Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Colossians 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then, since you were raised with Christ, seek what is above, where Christ is seated at the right hand of our Father. گه‌ر ئێوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، هه‌وڵ‎بده‌ن بۆ كاروباری ئاسمانی، ‏مه‌سیح له‌وێ‌ له‌‏لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشتووه‌.
2 Set your minds on the things above, not on the things of the earth. بایه‌خ به‌كاروباری ئاسمانی بده‌ن، نه‌ك به‌كاروباری سه‌ر زه‌وی،
3 For you have died, and your life is hidden with Christ in our Father. چونكه‌ ئێوه‌ مردن، هه‌روه‌ها ژیانتان شارراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح لای خودا.
4 When Christ, who is your life, appears, then you also will appear with him in glory. كاتێ‌ عیسا ئه‌وه‌ی ژیانتانه‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌وسا ئێوه‌ش به‌شكۆمه‌ندی له‌گه‌ڵی ده‌رده‌كه‌ون.
5 So kill what is earthly in you: sexual sin, impurity, lust, evil desire, and greed—which is idolatry. كه‌واته‌ ده‌بێ‌ هه‌رچی شتی ئه‌م جیهانه‌ هه‌یه‌ تیاتان بیمرێنن وه‌ك: داوێن‎پیسی، گڵاوی، ئاره‌زووی خراپ، خواستی به‌د، چاوبرسێتی، ئه‌مانه‌ جۆرێكن له‌ بت ‎په‌رستی،
6 Because of these things the wrath of our Father is coming on those who disobey him. چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌خواره‌وه‌.
7 You too once lived this way—that was your life. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش جاران وا ده‌ژیان.
8 Now get rid of all these: anger, rage, malice, slander, obscene talk from your mouth. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێ‌بده‌ن: تووڕه‌یی، ڕق‏وكینه‌، بوختان، قسه‌ی ناشیرین،
9 Do not lie to one another, since you have stripped off the old self with its practices, درۆ مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چونكه‌ مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌و هه‌موو كرداره‌كانیتان داكه‌ندوه‌و
10 and put on the new self, being renewed in knowledge after the image of its Creator. مرۆڤێكی نوێتان له‌به‌ركردوه‌، ئه‌وه‌ی له‌نوێ‌بوونه‌وه‌یه‌ له‌ناسین به‌پێی وێنه‌ی دروستكه‌ری.
11 No Greek or Jew here, circumcised or uncircumcised, barbarian, Scythian, slave or free—but Christ is all, in all. جووله‌كه‌و یۆنانی، خه‌ته‌نه‌كراو و خه‌ته‌نه‌‏نه‌كراو، به‌ربه‌ری‏و سكیسی، كۆیله‌‏و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح خۆی هه‌موو شتێكه‌و له‌هه‌موو شتێك‏دایه‌.
12 So, as our Father's chosen, holy and dearly loved, put on heartfelt compassion, kindness, humility, gentleness, and patience. ‏ئێوه‌ی پیرۆزكراو، خۆشه‌ویست، هه‌ڵبژێرراو له‌لایه‌ن خودا :‏به‌زه‌یی، زمان‎شیرینی، ڕۆح سووكی، ساكاری، ئارام گرتن له‌به‌ر بكه‌ن.
13 Put up with one another, forgiving whatever complaints you have against each other. Forgive as the Lord forgave you. له‌یه‌كتری قه‌بووڵ بكه‌ن، له‌ یه‌كتر خۆش‎بن، گه‌ر یه‌كێكتان شكاتی دژی ئه‌ویكه‌ هه‌بوو، ده‌بێ‌ لیێ‌ خۆش‎بێت هه‌روه‌ك مه‌سیح لێتان خۆش بووه‌.
14 And over all these virtues put on love, which binds them all together in perfect unity. به‌ڵام له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌رگی خۆشه‌ویستی له‌به‌ر بكه‌ن‏، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت. ‏
15 Let Christ's peace rule your hearts—you were called to it as one body. Be thankful. با ئاشتی مه‌سیح ده‌ست‎بگرێ‌ به‌سه‌ر دڵتان، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی بۆ بانگ‎كراوه‌ تا ببن به‌ یه‌ك له‌ش، هه‌روه‌ها ده‌م به‌سوپاس‏بن. ‏
16 Let the word of Christ dwell in you richly, teaching and correcting each other with all wisdom, singing psalms, hymns, and songs from the Spirit, with gratitude in your hearts to our Father. با ووشه‌ی مه‌سیح به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌‏دڵتان جێگیر بێت، یه‌كتری فێر بكه‌ن‏و ڕێ‌نیشانی یه‌كتری بده‌ن به‌ هه‌موو داناییه‌وه‌، زه‌بوورو سروودو گۆرانی ڕۆحی بڵێن، به‌ناخی دڵ سوپاسی خودا بكه‌ن.
17 Whatever you do, in word or deed, do it all in the name of the Lord Jesus, thanking our Father through him. هه‌ر شتێك ده‌ڵێن‏و ده‌یكه‌ن با به‌‏ناوی عیسای خوداوه‌ند بێت، به‌‏ئه‌و سوپاسی خودای باوك بكه‌ن.
18 Wives, submit yourselves to your husbands, as is fitting in the Lord. ئه‌ی ئافره‌تان ملكه‌چ بكه‌ن بۆ مێرده‌كانتان، به‌‏شێوه‌یه‌ك لێوه‌شاوه‌ بێت له‌‏خوداوه‌ند. ‏
19 Husbands, love your wives and do not be harsh with them. ئه‌ی پیاوان، ژنه‌كانتان خۆش‏بوێ‌، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق‏مه‌بن. ‏
20 Children, obey your parents in everything, for this pleases the Lord. ئه‌ی منداڵان، گوێڕایه‌ڵی دایك‏و بــاوكـتان بن له‌‏هه‌موو شتێك، چونكه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌نده‌.
21 Fathers, don't provoke your children, so they won't lose heart. ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه‌ مه‌كه‌ن، تا ترسنۆك‏و سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌رنه‌چن.
22 Slaves, obey your earthly masters in everything—not just while watched, to gain favor, but with a sincere heart, fearing the Lord. ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌‏هه‌موو شتێك ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن له‌م جیهانه‌، به‌دڵسۆزی كار مه‌كه‌ن ته‌نها كاتێ‌ چاویان لێتانه‌ هه‌روه‌ك بتانه‌وێ‌ خه‌ڵكی ڕازی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزیو به‌ترسی خوداوه‌ند بیكه‌ن.
23 Whatever you do, work at it wholeheartedly, as for the Lord, not for people, هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌‏هه‌موو دڵ بیكه‌ن، هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ندی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی.
24 since you know you will receive the inheritance as reward from the Lord; you serve the Lord Christ. بزانن له‌خوداوه‌نده‌وه‌ میرات به‌پاداشت وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ئێوه‌ خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ن.
25 Anyone who does wrong will be repaid for their wrong, and there is no favoritism. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری خراپ بكات سزای خراپه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ‌، گرنگ نییه‌ بــه‌لای خودا ئه‌و كه‌سه‌ كێ‌ بێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]