Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In my first book, Theophilus, I wrote about everything Jesus began to do and teach, به‌ڕێز ساوفیلۆس، له‌‏په‌رتووكی یه‌كه‌ممدا هه‌موو كرداره‌كان‏و فێركردنه‌كانی عیسام بۆ گێڕایته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یه‌وه‌،
2 until the day he was taken up, having given commands through the Holy Spirit to the apostles he had chosen. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان، دوای ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی پێشكه‌ش‎كرد به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ به‌و نێرراوانه‌ی هه‌ڵیبژاردن.
3 After his suffering, he showed himself alive to them through many proofs, appearing to them forty days, speaking of our Father's kingdom. هه‌روه‌ها دوای ئازاركێشانی‏، له‌ماوه‌ی چل ڕۆژ خۆی بۆ ده‌رخستن به‌زیندوویی به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی چه‌سپاو و سه‌باره‌ت پادشاهێتی خودا بۆیان دوا.
4 While staying with them, he ordered them not to leave Jerusalem but to wait for my Father's promise—"which," he said, "you heard from me; كاتێ‌ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه‌، ووتی: (قودس به‌جێ‌مه‌هێڵن، به‌ڵكو تیایدا چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی باوكم بكه‌ن، وه‌ك له‌‏پێشا له‌منتان گوێ‌ لێ‌بوو.
5 for John baptized with water, but within a few days you will be baptized with the Holy Spirit." یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ئاو هه‌ڵده‌كێشا، به‌ڵام ئێوه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵده‌كێشرێن.)
6 So, gathered together, they asked, "Lord, will you restore the kingdom to Israel now?" ئه‌وانه‌ی له‌وێدا كۆببوونه‌وه‌ لێیان پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌م كاته‌دا حوكمرانی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل؟)
7 He said to them, "You're not to know times or seasons that my Father has set by his own authority. ئه‌ویش وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (ئێوه‌ مافی ئه‌وه‌تان نییه‌ ئه‌و ڕۆژو كاته‌ بزانن كه‌ خودا به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ست‏نیشانی كردووه‌.
8 But when the Holy Spirit falls on you, you'll gain power to be my witnesses—in Jerusalem, all Judea, Samaria, and earth's farthest reaches." به‌ڵام كاتێ‌ ڕۆحی پیرۆزتان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێ‌ هێز به‌ده‌ست‏ده‌هێنن، ده‌بن به‌شایه‌ت بۆ من له‌قودس‏و هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و سامیره‌و تا ئه‌وپه‌ڕی جیهان.
9 After he said these things, as they watched, he was lifted up, and a cloud took him from their sight. ئه‌مه‌ی ووت‏و له‌به‌رچاویان به‌رزبووه‌و بۆ ئاسمان، ئینجا هه‌ورێك شاردیه‌وه‌ له‌به‌رچاویان.
10 As they stared into heaven while he went, suddenly two men in white clothes stood beside them. جارێ‌ ئه‌وان به‌ سه‌رسامیه‌وه‌ سه‌یری ئاسمانیان ده‌كرد، دو پیاو خۆیان نیشان‎دان به‌جلی سپییه‌وه‌،
11 They said, "Galileans, why stare at the sky? This Jesus, taken from you into heaven, will return exactly as you saw him go." پێیان ووتن: (ئه‌ی جه‌لیلیه‌كان، بۆچی وه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌و عیسایه‌ی له‌‏نێوانتان به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان، ڕۆژێ‌ دێ‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لاتان.)
12 Then they returned to Jerusalem from the Mount called Olivet, near Jerusalem, about a half-mile away. ئینجا نێرراوان له‌و شاخه‌ی به‌ شاخی زه‌یتون به‌ناوبانگه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قودس، كه‌ به‌قه‌د مه‌سافه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ دوور بوو له‌قودسه‌وه‌.
13 Entering, they went up to the upstairs room where they stayed: Peter, John, James, Andrew, Philip, Thomas, Bartholomew, Matthew, James son of Alphaeus, Simon the Zealot, and Judas son of James. كاتێ‌ گه‌یشتن چوونه‌ ژوورێك له‌‏نهۆمی سه‌ره‌وه‌ مانه‌وه‌، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ بوون: په‌ترۆس‎و یۆحه‌نناو یاقوب‎و ئه‌نده‌راوس‏و فیلیپۆس‏و تۆماو به‌رتۆلماوس‏و مه‌تتاو یاقوبی كوڕی حه‌لفی‎و شه‌معونی به‌جه‌رگ‏و یه‌هوزای برای یاقوب.
