Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Colossians 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 I want you to know how hard I'm struggling for you, those in Laodicea, and all who haven't met me in person, ده‌مه‌وێ‌ بزانن من چه‌ند تێده‌كۆشم له‌پێناوتان‏و له‌‏پێناوی ئه‌وانه‌ی له‌‏شاری لاودكیه‌ن‏، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی منیان ڕووبه‌ڕوو نه‌بینیوه‌،
2 that their hearts may be encouraged, knit together in love, and come into all the riches of full assurance and understanding—into the knowledge of our Father's mystery, which is Christ, تاوه‌كو ووره‌یان به‌رزبێته‌وه‌، یه‌ك‎بگرن به‌ خۆشه‌ویستیو داناییو تێگه‌یشتنی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ناسینی نهێنی خودا كه‌ مه‌سیحه‌،
3 in whom are hidden all the treasures of wisdom and knowledge. ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجینه‌ی داناییو زانستی تیادا شارراوه‌ته‌وه‌.
4 I say this so that no one may deceive you with persuasive arguments. ئه‌مه‌تان پێ‌ده‌ڵێم تا كه‌س به‌ قسه‌ی دره‌وشاوه‌ هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ‌.
5 Though absent in body, I'm with you in spirit, glad to see your good order and the firmness of your faith in Christ. هه‌رچه‌نده‌ به‌ له‌ش له‌ناوتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕۆح له‌گه‌ڵتانم، دڵشاد ده‌بم كاتێ‌ باوه‌ڕی چه‌سپاو و ته‌واوتان به‌‏عیسای مه‌سیح ببینم.
6 Therefore, as you received Christ Jesus the Lord, walk in him, جا چۆن عیسای مه‌سیحتان قه‌بووڵ كرد وه‌ك خوداوه‌ندی خۆتان، له‌ئه‌ویش بژین،
7 rooted and built up in him, firm in the faith as taught, overflowing with thanks. با ڕه‌گتان له‌‏ئه‌و پنج داكوتێ‌، باوه‌ڕتان به‌هێزو چه‌سپاو بێت به‌و شێوه‌یه‌ی فێربوون، هه‌میشه‌ ده‌م به‌‏سوپاس‏بن.
8 Watch that no one captures you through philosophy and empty deceit, according to human tradition, according to the world's elemental spirits, not according to Christ. ئاگاداربن كه‌س نه‌تانخاته‌ داوی فه‌لسه‌فـه‌و چه‌واشه‌ی به‌ خۆڕایی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی خه‌ڵكی‏و یاسای سه‌ره‌كی ئه‌م گه‌ردوونه‌ وه‌ستاوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سیح.
9 For in him the whole fullness of deity lives in bodily form, چونكه‌ خودا به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ له‌شی مه‌سیح نیشته‌جێ‌ بووه‌،
10 and in him you have been made complete, who is the head over all rule and authority. ئێوه‌ش به‌ ئه‌و پڕ ده‌بن له‌ژیان، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو پێشه‌واو حوكمڕانێكه‌.
11 In him you were also circumcised—a circumcision not made by hands, stripping off the body of flesh—the circumcision of Christ. له‌عیساوه‌ خه‌ته‌نه‌یه‌ك كراون به‌ده‌ست نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌داماڵینی سروشتی گوناهبار به‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مه‌سیح.
12 Buried with him in baptism, in which you were also raised with him through faith in our Father's power, who raised him from the dead. كاتێ‌ ‏له‌ئاوهه‌ڵكێشران به‌ناوی عیسا، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و نێژران‏و له‌گه‌ڵی زیندووبوونه‌وه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان به‌‏كرداری خودا كرد كه‌ له‌ناو مردووان زیندووی كرده‌وه‌. ‏
13 You were dead in your sins and uncircumcised flesh, but our Father made you alive with him, forgiving us all our sins, ئێوه‌ به‌هۆی گوناه‌و به‌هۆی خه‌ته‌نه‌ نه‌كردنی له‌شی گوناهبارتان مردبوون، به‌ڵام خودا له‌گه‌ڵ عیسا زیندوویكردنه‌وه‌و له‌‏هه‌موو گوناهتان خۆش بوو.
14 erasing the record of debt, with its regulations, that stood against us. He set this aside, nailing it to the cross. ‏ئه‌و شكاتنامه‌یه‌ی له‌سـه‌رمــان نــووسرابوو، ئــه‌وه‌ی دژی ئێمه‌ بوو، عیسا سڕییه‌وه‌و به‌‏خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد.
15 He disarmed the rulers and authorities and publicly shamed them, triumphing over them in him. ‏سه‌رۆك‏و حوكمڕانه‌كانی چه‌ك‏كردو كردنی به‌په‌ند، له‌خۆپیشاندانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی وه‌ك دیل ‏ڕاپێچی‏كردن.
16 So let no one judge you over food, drink, festival, new moon, or Sabbath. با‏كه‌س حوكمی خواردن‏و خواردنه‌وه‌و جۆری هه‌ڵسوكه‌وتی جه‌ژن‏و سه‌ری مانگان‏و شه‌ممانتان به‌سه‌ر نه‌دات.
17 These are a shadow of the things that were to come, but the reality belongs to Christ. ئه‌مانه‌ هه‌مووی سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ته‌نها لای مه‌سیحه‌.
18 Let no one disqualify you by delighting in false humility and worship of angels, focusing on visions he has seen, puffed up without cause by his fleshly mind, باكه‌س مافتان لێ‌داگیر نه‌كات به‌وه‌ی داوای ساكاریو په‌رستنی فریشته‌كانتان لێ‌بكات، به‌و بینینانه‌ی خۆی ده‌یبینێ‌، خۆی به‌ زل ده‌زانێ‌ به‌خه‌یاڵه‌ مرۆڤانیه‌ پووچه‌كانی.
19 and not holding on to the Head, from whom the whole body, fed and joined by joints and ligaments, grows with growth from our Father. بێ‌ئه‌وه‌ی بایه‌خ بدات به‌ سه‌ر‏، ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌ش خواردنی لـێ‌وه‌رده‌گرێ‌‏و ده‌یبه‌ستێت به‌ هه‌موو جومگه‌و پارچه‌كانی له‌شه‌وه‌، تا نه‌شونما بكات به‌و شێوه‌یه‌ی خودا ده‌یه‌وێ‌.
20 If you died with Christ to the world's elemental spirits, why, as if still part of the world, do you submit to its rules? گه‌ر ئێوه‌ مردوون له‌گه‌ڵ مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م جیهانه‌، كه‌واته‌ بۆچی وا ده‌ژین هه‌روه‌ك سه‌ربه‌م جیهانه‌ بن؟ بۆچی ملكه‌چ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م ڕاسپاردانه‌:
21 "Do not handle, do not taste, do not touch"? (مه‌یگره‌! تامی مه‌كه‌! ده‌ستی لێ‏مه‌ده‌!)؟
22 These all perish with use, because they are based on human commands and teachings. ئه‌م ڕاسپاردانه‌ هه‌موویان شتێكن به‌ به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كان‏و ڕاسپارده‌كانی مرۆڤن.
23 These rules seem wise—invented worship, false humility, harsh treatment of the body—but hold no value against indulging the flesh. به‌‏ڕواڵه‌ت دانایی ده‌رده‌خات، چونكه‌ په‌رستنێكی تایبه‌تی‏و ملكه‌چیو توندوتیژی تیادایه‌ سه‌باره‌ت به‌له‌ش. به‌ڵام نرخێكی وای نییه‌ له‌‏دامركاندنی ئاره‌زوو و داواكاری له‌ش.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]