Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 When the day of Pentecost arrived, they were all together in one place. كه‌ ڕۆژی په‌نجاهه‌مین* هات، هه‌موو باوه‌ڕداران له‌‏یه‌ك شوێن كۆبوونه‌وه‌،
2 Suddenly a sound like a violent, rushing wind came from heaven and filled the entire house where they sat. له‌پڕێكدا ده‌نگێك له‌‏ئاسمانه‌وه‌ په‌یدا بوو وه‌ك ڕه‌شه‌با، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه‌ تیایدا دانیشتبوون.
3 What looked like divided tongues of fire appeared and rested on each one of them. ئینجا چه‌ند زمانێك هه‌روه‌ك له‌‏ئاگر بێت ده‌ركه‌وت بۆیان، دابه‌ش بوو به‌سه‌ریان‎و هه‌ر یه‌كه‌ زمانێكی له‌سه‌ر نیشته‌وه‌.
4 All were filled with the Holy Spirit and began speaking in other tongues, as the Spirit gave them words to say. ئه‌وسا هه‌موویان پڕبوون له‌‏ڕۆحی پیرۆز، ده‌ستیان‏كرد به‌قسه‌كردن به‌‏زمانی جۆراوجۆر، به‌ووشێوه‌یه‌ی ڕۆح پێی به‌خشیبوون‏.
5 At that time devout Jews from every nation under heaven were living in Jerusalem. له‌وكـاته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏جووله‌كه‌ له‌خودا ترسه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له‌ قودس نیشته‌جـێ‏بوون.
6 When this sound rang out, a crowd gathered, confused, since each one heard them speak in his own language. كاتێ‌ ئه‌و ده‌نگـه‌ ڕوویدا، خه‌ڵــكه‌كه‌ هاتنه‌ لایان، هه‌موو سه‌ریان سوڕما له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان گوێیان لـێ‌بوو به‌ زمانی خۆیان ده‌دوێن.
7 They were amazed and astonished, saying, "Are not all these who are speaking Galileans? سه‌رسامی دایگرتن‏و ده‌ستیان‎كرد به‌ پرسیاركردن: (ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌ ده‌كه‌ن دانیشتوانی جه‌لیل نین؟
8 How is it, then, that each of us hears them in our own native language? ئیتر چۆن هه‌ر یه‌ك له‌‏ئێمه‌ گوێی له‌‏زمانی ئه‌و ووڵاته‌ ده‌بێ‌ كه‌ تیایدا له‌‏دایك بووه‌؟
9 Parthians, Medes, and Elamites; those who live in Mesopotamia, Judea and Cappadocia, Pontus and Asia, ئێمه‌ خه‌ڵكی په‌رتیاو میدیا‎و ئیلامین، هه‌ندێكیشمان له‌‏دانیشتوانی نێوان دجله‌و فوراتین یاخود له‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌‏و كه‌پدوكیه‌و پونتس‏و ئاسیا،
10 Phrygia, Pamphylia, Egypt, the parts of Libya near Cyrene; visitors from Rome, Jews and converts to Judaism; یان له‌فریجیه‌و په‌مفیلیه‌و میسرو ناوچه‌ی لیبیای دراوسێی قه‌یره‌وان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵمان خه‌ڵكی ڕۆماش هه‌یه‌ به‌سه‌ردان هاتوون، له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و ئه‌وانه‌ی بوو بوون به‌‏جووله‌كه‌،
11 Cretans and Arabs—we hear them telling in our own tongues the mighty works of our Father!" هه‌روه‌ها هه‌ندێ‌ له‌كیریتیه‌كان‏و عه‌ره‌ب. جا ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه‌ به‌زمانی خۆمان قسه‌ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كرداره‌ مه‌زنه‌كانی خودا.)
12 They were all amazed and perplexed, saying to one another, "What does this mean?" خه‌ڵكه‌كه‌ به‌سه‌رسامیه‌وه‌ ده‌ستیان‎كرد به‌ پرسیاركردن له‌یه‌كتری: (ئه‌مانه‌ هه‌مووی چی ده‌گه‌ێنێ‌؟)
13 But others mocked and said, "They are full of sweet wine." به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌گاڵته‌ پێ‌كردنه‌وه‌ ووتیان: (ئه‌وانه‌ سه‌رخۆشن.)
14 But Peter stood with the eleven, raised his voice, and declared to them: "Men of Judea, everyone living in Jerusalem—know this and listen carefully to my words. جا په‌ترۆس له‌گه‌ڵ دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌ ڕاوه‌ستا، به‌ده‌نگێكی به‌رز قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووان كردو ووتی: (ئه‌ی پیاوانی جووله‌كه‌و هه‌موو دانیشتوانی قودس، گوێ‌بگرن بۆ قسه‌كانم تائه‌وه‌ی پێتان ده‌ڵێم زانراوبێ‌ لاتان،
15 These people are not drunk, as you suppose, for it is only nine o'clock in the morning. چونكه‌ ئه‌وانه‌ سه‌رخۆش نین وه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه‌، هێشتا كاژێر نۆی به‌یانییه‌.
