Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Philippians 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So, my dear, longed-for brothers and sisters, my joy and crown, stand firm in the Lord this way, dear ones. له‌به‌رئه‌وه‌ برایانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی زۆر بیرتان ده‌كه‌م‏، ئێوه‌ خۆشیو تاجی سه‌ری منن، با باوه‌ڕتان چه‌سپاو بێت به‌خوداوه‌ند. ‏
2 I urge Euodia and I urge Syntyche to agree with each other in the Lord. ‏له‌خوشكان ئه‌فودیه‌و سینتخی ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك‏بكه‌ون له‌خوداوه‌ند.
3 Yes, I ask you too, true partner: help these women—they struggled with me for the gospel, along with Clement and my other coworkers, whose names are in the book of life. تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لـێ‌ده‌كه‌م یارمه‌تی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ بده‌یت‏، چونكه‌ هه‌ر دووكیان له‌گه‌ڵم له‌‏مزگێنی تێكۆشاون‏، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمندوس‏و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم ئیش ده‌كه‌ن ناویان له‌په‌رتووكی ژیان نووسراوه‌.
4 Rejoice in the Lord always; again I will say, rejoice. هه‌میشه‌ دڵشادبن به‌خوداوه‌ند، جارێكیتر پێتان ده‌ڵێم، دڵشادبن.
5 Show your gentleness to everyone. The Lord is near. با ڕووخۆشیتان دیار بێت لای هه‌موو خه‌ڵك. هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند نزیكه‌.
6 Worry about nothing; instead, in everything, through prayer and petition with thanksgiving, make your requests known to our Father. ده‌رباره‌ی هیچ شتێك دڵه‌ڕاوكێ‌ نه‌تانگرێ، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك داواكاریه‌كانتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن به‌ نوێژو پاڕانه‌وه‌و سوپاس.
7 The peace of our Father, beyond all understanding, will guard your hearts and your minds in Christ Jesus. ئاشتی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره‌ له‌‏سنووری بیری مرۆڤ، دڵ‎و بیرتان ده‌پارێزێت له‌عیسای مه‌سیح.
8 Finally, brothers, fix your minds on whatever is true, honorable, right, pure, lovely, admirable, excellent, and praiseworthy—and keep dwelling on these things. ئه‌ی برایان له‌‏كۆتاییدا پێتان ده‌ڵێم: ئه‌و شتانه‌ی ڕاست‏و ڕێزداره‌، دادپه‌روه‌رو پاكه‌، مایه‌ی خۆشه‌ویستیه‌و په‌سه‌ندكراو‏ه‌، ناوبانگی به‌ چاكه‌ ده‌ركردووه‌، ڕه‌وشــت به‌رزو شایانی ستایشه‌، بیری لێ‏بكه‌نه‌وه‌.
9 What you have learned and received and heard and seen in me—do these things, and our Father of peace will be with you. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵس‏وكه‌وت بكه‌ن هه‌روه‌ك له‌من فێربوون‏و وه‌رتانگرت‏و بیستتان‏و بینیتان، ئینجا خودای ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.
10 I rejoiced greatly in the Lord that at last you renewed your concern for me—you were indeed concerned, but lacked opportunity. من زۆر دڵشادم به‌خوداوه‌ند، كه‌وا ئێستا ئێوه‌ دوای ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ سه‌رله‌نوێ‌ بایه‌خم پێ‌ده‌ده‌ن، به‌ڵێ‌ له‌ ڕابوردووشدا ئێوه‌ ئه‌م بایه‌خ پێ‌دانه‌تان هه‌ر هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌تان بۆ ڕێك‎نه‌كه‌وتووه‌.
11 Not that I speak from need—I've learned to be content in any circumstance. من ئه‌مه‌ ناڵێم تا ده‌ریخه‌م لـێ‌قه‌وماوم، چونكه‌ فێربووم به‌ هه‌موو بارودۆخێكی ژیانم ڕازی بم.
12 I know how to be brought low, and I know how to overflow. In any and every circumstance I've learned the secret: full and hungry, overflowing and lacking. من ده‌زانم چۆن له‌ هه‌بوونیو نه‌بوونیدا بژیم، هه‌موو بارودۆخێكم تاقی كردۆته‌وه‌، له‌تێریو برسێتیدا،
13 I can do all things through Christ who strengthens me. توانام هه‌یه‌ هه‌موو شتێك به‌هۆی مه‌سیح بكه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزم ده‌كات. ‏
14 Yet it was kind of you to share my trouble. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی چاكتان كردووه‌ كه‌ به‌شداری ته‌نگانه‌م ده‌كه‌ن.
15 You Philippians know too: when the gospel began, when I left Macedonia, no church shared with me in giving and receiving except you alone. ئه‌ی باوه‌ڕدارانی فیلیپی ئێــوه‌ش ده‌زانــن، له‌‏ســه‌ره‌تای كارم كــه‌ بــڵاوكردنـه‌وه‌ی مزگێنی بوو، له‌و كاته‌ی له‌‏ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاوه‌ ده‌رچووم، هیچ كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدار بـه‌شداری جــێ‌بــه‌جــێ‌‏كــردنــی پێویستیه‌كانی نه‌كردووم جگه‌ له‌‏ئێوه‌.
16 Even in Thessalonica you sent me help for my needs more than once. ته‌نانه‌ت كاتێك له‌‏شاری ته‌سالۆنیكی بووم، ئه‌وه‌ی پێویستم پێی بوو چه‌ند جارێك بۆتان ناردم.
17 Not that I seek the gift, but I seek the fruit that increases to your credit. مه‌به‌ستی من‏ داواكردنی به‌خشین نییه‌ جارێكیتر، به‌ڵكو داواكردنی به‌رووبوومی زیاتره‌ بۆ تۆماركردن له‌لای خودا.
18 I have received full payment, and more—filled, having received from Epaphroditus your gifts, a fragrant offering, a sacrifice acceptable and pleasing to our Father. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس لای ئێوه‌ بۆی هێنام پێم‎گه‌یشت، ئێستا هــه‌رچیه‌كـم پێویسته‌ هه‌مه‌، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر، دیارییه‌كانی ئێوه‌ قوربانییه‌ دڵی خودا خـۆش ده‌كــات‏و لای ئه‌و بۆنخۆش‏و په‌سه‌ندكراون.
19 And my Father will supply all your needs according to his riches in glory in Christ Jesus. خودا له‌ سامانی بێ‌ئه‌ندازه‌ی خۆی، به‌‏هۆی شكۆمه‌ندی عیسای مه‌سیح هه‌موو پێویستیه‌كانتان دابین ده‌كات. ‏
20 Now to our Father be glory forever and ever. Amen. شكۆ و ‏مه‌زنی ‏بۆ‏ خودای ‏باوكمانه‌ ‏تاهه‌تایه‌. ‏ئامین.
21 Greet every saint in Christ Jesus. The brothers who are with me greet you. سڵاو بكه‌ن له‌هه‌موو خوشك‏و برایانی پیرۆز له‌عیسای مه‌سیح. هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن.
22 All the saints greet you, especially those of Caesar's household. ئه‌و خوشك‏و برا پیرۆزانه‌ی لێره‌ن سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌ست‏و پێوه‌ندی قه‌یسه‌رن. ‏
23 The grace of the Lord Jesus Christ be with your spirit. Amen. با‏به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]