Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 21 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Afterward Jesus showed himself again to the disciples by the Sea of Tiberias—this is how he showed himself. دوای ئه‌مه‌ عیسا جارێكیكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خۆی ده‌رخست بۆ قوتابیه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ریه‌:
2 Simon Peter, Thomas called Twin, Nathanael from Cana in Galilee, Zebedee's sons, and two other disciples were together. شه‌معون په‌ترۆس‏و تۆما كه‌ به‌ دووانه‌ ناسراوه‌، له‌گه‌ڵ نه‌سانائیل كه‌ خه‌ڵكی قانای ناوچه‌ی جه‌لیل بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدیو دوو قوتابیكه‌ كۆببوونه‌وه‌.
3 Simon Peter told them, "I'm going fishing." "We'll go with you," they said. So they went out and got into the boat, but caught nothing that night. شه‌معون په‌ترۆس پێیووتن: (من ده‌ڕۆم بۆ ڕاو!) ئه‌وانیش ووتیان: (ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین‏.) ئینجا ڕۆیشتن‏و سواری به‌له‌م بوون، به‌ڵام له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت. ‏
4 At daybreak Jesus stood on the shore, yet the disciples didn't know it was Jesus. كاتی به‌ره‌به‌یان، عیسا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌ وه‌ستا، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانزانی ئه‌و عیسایه‌.
5 Jesus said to them, "Children, do you have any fish?" They answered him, "No." عیسا لێیپرسین: (ها كوڕینه‌ ماسیتان پێ‌نییه‌؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (نه‌خێر!)
6 He told them, "Cast the net on the boat's right side, and you'll find fish." So they cast it, and were no longer able to haul it in for the sheer number of fish. ئه‌ویش پێیووتن: (تۆڕه‌كانتان هه‌ڵده‌ن بۆ لای ڕاستی به‌له‌مه‌كه‌، ئه‌وسا ماسی ده‌گرن!) ئه‌وانیش هه‌ڵیاندا ئیتر نه‌یان‎توانی ڕایكێشن له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو! ‏
7 The disciple Jesus loved told Peter, "It's the Lord!" Hearing it was the Lord, Simon Peter wrapped his coat around him—he'd taken it off to work—and threw himself into the sea. ئه‌و قوتابیه‌ی عیسا خۆشیده‌ویست به‌ په‌ترۆسی ووت: (ئه‌وه‌ خوداوه‌نده‌!) كاتێ‌ په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بیست، ‏خۆی داپۆشی به‌ جله‌كانی چونكه‌ ڕووت بوو و خۆی هه‌ڵدایه‌ ناو ئاوه‌كه‌.
8 The other disciples came in the boat, dragging the net full of fish, since they were only about one hundred yards from shore. قوتابیه‌كانیتر به‌به‌له‌مه‌كه‌ هاتن‏و تۆڕه‌ پڕ له‌ماسیه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ دوور نه‌بوون له‌‏كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌ ته‌نها دووسه‌د باڵ نه‌بێ‌‏.
9 When they went ashore, they saw a charcoal fire with fish on it, and bread. كاتێ‌ قوتابیه‌كان گه‌یشتنه‌ كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌، بینییان وا نان دانراوه‌، خه‌ڵوز ئاماده‌كراوه‌و ماسی خراوه‌ته‌ سه‌ر‏.
10 Jesus said to them, "Bring some of the fish you have just caught." عیسا پێیووتن: (هه‌ندێ‌ له‌و ماسییانه‌ بهێنن كه‌ ئێستا ڕاوتان‎كرد!)
11 So Simon Peter climbed aboard and dragged the net ashore, full of 153 large fish; despite so many, it didn't tear. جا شه‌معون په‌ترۆس چووه‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه‌ سه‌ر ووشكانی، ‏سه‌دو په‌نجاو سێ‌ ماسی گه‌وره‌ی تیادا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌ زۆره‌شدا تۆڕه‌كه‌ نه‌دڕا بوو.
12 Jesus said to them, "Come, eat breakfast." None of the disciples dared ask him, "Who are you?"—they knew it was the Lord. عیسا به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (وه‌رن بخۆن.) ئیتر كه‌س له‌ قوتابیه‌كان نه‌یوێرا پرسیاری لـێ‌بكات: (تۆ كێیت؟) چونكه‌ ده‌یانزانی ئه‌و خوداوه‌نده‌.
13 Jesus came, took the bread, and gave it to them, and the fish as well. عیسا هاته‌ پێشه‌وه‌ نانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‏و دایپێیان، ماسیه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌‏.
14 This was now the third time Jesus revealed himself to the disciples after being raised from the dead. ئه‌مه‌ جاری سێهه‌م بوو عیسا خۆی ده‌رخات بۆ قوتابیه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو مردوواندا هه‌ستایه‌وه‌. ‌
15 After they ate breakfast, Jesus asked Simon Peter, "Simon, son of John, do you love me with all your heart, more than these?" He answered, "Yes, Lord, you know I love you as a friend." Jesus told him, "Feed my lambs." دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد عیسا پرسیاری له‌‏شه‌معون په‌ترۆس‎كردو ووتی: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا تۆ منت زیاتر خۆش ده‌وێ‌ یان ئه‌وانیكه‌ منیان زیاتر خۆش ده‌وێ‌؟) ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (به‌ڵێ‌ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) جا عیسا پێیووت: (به‌رخه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه‌.)
