Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Colossians 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul, an apostle of Christ Jesus by the will of our Father, and Timothy our brother, له‌پۆڵس نێرراوی عیسای مه‌سیح له‌سه‌ر خواستی خودا، هه‌روه‌ها له‌‏تیمۆساوسی برامانه‌وه‌،
2 to Colossae's holy, faithful brothers and sisters in Christ: grace and peace to you from our Father. بۆ خوشك‏و برایانی پیرۆزو سه‌رڕاست له‌‏شاری كۆلۆسی، با به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی خودای باوكتان له‌گه‌ڵ بێ‌.
3 We always thank our Father, the Father of our Lord Jesus Christ, praying for you, ئێمه‌ هه‌ر كاتێك نوێژ ده‌كه‌ین بۆتان، هه‌میشه‌ سوپاسی خودای باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ده‌كه‌ین،
4 since we heard of your faith in Christ Jesus and the love you have for all the saints, چونكه‌ هه‌واڵی باوه‌ڕتان به‌ عیسای مه‌سیح پێمان گه‌یشت له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌تانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو خوشك‏و برایانی پیرۆز،
5 because of the hope kept for you in heaven, which you already heard in the message of truth, the gospel, له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی خودا ئاماده‌یكردووه‌ بۆتان له‌‏ئاسمان، ئه‌و هیوایه‌ی له‌پێشا له‌ووشه‌ی ڕاستیتان بیست، واته‌ مزگێنی.
6 which reached you, bearing fruit and growing throughout the whole world as it has among you, since the day you heard and truly understood our Father's grace. ئه‌و مزگێنییه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت‏و بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ك چۆن به‌رهه‌می هێناو بڵاوبووه‌وه‌ له‌‏نێواتان له‌و ڕۆژه‌ی به‌ڕاستی به‌ره‌كه‌تی خوداتان بیستووه‌‏و ناسیووتانه‌.
7 You learned it from Epaphras, our beloved fellow servant, a faithful minister of Christ on our behalf, هه‌روه‌ك له‌ئه‌پفراسی به‌نده‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویست فێربوون، ئه‌و خزمه‌تكارێكی سه‌رڕاستی مه‌سیحه‌ له‌پێناوی ئێمه‌.
8 and he has told us about your love in the Holy Spirit. هه‌ر ئه‌ویش بوو بۆی باس‏كردین سه‌باره‌ت به‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ڕۆح پێی به‌خشیون.
9 So, since the day we heard, we haven't stopped praying for you, asking that you be filled with knowledge of his will in all spiritual wisdom and understanding, له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌مه‌مان بیستووه‌، بێ‌ڕاوه‌ستان نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، داوا له‌خودا ده‌كه‌ین داناییو تێگه‌یشتنی ڕۆحیتان بداتێ‌، تا خواستی ئه‌و به‌ته‌واوی بزانن.
10 so that you may walk worthy of the Lord, fully pleasing to him, bearing fruit in every good work and growing in the knowledge of our Father, هه‌تا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌ژیان شایانی خوداوه‌ند بێت‏و به‌ته‌واوی جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م‎بهێنن له‌‏هه‌موو كارێكی چاك‏و پێ‌بگه‌ن له‌ناسینی خودا،
11 being strengthened with all power by his glorious might, for all endurance and patience with joy, هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتان بكات به‌هه‌موو هێزێك به‌گوێره‌ی توانای شكۆداری خۆی، تا خۆتان ڕاگرن له‌ئاست هه‌موو شتێك‏و ئارام بگرن‏، به‌‏خۆشیه‌وه‌
12 giving thanks to our Father, who qualified you to share the saints' inheritance in the light. ‏سوپاسی باوك بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ئاماده‌‏كردووه‌ بۆ به‌شداریكردنی میراتی خوشك‏و برایانی پیرۆز له‌ڕووناكی.
13 He rescued us from darkness's reign and brought us into his beloved Son's kingdom, هه‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ی ڕزگاركردووه‌ له‌‏ده‌سه‌ڵاتی تاریكی‏و ئێمه‌ی گواسته‌وه‌ بۆ پادشاهێتی ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستی.
14 in whom we have redemption, the forgiveness of sins. ئه‌وه‌ی به‌خوێنی خۆی ئێمه‌ی كڕیه‌وه‌ له‌كۆیله‌یه‌تی گوناه‌، ئه‌ویش به‌ لـێخۆش‎بوونی ‏گوناه‌.
15 He is the image of our invisible Father, the firstborn over all creation. عیسا وێنه‌ی خودای نه‌بینراوه‌، نۆبه‌ره‌ی هه‌موو بوونه‌وه‌رانه‌.
16 For everything was created in him—things in heaven and on earth, visible and invisible, thrones, dominions, powers, authorities—all created through him and for him. هه‌ر به‌ویش هه‌موو شتێك دروست بووه‌‏، ئه‌وه‌ی له‌‏ئاسمان‏و له‌سه‌ر زه‌وییه‌، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ‌و نابینرێ‌، خاوه‌ن ته‌خت‏و تاج یان سه‌رۆك‏و ده‌سه‌ڵاتدار، خودا هه‌مووی به‌‏عیساو بۆ عیسا دروست‎كرد.
