Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 20 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Early on the first day of the week, while dark, Mary Magdalene came to the tomb and saw the stone taken from it. ‏به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، مریه‌می مه‌جده‌لی چووه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی عیسا، هێشتا تاریك بوو، سه‌یری كرد به‌رده‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌ لابراوه‌.
2 So she ran and came to Simon Peter and the other disciple, the one Jesus loved, and told them, "They've taken the Lord from the tomb, and we don't know where they put him." ئه‌ویش به‌ڕاكردن هات بۆ لای شه‌معون په‌ترۆس‏و قوتابیه‌كه‌ی تر كه‌ عیسا خۆشیده‌ویست پێیووتن: (گه‌وره‌یان له‌گۆڕه‌كه‌ بردووه‌، نازانین له‌كوێ‌ دایان ناوه‌!)
3 So Peter and the other disciple set out and went toward the tomb. ئینجا په‌ترۆس‏و قوتابیه‌كه‌یكه‌ ڕۆیشتن به‌ره‌و گۆڕه‌كه‌.
4 Both ran together, but the other disciple ran faster than Peter, reaching the tomb first. هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ ڕایان‎ده‌كرد، به‌ڵام قوتابیه‌كه‌یتر پێش په‌ترۆس كه‌وت‏و پێش ئه‌و گه‌یشته‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌،
5 And stooping down, he saw the linen cloths lying there, but he did not go in. دانه‌ویه‌وه‌ سه‌یریكرد كفنه‌كه‌ له‌وێ‌ كه‌وتووه‌، به‌ڵام نه‌چووه‌ ژووره‌وه‌.
6 Simon Peter, following him, arrived and entered the tomb, and saw the linen cloths lying there, ئینجا دوای ئه‌و شه‌معون په‌ترۆس گه‌یشته‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌‏و چووه‌ ژووره‌وه‌، ئه‌ویش بینی كفنه‌كه‌ له‌وێ‌ كه‌وتووه‌.
7 and the cloth that was on his head, not lying with the linen wrappings but folded separately in one place. ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی به‌سه‌ری عیساوه‌ بوو بینی به‌ته‌نها پێچراوه‌ته‌وه‌ به‌جیا له‌‏شوێنی كفنه‌كه‌.
8 The other disciple, first to reach the tomb, then went in too; he saw and believed. له‌و‏كاته‌دا قوتابیه‌كه‌یكه‌ش هاته‌ ژووره‌وه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌، ئه‌مه‌ی بینی‏و باوه‌ڕی هێنا.
9 For they still did not understand the Scripture, that he must rise from the dead. چونكه‌ قوتابیه‌كان تا ئه‌و‏كاته‌ش تێنه‌گه‌یشتبوون ئه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز باسی ده‌كات، ئه‌و ده‌بێ‌ له‌‏نێوان مردوواندا هه‌ستێته‌وه‌.
10 Then the disciples went back to their homes. ئیتر دوو قوتابیه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان.
11 But Mary stood outside the tomb, weeping. As she wept, she bent to look into the tomb. به‌ڵام مریه‌م هه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ستاو له‌سه‌ر‏گۆڕه‌كه‌ ده‌گریا. كاتێ‌ كه‌ ده‌گریا دانه‌ویه‌وه‌ بۆ گۆڕه‌كه‌،
12 She saw two angels in white, seated where Jesus's body had lain, one at the head, one at the feet. سه‌یری كرد دوو فریشته‌ به‌‏جلی سپیه‌وه‌، دانیشتوون له‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌دانرابوو، یه‌كێك له‌لای سه‌ریه‌وه‌ ئه‌ویكه‌ له‌لای قاچیه‌وه‌.
13 They asked her, "Woman, why are you crying?" She answered, "They took my Lord, and I don't know where they put him." لێیان‎پرسی: (خوشكه‌، بۆ ده‌گری؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌میان بردووه‌، نازانم له‌كوێ‌ دایان‎ناوه‌.)
14 Saying this, she turned and saw Jesus standing there, not knowing it was Jesus. ئه‌مه‌ی ووت‏و ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یریكرد عیسا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام مریه‌م نه‌یزانی ئه‌و عیسایه‌.
15 Jesus said to her, "Woman, why are you crying? Who are you seeking?" Taking him for the gardener, she said, "Sir, if you carried him off, tell me where you put him, and I'll take him away." عیسا لێیپرسی: (خوشكه‌، بۆچی ده‌گری؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێی؟) مریه‌میش وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌، پێیووت: (گه‌وره‌‏م گه‌ر تۆ بردووته‌ پێم بڵێ‌ له‌كوێ‌ داتناوه‌ تا بیبه‌مه‌وه‌.(
16 Jesus said to her, "Mary." She turned and said to him in Aramaic, "Rabboni!" (which means Teacher). ئینجا عیسا بانگیكرد: (مریه‌م!) ئه‌ویش ئاوڕیدایه‌وه‌و به‌ زوبانی عیبری هاواری كرد: (ڕه‌بونی)، به‌واتای مامۆستا.
