Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Revelation 10 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

فریشته‌و په‌رتووكێكی بچووك

1پاشان فریشته‌یه‌كی تری به‌هێزم بینی له‌ئاسمانه‌وه‌ هاته‌خواره‌وه‌و به‌په‌ڵه‌ هه‌ورێك خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌ زێڕینه‌یه‌ك له‌سه‌رسه‌ری بوو، ده‌م‏و چاویشی وه‌ك خۆر وابوو، قاچه‌كانیشی وه‌ك دوو ستوونی ئاگرین وابوون. 2نووسراوێكی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. قاچی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریاو قاچی چه‌پی له‌سه‌ر ووشكایی دانا. 3به‌ ده‌نگێكی به‌رز وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر هاواری كرد، پاش ‎ئه‌وه‌ی هاواری كرد، حه‌وت هه‌وره‌ تریشقه‌كه‌ به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان هاتنه‌ دوان، 4پاش ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌ تریشقه‌كه‌ هاتنه‌ دوان، نیازم وابوو ده‌ست بكه‌م به‌نووسین، به‌ڵام ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ به‌رگوێم‏و پێی ووتم: (ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌ تریشقه‌كه‌ ووتیان مۆری بكه‌، به‌ڵام مه‌یان نووسه‌.) 5ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ووشكاییو ده‌ریا ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی ڕاستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌و 6سوێندی به‌زیندووی هه‌میشه‌یی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان‎و زه‌ویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه‌ دروستیكردووه‌، كه‌ هیچ ده‌رفه‌تێكی تر نه‌دات، 7به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی خۆی لێده‌داو ده‌نگی لێدێت، نهێنی خودا پێویسته‌ بێته‌دی، وه‌ك چۆن ‎خودا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كان‏و خزمه‌تكاره‌كانی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌. 8هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ئاسمانه‌وه‌ هاته‌ به‌رگوێم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم‏و پێیگوتم: (بڕۆ نووسراوه‌ بچووكه‌كه‌ له‌و فریشته‌یه‌ وه‌ربگره‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریاو له‌سه‌ر ووشكایی وه‌ستاوه‌.) 9بۆ لای فریشته‌كه‌ چووم‏و پێم‎ووت نووسراوه‌ بچووكه‌كه‌م بده‌رێ‌، فریشته‌كه‌ پێی ووتم: (وه‌ری بگره‌و بیخۆ، گه‌ده‌ت تاڵ ‎ده‌كات، به‌ڵام له‌ده‌مت‎دا وه‌ك هه‌نگوین شیرین ده‌بێت.) 10نووسراوه‌ بچووكه‌كه‌م له‌ده‌ستی فریشته‌كه‌ وه‌رگرت‎و خواردم، له‌ده‌مم‎دا وه‌ك هه‌نگوین شیرین ‎بوو، به‌ڵام پاش ‎ئه‌وه‌ی خواردم گه‌ده‌ی تاڵ‎كردم. 11هه‌روه‌ها فریشته‌كه‌ پێی ووتم: (پێویسته‌ به‌ووته‌ی خودا بدوێی ده‌رباره‌ی میلله‌تان‎و نه‌ته‌وان‏و زمانه‌كان‎و پادشاكان.)

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]