16 A second time Jesus asked, "Simon son of John, do you love me with all your heart?" He replied, "Yes, Lord, you know I love you as a friend." Jesus said, "Take care of my sheep." جارێكیكه‌ لێیپرسییه‌وه‌: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، منت خۆش ده‌وێ‌؟) وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (به‌ڵێ‌ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) ئه‌ویش پێیووت: (شوانی مه‌ڕه‌كانم بكه‌.)
17 A third time Jesus said to him, "Simon son of John, do you love me as a friend?" Peter was hurt that Jesus asked him a third time, "Do you love me as a friend?" and said, "Lord, you know everything; you know that I love you as a friend." Jesus said to him, "Feed my sheep." بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسیه‌وه‌: (ئه‌ی شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا منت خۆش‎ده‌وێ‌؟) ئیتر پـه‌ترۆس دڵگران بوو چونكه‌ عیسـا بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسی: (ئایا منت خۆش ده‌وێ‌) په‌ترۆس پێیووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ هـه‌موو شتێ‌ ده‌زانی. تـۆ ده‌زانـی من خۆشم‎ده‌وێیت!‏) دیسان عیسا پێیووت: (‏مه‌ڕه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه‌.
18 "Truly, truly, I tell you: when you were young, you dressed yourself and went where you wanted; but when you're old, you'll stretch out your hands, and another will dress you and take you where you don't want to go." ڕاستی ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم كاتێ‌ كه‌ گه‌نج بووی پشتووێنه‌كه‌ت به‌ناو قه‌دته‌وه‌ ده‌به‌ست‏و بۆ هه‌ر‏شوێنێك ده‌تویست ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ‌ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژده‌كه‌یت، یه‌كێكیكه‌ پشتوێنه‌كه‌ت بۆ ده‌به‌ستێت‏و ده‌تبات بۆ شوێنێك كه‌ ناته‌وێ‌!)
19 Jesus said this to show by what kind of death Peter would glorify our Father. Then he told him, "Follow me." عیسا ئه‌مه‌ی ووت وه‌ك ئاماژه‌كردنێك بۆ ئه‌و مردنه‌ی په‌ترۆس كه‌ خودا شكۆدار ده‌كات. دوای ئه‌مه‌، پێیووت: (دوام‎كه‌وه‌.) ‏
20 Peter turned and saw the disciple Jesus loved following—the one who leaned back against Jesus at supper and asked, "Lord, who is going to betray you?" په‌ترۆس ئاوڕیدایه‌وه‌ بۆ دواوه‌، ئه‌و قوتابیه‌ی بینی كه‌ عیسا خۆشیده‌ویست شوێنیان كه‌وتووه‌، ئه‌ویش ئه‌و قوتابیه‌ بوو كه‌ شانی به‌سینگی عیسا دابوو له‌كاتی نان‏خواردنه‌كه‌و پێیووت: (گه‌وره‌م، كێیه‌ ئه‌وه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ ده‌كات؟)
21 When Peter saw him, he said to Jesus, "Lord, what about this man?" كاتێ‌ په‌ترۆس قوتابیه‌كه‌ی بینی له‌‏عیسای پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند ئه‌ی ئه‌مه‌ چی لـێ‌دێ‌؟) ‏
22 Jesus told him, "If I want him to remain until I come, what's that to you? You follow me." عیسا له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر بمه‌وێ‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟ تۆ دوام‎كه‌وه‌!)
23 So this word spread among the brothers and sisters that this disciple would not die. Yet Jesus did not tell him he would not die, but, "If I want him to remain until I come, what is that to you?" ئیتر هه‌واڵ له‌نێوان برا باوه‌ڕداره‌كان بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌و قوتابیه‌ نامرێ‌. به‌ڵام عیسـا ئه‌مـه‌ی به‌ په‌ترۆس نه‌ووت: (كـه‌ ئه‌و نامرێ‌!) به‌ڵكـو ووتی: (گــه‌ر بمـه‌وێ‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ده‌گــه‌ڕێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟)‏
24 This is the disciple testifying to these things and who wrote them; we know his testimony is true. ئه‌و قوتابییه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌م شتانه‌ی لێره‌دا نووسیوه‌، خۆیشی شایه‌تی بۆ ئه‌م شتانه‌ ده‌دات. ئێمه‌ش ده‌زانین شایه‌تیه‌كه‌ی ڕاسته‌.
25 Jesus did many other things too. If each were written down, I don't think the world itself could hold the books written. زۆر شتی تر هه‌یه‌‏ عیسا كردوویه‌تی، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر یه‌ك له‌دوای یه‌ك بنووسرایه‌، هه‌موو جیهان جێگای ئه‌و په‌رتووكانه‌ی تیانه‌ده‌بووه‌وه‌!
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]