17 And he is before all things, and in him all things hold together. ئه‌و پێش هه‌موو شتێك بووه‌و هه‌ر له‌ئه‌ویشدا هه‌موو شتێك ده‌بێت.
18 He is head of the body, the church. He is the beginning, firstborn from the dead, so that he might have first place in everything. ئه‌و سه‌ری له‌شه‌، واته‌ سه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران، سه‌ره‌تاو نۆبه‌ره‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی دوای مردنه‌، تا له‌‏سه‌رووی هه‌موو شتێك بێت.
19 For our Father was pleased to have all his fullness live in the Son, چونكه‌ خودا حه‌زی كرد به‌هه‌موو پڕی خۆی له‌ئه‌ودا به‌رجه‌سته‌ بێ.
20 and through him reconcile all things to himself, whether things on earth or things in heaven, making peace through his cross's blood. تا به‌هۆی ئه‌و ئاشت‏بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویو له‌‏ئاسماندایه‌، به‌ خوێن‎ڕشتنی ئه‌ویش له‌سه‌ر خاچ ئاشتی هاته‌دی.
21 Once you were alienated from our Father, hostile in your thinking, because of your evil deeds. ئێوه‌ جاران به‌هۆی كرداری خراپتان نامۆ و دوژمن بوون له‌بیركردنه‌وه‌،
22 But now our Father has reconciled you in Christ's fleshly body through death, to present you holy, blameless, and beyond reproach before him, به‌ڵام ئێستا ‏ئاشتیكردنه‌وه‌ ‏به‌مردنی، به‌له‌شی مرۆڤانه‌ی خۆی، تا ئێوه‌ به‌ پاك‎وپیرۆزی‏و بێ‌ كه‌م‏و‏كوڕی‏و بێ‌گله‌یی بێنه‌ به‌رده‌می.
23 if you truly remain in the faith, grounded and firm, not moved from the hope of the gospel you heard, proclaimed in all creation under heaven, of which I, Paul, became a servant. به‌مه‌رجێك به‌رده‌وام‏بن له‌سه‌ر باوه‌ڕتان، باوه‌ڕێكی چه‌سپاو و ڕه‌گ داكوتراوتان هه‌بێ‌، لانه‌ده‌ن له‌هیوای ئه‌و مزگێنییه‌ی بیستتان‏و هه‌موو بوونه‌وه‌رانی ژێر ئاسمان پێی ڕاگه‌یه‌نرا، خۆشم‏بووم به‌خزمه‌تكار بۆی.
24 I now rejoice in my suffering for you, and in my flesh complete what is still lacking in Christ's hardships, for the sake of his body, the church. من ئێستا دڵشادم به‌و ئازاره‌ی له‌پێناوتان ده‌یچێژم‏، چونكه‌ له‌له‌شی خۆمدا كه‌م‏وكوڕی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح ته‌واو ده‌كه‌م، له‌پێناوی له‌شی ئه‌و كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانه‌،
25 I became its servant through the assignment our Father gave me for you: to fully proclaim our Father's word. ئه‌وه‌ی من بووم به‌ خزمه‌تكار بۆی، له‌سه‌ر خواستی خودا به‌من دراوه‌ له‌پێناوتان، تا ووشه‌ی خوداتان به‌ ته‌واوی پێ‌بناسێنم،
26 The mystery that was hidden for ages and generations but is now revealed to his holy people. ئه‌م نهێنیه‌ش لای نه‌وه‌كانی ڕابردوو شاراوه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ریخست بۆ خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان.
27 To them our Father chose to reveal this mystery's glorious riches among Gentiles, which is Christ in you, the hope of glory. ئه‌وانه‌ی خودا خۆی ویستی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆداری ئه‌م نهینییه‌ بۆ هه‌موو میلله‌تان ده‌ربخات، ئه‌وه‌یه‌ مه‌سیح له‌ناوتاندایه‌، هیوای شكۆمه‌ندییه‌. ‏
28 We proclaim him, warning and teaching everyone with all wisdom, to present everyone mature in Christ. ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی پێ‌ده‌ده‌ین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو مرۆڤێكی پێ‌ فێر ده‌كه‌ین به‌‏هه‌موو ژیرییه‌وه‌، تاهه‌موو مرۆڤێك له‌مه‌سیحدا به‌ته‌واوی ئاماده‌ بكه‌ین.
29 For this I labor, striving with all the energy our Father supplies, which so powerfully works within me. له‌پێناوی ئه‌مه‌ منیش ماندوو ده‌بم‏و تێده‌كۆشم به‌هه‌موو توانایه‌ك، ئه‌وه‌ی به‌هێز له‌مندا كار ده‌كات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]