone die for a righteous person, though for a good person someone might even dare to die. به‌ده‌گمه‌ن یه‌كێك له‌پێناوی مرۆڤێكی ڕاست‏ودروست ده‌مرێ‌، له‌وانه‌یه‌ له‌پێناوی مرۆڤێكی باش یه‌كێك بوێرێ‌ بمرێ‌.
8 But our Father shows his own love for us: while we were still sinners, Christ died for us. به‌ڵام خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌رخستین، به‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی ئێمه‌دا مرد، كاتێ‌ هێشتا گوناهبار بووین. ‏
9 Much more then, now made right by his blood, we will be saved through him from the wrath. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا به‌خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان بووین، له‌وه‌ش زیاتر به‌هۆی ئه‌و ڕزگار ده‌بین له‌تووڕه‌یی خودا!
10 If, as enemies, we were reconciled to our Father through the death of his Son, how much more, now reconciled, will his life save us? ئه‌گه‌ر خودا ئاشتی‏كردینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆی به‌‏مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی كاتێ‌ ئێمه‌ دوژمنی بووین، چه‌ند زیاتر ئێمه‌ كه‌ ئاشت‏بووینه‌وه‌ ڕزگارمان ده‌بێ‌ به‌ژیانی ئه‌و‏!
11 Not only that—we also rejoice in our Father through our Lord Jesus Christ, through whom we have now received reconciliation. نه‌ك ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵكو شادومانین به‌خودا، چونكه‌ ئێستا به‌هۆی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح له‌گه‌ڵ خودا ئاشتبووینه‌وه‌.
12 So, as sin entered the world through one man, and death through sin, death spread to everyone, since all sinned. له‌به‌رئه‌مه‌، چۆن به‌هۆی یه‌كێك گوناه‌ هاته‌ جیهان، به‌هۆی گوناهیش مــردن‏، به‌هـه‌مان شێوه‌یه‌ مردنیش بۆ هه‌مــوو مــرۆڤێك هـات، چونكه‌ هه‌موویان گوناهیان كرد.
13 Before the law, sin was already in the world; but sin isn't counted where there's no law. چــونكه‌ گوناه‌ له‌‏جیهان بڵاوببۆوه‌ پێش هاتنی شه‌ریعه‌ت، به‌ڵام حساب بۆ گوناه‌ نه‌ده‌كرا، چونكه‌ شه‌ریعه‌ت نه‌بوو.
14 Still, death ruled from Adam to Moses, even over those whose sin didn't match Adam's wrongdoing—Adam foreshadows the one to come. به‌ڵام مردن له‌‏ئاده‌مه‌وه‌ تا موسا حوكمڕانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌‏شێوه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، ئه‌و ئاده‌مه‌ی نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ دوای دێت.
15 But the gift is not like the sin: if many died through one man's sin, much more has our Father's grace and the gift by the grace of the one man Jesus Christ overflowed to many. به‌ڵام دیاری خودا وه‌ك گوناهی ئاده‌م نییه‌، چونكه‌ مردن زۆر مرۆڤی گرته‌وه‌ به‌هۆی گوناهی یه‌كێك، ‏جا چه‌ند زیاتر به‌هۆی مرۆڤێك كه‌ عیسای مه‌سیحه‌ زۆر له‌‏خه‌ڵكی به‌ره‌كه‌تی خوداو دیاری به‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست‏ده‌هێنن.
16 And the gift is not like the result of that one man's sin: judgment from one sin brought condemnation, but the gift from many sins brought justification. لێره‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌‏نێوان ئه‌نجامی دیاری خوداو گوناهی مرۆڤێك! چونكه‌ گوناهی یه‌كێك مرۆڤی به‌ره‌و له‌ناوبردن برد، به‌ڵام دیاری خودا پاش چه‌نده‌ها گوناه‌ مرۆڤی به‌ره‌و بێ‌تاوانی برد.
17 For if death reigned through that one man because of one trespass, how much more will those receiving grace's overflow and the gift of righteousness reign in life through the one man, Jesus Christ. گه‌ر مردن به‌هۆی گوناهی یه‌كێك حوكمڕانی ده‌كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌ره‌كه‌ت‏و دیاری ڕاست‏ودروستیان وه‌رگرتووه‌و حوكمڕانی ده‌كه‌ن له‌م ژیانه‌ به‌هۆی یه‌كێك كـه‌ عیسای مه‌سیحه‌.
18 So then, as one trespass condemned everyone, one righteous act brings everyone justification and life. كه‌واته‌، چۆن یه‌ك گوناه‌ هه‌موو مرۆڤێكی تاوانباركرد، به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌ك كاری ڕاست‏ودروست هه‌موو كه‌سێكی بێ‌تاوان‏كرد بۆ ژیان.
19 As one man's disobedience made the many sinners, so one man's obedience will make the many righteous. چونكه‌ چۆن به‌ یاخی‏بوونی یه‌كێك زۆر كه‌س گوناهبار بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌گوێڕایه‌ڵی یه‌كێك زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌بێ‌.
20 Now the law came in so that the trespass might increase, but where sin increased, grace abounded all the more, ئیتر شه‌ریعه‌ت هاته‌كایه‌وه‌ تا زۆری گوناه‌ ده‌ربخات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربوونی گوناه‌ به‌ره‌كه‌ت زۆر زیاتر‏بوو.
21 so that as sin reigned in death, grace might reign through righteousness to eternal life, through Jesus Christ our Lord. جا چۆن گوناه‌ به‌هۆی مردن حوكمڕانی كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی بێ‌تاوان‏بوون به‌ره‌كه‌ت حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]