Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Colossians 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Masters, give your slaves what's right and fair—you too have a Master in heaven. ئه‌ی گه‌وره‌كان، به‌دادپه‌روه‌ریو یه‌كسانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانتان، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌یه‌كتان هه‌یه‌ له‌ ئاسمان.
2 Devote yourselves to prayer, staying alert in it with thanksgiving. به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر نوێژكردن، ئاگاداربن له‌كاتی نوێژ سوپاس بكه‌ن،
3 Pray for us too, that our Father would open a door for us to share the message, to declare Christ's mystery, for which I'm also in chains, ‏له‌هه‌مان ‎كات بۆ ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خودا ده‌رگای قسه‌كردنمان بۆ بكاته‌وه‌و نهێنی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، ئه‌وه‌ی من له‌پێناویدا به‌ندكراوم.
4 that I may make it clear, as I ought to speak. تا ئاشكرای بكه‌م لای خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌رم بدوێم.
5 Walk in wisdom toward outsiders, making the most of every opportunity. به‌ژیرانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار نین، هه‌موو هه‌لێك بقۆزنه‌وه‌.
6 Always speak with grace, seasoned with salt, knowing how to answer each one. با‏هه‌میشه‌ قسه‌تان به‌ره‌كه‌تدار بێت، به‌خوێ‌ سوێر كرابێ‌، ئه‌وسا ده‌زانن چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه‌.
7 Tychicus, our dear brother, faithful servant, and fellow slave in the Lord, will tell you all about me. تیخیكۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ‌، برای خۆشه‌ویست‏و خزمه‌تكاری سه‌رڕاست‏و كۆیله‌ی هاوڕێم له‌‏خوداوه‌ند.
8 I sent him to you for this purpose: that you may know our circumstances, and he may encourage your hearts, به‌تایبه‌تی ئه‌وم نارد‏ه‌ لاتان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تا هه‌واڵی ئێمه‌تان پێ‌ بگه‌ینێت‏و ووره‌تان به‌رز بكاته‌وه‌،
9 with Onesimus, the faithful, dear brother, one of you. They will tell you everything here. له‌گه‌ڵ ئۆنسیمۆس برای خۆشه‌ویست‏و سه‌رڕاست، خه‌ڵكی لای خۆتانه‌، هه‌ردووكیان هه‌واڵی هه‌موو شتێكتان ده‌ده‌نێ‌ كه‌ لێره‌ ڕوویداوه‌. ‏
10 Aristarchus, my fellow prisoner, and Mark, Barnabas's cousin, greet you—you received instructions about him: welcome him if he comes to you, ئه‌رسته‌رخۆس هاورێی به‌ندیخانه‌م سڵاوتان لـێ‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ مه‌رقۆسی ئامۆزای به‌رنابا، ئه‌وه‌ی ڕامسپاردن به‌گه‌رمی پێشوازی لـێ‌بكه‌ن كاتێ‌ هات بۆ لاتان،
11 and Jesus, called Justus—the only Jews among my co-workers for our Father's kingdom; they have comforted me. هه‌روه‌ها یه‌سوع كه‌ به‌یستۆس ناوده‌برێ‌. ته‌نها ئه‌مانه‌ جووله‌كه‌ن لـه‌نێوان ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ ئیشكه‌رانه‌م بۆ پادشاهێتی خودا، ئه‌وان بوونه‌ هۆی دڵخۆشییه‌كی زۆر بۆم.
12 Epaphras, one of you, a servant of Christ Jesus, greets you, always struggling for you in prayer, so you may stand mature and fully assured in everything our Father wills. ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، خه‌ڵكی لای خۆتانه‌ سڵاوتان لـێ‌ده‌كات، هه‌موو كاتێ‌ لای خودا لـه‌پێناوتان تێده‌كۆشێ‌ له‌نوێژ تا‏باوه‌ڕتان چه‌سپاو بێت‏و پێگه‌یشتوو بن‏و هه‌موو كاتێ‌ پڕ بن له‌هه‌موو خواستی خودا.
13 I can say he's worked hard for you, those in Laodicea, and Hierapolis. من شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م ئه‌و زۆر ماندوو ده‌بێت له‌و كارانه‌ی ده‌یكات له‌پێناوی ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌‏لاودكیه‌و هیراپۆلیسن.
14 Luke, the beloved doctor, greets you, and so does Demas. هه‌روه‌ها لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست‏و دیماس سڵاوتان لـێ‌ ده‌كه‌ن.
15 Greet the brothers and sisters in Laodicea, and Nympha and the church in her house. سڵاو له‌خوشك‏و برایان بكه‌ن له‌‏لاودكیه‌و له‌‏خوشكه‌ نه‌مفاس‏و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌ی كۆده‌بنه‌وه‌ له‌‏ماڵه‌كه‌ی. ‏
16 When this letter is read among you, have it read in the Laodicean church too, and read the one from Laodicea as well. ‏دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێنرایه‌وه‌، بینێرن بۆ كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕدارانی لاودكیه‌ تا ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه‌، ئینجا ئێوه‌ش ئه‌و نامه‌یه‌ی لایانه‌ لێیان وه‌رگرن‏و بیخوێننه‌وه‌.
17 And tell Archippus, "Make sure you complete the ministry you have received in the Lord." به‌ ئه‌رخیپۆس بڵێن: (ئه‌و خزمه‌ته‌ی خوداوه‌ند داویه‌تی پێی با به‌‏ته‌واوی بیهێنیته‌دی.)
18 I, Paul, write this greeting with my own hand. Remember my chains. Grace be with you. من پۆڵسم، سڵاوی منتان لـێ‌بێت، به‌‏خه‌تی خۆم بۆتان ده‌نووسم. یادی كۆت‏و زنجیره‌كانم بكه‌ن. با به‌ره‌كه‌تی خوداتان له‌گه‌ڵ بێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]