14 All these persisted together in prayer, with the women, Mary the mother of Jesus, and his brothers. هه‌موویان به‌یه‌ك دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن، هه‌ندێ‌ ژنیشیان له‌گه‌ڵ بوو‏، هه‌روه‌ها مریه‌می دایكی عیساو براكانیشی.
15 In those days Peter stood up among the brothers (about 120 in all) and said, ڕۆژێكیان نزیكه‌ی سه‌دوبیست له‌برایانی ‎باوه‌ڕدار كۆببوونه‌وه‌ په‌ترۆس له‌‏نێوانیان وه‌ستا، بۆیان دواو ووتی:
16 "Brothers, the Scripture the Holy Spirit spoke beforehand through the mouth of David about Judas—who became guide to those who arrested Jesus—had to be fulfilled. (ئه‌ی برایان، ده‌بووایه‌ نووسراوی كتێب ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز به‌ زمانی داود پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ووتویه‌تی ‏ده‌رباره‌ی یه‌هوزا بێته‌دی، ئه‌وه‌ی بوو به‌ ڕێنیشان‎ده‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت.
17 For he was numbered among us and was allotted his share in this ministry." یه‌هوزا یه‌كێ‌ بوو له‌ ئێمه‌، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئیشی ده‌كرد.
18 (This man bought a field with the pay for his wrongdoing, then fell headfirst, burst open in the middle, and all his insides spilled out. ئینجا ئه‌و كێڵگه‌یه‌كی كڕی به‌ پاره‌یه‌ك كه‌ نرخی ناپاكی بوو، به‌ڵام تیایدا كه‌وت به‌ده‌مدا، له‌‏ناوه‌ڕاستدا بوو به‌ دووكه‌رته‌وه‌و هه‌موو ڕیخۆڵه‌كانی هاته‌ده‌ره‌وه‌.
19 This became known to everyone living in Jerusalem, so the field was named in their language Akeldama, that is, Field of Blood.). هه‌موو دانیشتوانی قودس به‌م كاره‌ساته‌یان زانی، كێڵگه‌كه‌یان ناونا به‌ كێڵگه‌ی ده‌مخ، به‌زمانی خۆیان به‌واتای كێڵگه‌ی خوێن.
20 "For it's written in the Book of Psalms: 'Let his camp become empty, with no one living there,' and 'Let another take his position.' ئیتر ئه‌وه‌ی له‌‏‎زه‌بوور باسكراوه‌ هاته‌دی: [[‏ماڵه‌كه‌ی ده‌بێ‌ به‌ وێرانه‌‏و هیچ كه‌س تیایدا ناژی.]] دیسان ده‌ڵێ‌: [[با یه‌كێكی تر جێی بگرێ‌ له‌ ڕابه‌رایه‌تیكردن.]]
21 So one of the men who accompanied us all along, while the Lord Jesus went in and out among us, كه‌واته‌ له‌سه‌رمانه‌ یه‌كێ‌ له‌و پیاوانه‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ له‌سه‌رده‌می خوداوه‌ند عیسا به‌‏درێژایی كاته‌كه‌ له‌گه‌ڵمان بووه‌،
22 from John's baptism until the day he was taken up from us—one of these must become with us a witness to his resurrection." له‌و كاته‌ی یه‌حیا له‌‏ئاوی هه‌ڵكێشا تا ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان، له‌گه‌ڵمان شایه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا بووه‌.) ‏
23 And they put forward two—Joseph called Barsabbas, who was also called Justus, and Matthias. ئاماده‌بووان دوو پیاویان هه‌ڵبژارد یه‌كێكیان یوسف كه‌ ناوده‌برا به‌ بارساباو نازناوی یوستوس بوو، ئه‌ویكه‌شیان ناوی مه‌تیاس‏بوو.
24 They prayed and said, "You, Lord Jesus, who know all hearts, show which one of these two you chose, ئینجا نوێژیان كردو ووتیان: (ئه‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی به‌دڵی هه‌مووان ده‌زانی، بۆمان ده‌رخه‌ له‌م دوو پیاوه‌ كامیان هه‌ڵبژێرین،
25 to take the place in this ministry and apostleship that Judas left to go to his own place. تا به‌شداریمان بكات له‌خزمه‌ت‏و نێرراویه‌تی له‌‏جیاتی یه‌هوزا، ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و بۆ شوێنی خۆی ڕۆیشت.)
26 They cast lots for them; the lot fell to Matthias, and he was counted with the eleven apostles." ئینجا شێروخه‌تیان بۆ كرد، مه‌تیاس شێروخه‌تی برده‌وه‌، ئه‌وسا خستیانه‌ سه‌ر یانزه‌ نێرراوه‌كه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]