17 Jesus said to her, "Do not cling to me, for I have not yet ascended to the Father. But go to my brothers and say to them, 'I am ascending to my Father and your Father.'" عیساش پێیووت: (مه‌م‎گره‌! هێشتا نه‌ڕۆیشتووم بۆ لای باوك، به‌ڵام بڕۆ بۆ لای براكانم‏و پێیان بڵێ‌: من ده‌چم بۆ لای باوكم‏و باوكتان، خودام‏و خوداتان!)
18 Mary Magdalene went and told the disciples, "I have seen the Lord," and that he had said these things to her. ئینجا مریه‌می مه‌جده‌لی گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌واڵیدا به‌‏قوتابیه‌كان‏و پێیووتن: (من گه‌وره‌م بینی!) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێ‌ ووتن كه‌ پێی ووتبوو.
19 That evening, the first day of the week, with the doors locked where the disciples were, for fear of the Jewish leaders, Jesus came, stood among them, and said, "Peace be with you." له‌ئێواره‌ی ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه‌، كاتێ‌ قوتابیه‌كان له‌‏ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بوون‏و ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر خۆیان داخستبوو، عیسا هات له‌ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه‌!)
20 After saying this, he showed them his hands and side. The disciples rejoiced to see the Lord. كاتێ‌ ئه‌مه‌ی ووت، ده‌ستی‏و لاته‌نیشتی نیشاندان، قوتابیه‌كان كاتێ‌ خوداوه‌ندیان بینی دڵشاد بوون‏.
21 Jesus said to them again, "Peace to you. As the Father has sent me, so I send you." ئینجا عیسا پێیووتن: (ئاشتی بۆ ئێوه‌! چۆن باوك منی ناردووه‌، منیش ئاوا ئێوه‌ ده‌نێرم.)
22 After saying this, he breathed on them and said to them, "Receive the Holy Spirit. ئه‌مه‌ی ووت‏و فووی لـێ‌كردن‏و پێی ووتن: (‏ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرن.
23 If you forgive anyone's sins, they're forgiven; if you hold back forgiveness from anyone, it's held back." ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه‌، ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌به‌خشن، ئه‌وا نه‌به‌خشراوه‌!)
24 Now Thomas, one of the Twelve, called the Twin, was not with them when Jesus came. به‌ڵام تۆما، یه‌كێك له‌‏دوانزه‌‏كه‌، كه‌ ناسرا‏بوو به‌‏دووانه‌، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان نه‌بوو كاتێ‌ عیسا بۆ لایان هات‏.
25 The other disciples kept telling him, "We've seen the Lord!" But he told them, "Unless I see the nail marks in his hands, put my finger where they were, and put my hand in his side, I'll never believe." قوتابیه‌كانیتر پێیان ووت: (ئێمه‌ گه‌وره‌مان بینی!) ئه‌ویش له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر نیشانه‌ی بزماره‌كان به‌ده‌ستیه‌وه‌ نه‌بینم، په‌نجه‌ نه‌خه‌مه‌ شوێنی بزماره‌كانه‌وه‌، ده‌ست نه‌ده‌م له‌لاته‌نیشتی باوه‌ڕناكه‌م!)
26 Eight days later, his disciples were indoors again, Thomas with them. Though the doors were locked, Jesus came, stood among them, and said, "Peace be with you." دوای هه‌شت ڕۆژ، كاتێ‌ قوتابیه‌كانی دووباره‌ له‌‏ماڵه‌وه‌ بوون تۆماشیان له‌گه‌ڵ بوو، عیسا هات بۆ لایان‏و ده‌رگاكانیش داخرابوون، له‌ ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه‌!)
27 Then he said to Thomas, "Put your finger here, see my hands. Reach your hand out, put it in my side. Leave doubt behind—believe." ئینجا به‌ تۆمای ووت: (په‌نجه‌ت بێنه‌ بۆ ئێره‌، سه‌یری ده‌ستم‎بكه‌، ده‌ستت بێنه‌و بیده‌ له‌لاته‌نیشتم. بێ‌باوه‌ڕ مه‌به‌ به‌ڵكو باوه‌ڕداربه‌!)
28 Thomas answered him, "My Lord and my God!" ئه‌وسا تۆما هاواری كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ندو خودام!)
29 Jesus said to him, "Have you believed because you've seen me? Blessed are those who haven't seen, yet believe." عیسا پێیووت: (ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی منت بینی باوه‌ڕت كرد؟ خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی باوه‌ڕده‌كه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی ببینن!)
30 Jesus did many other signs before his disciples, not written in this book. عیسا له‌به‌رده‌م قوتابیه‌كانی زۆر نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری تریكرد كه‌ له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه‌.
31 But these are written so you'll believe Jesus is the Christ, the Son of our Father, and by believing have life in his name. به‌ڵام ئه‌م نیشانانه‌ نووسراون تا باوه‌ڕبكه‌ن كه‌ عیسا مه‌سیحه‌، ڕۆڵه‌ی خودایه‌، هه‌تا ئێوه‌ به‌هۆی باوه‌ڕهێنانه‌وه‌ ژیان به‌ده‌ستبهێنن به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]