16 No, this is what was spoken through the prophet Joel: به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووتراوه‌ به‌زمانی پێغه‌مبه‌ر یۆئیله‌وه‌:
17 'And in the last days, says our Father, I will pour out my Spirit on all people; your sons and your daughters will prophesy, your young men will see visions, and your old men will dream dreams. [[خودا ده‌ڵێ‌: له‌ڕۆژانی كۆتاییدا ڕۆحم ده‌ڕێژم به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤداو كوڕان‏و كچانتان به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن. هه‌روه‌ها گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن‏و پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن.
18 Even on my male servants and my female servants in those days I will pour out my Spirit, and they will prophesy. له‌و ڕۆژانه‌دا ڕۆحی خۆم ده‌ڕێژم به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ست‏و پێوه‌نده‌كانم، له‌ژن‏و له‌پیاو، جا هه‌موویان به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن.
19 I will show wonders in the heavens above and signs on the earth below—blood and fire and billows of smoke. له‌‏ئاسمان‏و زه‌وی كارو نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌م، تیایدا ئاگرو خوێن‏و دووكه‌ڵ ده‌بینن‏.
20 The sun will be turned to darkness and the moon to blood, before the great and glorious day of the Lord comes. ئینجا پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی خوداوه‌ند بێ‌، ئه‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ به‌ناوبانگه‌، ڕۆژ تاریك ده‌بێ‌، مانگیش وه‌ك خوێنی لێ‏دێت.
21 And everyone who calls on the name of the Lord will be saved.'" ‏هه‌ر كه‌سێكیش به‌ناوی خوداوه‌ند بانگ‏بكات ڕزگاری ده‌بێ‌.]]
22 "Men of Israel, hear these words: Jesus of Nazareth—a man our Father attested to you through miracles, wonders, and signs our Father did through him among you, as you yourselves know. (ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل، گوێ‌ له‌م قسانه‌ بگرن: عیسای ناسیری پیاوێكـه‌ خــودا لایه‌نگیری كردووه‌ به‌و نیشانه‌و كاره‌ سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی له‌نێوانتان كراوه‌، هه‌روه‌ك ده‌زانن.
23 This man, handed over by our Father's set plan and foreknowledge, you crucified and killed by the hands of lawless men. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا ڕێگه‌یدا، به‌پێی خواست‏و ڕه‌زامه‌ندی بڕیار له‌سه‌ردراوی خۆی كه‌ له‌پێشا ده‌یزانی، كه‌وا ئێوه‌ بیگرن‏و له‌خاچیبده‌ن‏و بیكوژن به‌ده‌ستی گوناهباران.
24 But our Father raised him, freeing him from death's agony, since death could not hold him. به‌ڵام خودا زیندووی كرده‌وه‌ له‌نێوان مردووانداو له‌ ئازاری مردن ئازادیكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی مردن نه‌یتوانی له‌داوی خۆی بیهێڵێته‌وه‌.
25 For David says of him: 'I saw our Father always before me, for he's at my right hand, so I won't be shaken.' چونكه‌ داود ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ڵێ‌: [[هه‌میشه‌ خوداوه‌ندم له‌به‌رچاوه‌، ئه‌و له‌لای ده‌سته‌ ڕاستمه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك باوه‌ڕم لاواز بێ‌.
26 Therefore my heart was glad and my tongue rejoiced; moreover, my body also will rest in hope. بۆیه‌ دڵشادم‏و زارم له‌هه‌لهه‌له‌دایه‌، ته‌نانه‌ت له‌شیشم له‌هیوادا نیشته‌جێیه‌.
27 For you will not abandon my soul to the grave, nor let your Holy One see decay. چونكه‌ تۆ گیانم له‌دونیای مردووان به‌جێ‌ناهێڵی، هه‌روه‌ها نایه‌ڵی تاقه‌ پیرۆزی خۆت گه‌نده‌ڵی ببینێت.
28 You have shown me the paths of life; you will fill me with gladness in your presence." ڕێگای ژیانت پێ‏ناساندم، دڵت پڕكردووم له‌‏شادی به‌ بینینی ڕوخسارت.]]
29 "Brothers, I can tell you plainly: our ancestor David died, was buried, and his tomb remains with us to this day. ئه‌ی برایان، ڕێگام بده‌ن به‌ئاشكرا پێتان بڵێم داودی باوكمان مردو نێژرا، هێشتا گۆڕه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ لامانه‌.
30 Since he was a prophet, he knew our Father had sworn an oath to seat one of his descendants on his throne, به‌ڵام داود پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا سوێندی بۆ خواردووه‌ كه‌وا مه‌سیح له‌‏نه‌وه‌ی ئه‌و په‌یداده‌بێ‌و له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌و داده‌نیشێ‌،
31 he foresaw and spoke of the Christ's resurrection, that he was not abandoned to the grave, nor his body saw decay. دیسان باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحی كردووه‌ هه‌روه‌ك له‌پێشه‌وه‌ بینیویه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ڵێ‌: [[گیانی له‌ناو دونیای مردووان نامێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شی گه‌نده‌ڵی نابینێت.]]
32 This Jesus our Father raised up, and we are all witnesses of it. ئه‌و عیسایه‌ی خودا له‌نێو مردووان زیندوویكرده‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ شایه‌تین.
33 So, lifted up to our Father's right hand, having received the promised Holy Spirit from the Father, he poured out what you now see and hear. ئه‌و به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا، ئه‌و ