Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Philippians 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Finally, brothers and sisters, rejoice in the Lord. Writing the same things again is no trouble for me, and it protects you. له‌ كۆتاییدا، ئه‌ی برایان، دڵشادبن به‌‏خوداوه‌ند، لای من نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ كارێكی گران نییه‌ چونكه‌ دڵنیایی ئیۆه‌ی تیایه‌. ‏
2 Watch for the dogs, watch for the evil workers, watch for those who mutilate the flesh. چاوببڕنه‌ سه‌گه‌كان، چاوببڕنه‌ به‌دكاران، چاوببڕنه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ش ده‌بڕنه‌وه‌.
3 We are the circumcision—worshiping by the Spirit of our Father, boasting in Christ Jesus, trusting nothing in the flesh, ئێمه‌ین خه‌ته‌نه‌كراوی ڕاسته‌قینه‌، چونكه‌ خودا به‌ڕۆح ده‌په‌رستین‏و شكۆمه‌ندیمان له‌‏عیسای مه‌سیحه‌وه‌یه‌، پشت به‌له‌ش ‎نابه‌ستین،
4 though I too could have confidence in the flesh. If anyone else thinks he has grounds for confidence in the flesh, I have more: هه‌رچه‌نده‌ من هۆم هه‌یه‌ تا پشت به‌ له‌ش ببه‌ستم. گه‌ر یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌ بێت هۆی هه‌یه‌ پشت به‌ له‌ش ‎ببه‌ستێ‌، یه‌كه‌مجار مافـی منه‌ ئه‌وه‌ بكه‌م:
5 Circumcised the eighth day; Israelite by birth, from Benjamin's tribe; Hebrew of Hebrews; a Pharisee under the law. ‏كاتێك ته‌مه‌نم هه‌شت ڕۆژ بووه‌ خه‌ته‌نه‌كراوم، به‌ نه‌وه‌ ئیسرائیلی بووم، له‌‏تیره‌ی بینیامین، عیبرانی‏* كوڕی عیبرانی. هه‌روه‌ها به‌پێی شه‌ریعه‌ت فه‌ریسی بووم،
6 In zeal, persecuting the church; in righteousness under the law, blameless. ‏له‌باره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران بووم، له‌ڕاست‏ودروستی به‌پێی شه‌ریعه‌ت بێ‌‏كه‌م‏و‏كوڕی بووم.
7 But whatever was gain to me, I now count as loss for the sake of Christ. به‌ڵام ئه‌م شتانه‌ی من به‌ قازانجم داده‌نا، ئێستا له‌لای من زیانه‌ له‌پێناوی مه‌سیح.
8 Yes, I count everything as loss because of the priceless worth of knowing Christ Jesus my Lord. For his sake I've lost all things, and count them garbage, so I may gain Christ, به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی زیانه‌ لای من گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ مه‌زنی بێ‌سنووری ناسینی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندم، ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا هه‌موو شتێكم له‌‏كیس‎چوو، جا ‏ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی به‌ زبڵ داده‌نێم، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌ده‌ست بهێنم‏و
9 and be found in him, not having my own righteousness from the law, but that through faith in Christ—the righteousness from our Father based on faith, خۆم له‌مه‌سیح بدۆزمه‌وه‌و ڕاست‏ودروست بم، نه‌ك به‌شه‌ریعه‌ت، به‌ڵكو به‌هۆی باوه‌ڕ به‌عیسای مه‌سیح، چونكه‌ بێ‌تاوان بوون لای خودا پشت به‌باوه‌ڕ ده‌به‌ستێت.
10 so I may know him, his resurrection's power, sharing his sufferings, becoming like him in death, ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه‌ ناسینی مه‌سیح‏و هێزی هه‌ستانه‌وه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها به‌شداری بكه‌م له‌ئازاری، وه‌ك ئه‌و بم له‌‏مردنی،
11 if somehow I may attain to the resurrection from the dead. تاكو گه‌ر ببێ‌ بگه‌م به‌ئاستی هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان.
12 Not that I have already obtained it, or am already perfected, but I press on to grasp that for which Christ Jesus grasped me. من ناڵێم ئه‌م شتانه‌م هه‌موو به‌ده‌ست‎هێناوه‌ یاخود گه‌یشتوومه‌ ته‌واوی، به‌ڵكو هه‌ر چییه‌كم له‌توانا هه‌یه‌ ده‌یكه‌م تا بیكه‌م به‌هی خۆم، ئه‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناویدا منی كردووه‌ به‌هی خۆی.
13 Brothers, I don't count myself as having grasped it yet. But one thing: forgetting what's behind, reaching for what's ahead, ئه‌ی برایان، جارێ‌ وایدانانێم گه‌یشتوومه‌ ئامانج، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك شت ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی به‌سه‌رچووه‌ له‌یادی ده‌كه‌م، ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئه‌وه‌ی له‌پێشمه‌.
14 I press toward the goal for the prize of our Father's heavenward call in Christ Jesus. من به‌ره‌و ئامانج هه‌وڵ ده‌ده‌م، به‌ره‌و پاداشتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا كه‌ له‌عیسای مه‌سیحه‌. ‏
15 Let all of us who are mature think this way; if you think differently on anything, our Father will reveal that to you too. با وا بیربكه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ پێگه‌یشتووین، گه‌ر ئێوه‌ش له‌‏خاڵێك یان له‌‏بیرورایه‌ك هه‌مان بیرورای منتان نه‌بوو، ئه‌وا خودا بۆتان ئاشكرا ده‌كات.
16 Only let us hold true to what we have already attained. جا ئه‌وه‌ی پێیگه‌یشتووین با به‌دڵسۆزی ده‌ستی پێوه‌ بگرین.
17 Brothers, imitate me together, and watch those who live by the pattern you have in us. ئه‌ی برایان به‌یه‌كه‌وه‌ لاسایی من بكه‌نه‌وه‌و ته‌ماشای ئه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ وه‌ك نموونه‌ی من ده‌ژین.
18 Many live as enemies of Christ's cross—I've told you this often, and now say it in tears. زۆر پێم‎ووتون، ئێستاش به‌گریانه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم، زۆر كه‌س هه‌ن ژیانیان به‌‏شێوه‌یه‌كه‌ وه‌ك دوژمن وایه‌ بۆ خاچی مه‌سیح.
19 Their end is destruction, their god the stomach, their glory their shame, minds fixed on earthly things. ئه‌وانه‌ پاشه‌ڕۆژیان له‌ناوچوونه‌، چونكه‌ سكیان ده‌په‌رستن‏و شكۆمه‌ندیان جێی شه‌رمه‌زارییه‌، هه‌موو بیرو هۆشیان له‌سه‌ر شتی جیهانیه‌.
20 But our citizenship is in heaven; from there we eagerly await a Savior, the Lord Jesus Christ, به‌ڵام ئێمه‌ ووڵاتمان له‌ئاسمانه‌، ‏له‌وێ‌ به‌ئاره‌زووه‌وه‌ چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ر، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندی تیادا ده‌كه‌ین،
21 who will transform our lowly body to match his glorious body, by the power that subjects all things to himself. ئینجا ئه‌و له‌شی بێ‌نرخمان ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی، به‌هێزی خۆی كه‌ توانای هه‌یه‌ زاڵ‏بێت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]