Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Colossians 4 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئه‌ی گه‌وره‌كان، به‌دادپه‌روه‌ریو یه‌كسانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانتان، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌یه‌كتان هه‌یه‌ له‌ ئاسمان.

هاندان بۆ نوێژكردن

2به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر نوێژكردن، ئاگاداربن له‌كاتی نوێژ سوپاس بكه‌ن، 3‏له‌هه‌مان ‎كات بۆ ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خودا ده‌رگای قسه‌كردنمان بۆ بكاته‌وه‌و نهێنی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، ئه‌وه‌ی من له‌پێناویدا به‌ندكراوم. 4تا ئاشكرای بكه‌م لای خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌رم بدوێم. 5به‌ژیرانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار نین، هه‌موو هه‌لێك بقۆزنه‌وه‌. 6با‏هه‌میشه‌ قسه‌تان به‌ره‌كه‌تدار بێت، به‌خوێ‌ سوێر كرابێ‌، ئه‌وسا ده‌زانن چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه‌.

سڵاوی كۆتایی

7تیخیكۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ‌، برای خۆشه‌ویست‏و خزمه‌تكاری سه‌رڕاست‏و كۆیله‌ی هاوڕێم له‌‏خوداوه‌ند. 8به‌تایبه‌تی ئه‌وم نارد‏ه‌ لاتان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تا هه‌واڵی ئێمه‌تان پێ‌ بگه‌ینێت‏و ووره‌تان به‌رز بكاته‌وه‌، 9له‌گه‌ڵ ئۆنسیمۆس برای خۆشه‌ویست‏و سه‌رڕاست، خه‌ڵكی لای خۆتانه‌، هه‌ردووكیان هه‌واڵی هه‌موو شتێكتان ده‌ده‌نێ‌ كه‌ لێره‌ ڕوویداوه‌. ‏ 10ئه‌رسته‌رخۆس هاورێی به‌ندیخانه‌م سڵاوتان لـێ‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ مه‌رقۆسی ئامۆزای به‌رنابا، ئه‌وه‌ی ڕامسپاردن به‌گه‌رمی پێشوازی لـێ‌بكه‌ن كاتێ‌ هات بۆ لاتان، 11هه‌روه‌ها یه‌سوع كه‌ به‌یستۆس ناوده‌برێ‌. ته‌نها ئه‌مانه‌ جووله‌كه‌ن لـه‌نێوان ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ ئیشكه‌رانه‌م بۆ پادشاهێتی خودا، ئه‌وان بوونه‌ هۆی دڵخۆشییه‌كی زۆر بۆم. 12ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، خه‌ڵكی لای خۆتانه‌ سڵاوتان لـێ‌ده‌كات، هه‌موو كاتێ‌ لای خودا لـه‌پێناوتان تێده‌كۆشێ‌ له‌نوێژ تا‏باوه‌ڕتان چه‌سپاو بێت‏و پێگه‌یشتوو بن‏و هه‌موو كاتێ‌ پڕ بن له‌هه‌موو خواستی خودا. 13من شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م ئه‌و زۆر ماندوو ده‌بێت له‌و كارانه‌ی ده‌یكات له‌پێناوی ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌‏لاودكیه‌و هیراپۆلیسن. 14هه‌روه‌ها لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست‏و دیماس سڵاوتان لـێ‌ ده‌كه‌ن. 15سڵاو له‌خوشك‏و برایان بكه‌ن له‌‏لاودكیه‌و له‌‏خوشكه‌ نه‌مفاس‏و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌ی كۆده‌بنه‌وه‌ له‌‏ماڵه‌كه‌ی. ‏

16‏دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێنرایه‌وه‌، بینێرن بۆ كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕدارانی لاودكیه‌ تا ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه‌، ئینجا ئێوه‌ش ئه‌و نامه‌یه‌ی لایانه‌ لێیان وه‌رگرن‏و بیخوێننه‌وه‌.

17به‌ ئه‌رخیپۆس بڵێن: (ئه‌و خزمه‌ته‌ی خوداوه‌ند داویه‌تی پێی با به‌‏ته‌واوی بیهێنیته‌دی.)

18من پۆڵسم، سڵاوی منتان لـێ‌بێت، به‌‏خه‌تی خۆم بۆتان ده‌نووسم. یادی كۆت‏و زنجیره‌كانم بكه‌ن. با به‌ره‌كه‌تی خوداتان له‌گه‌ڵ بێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]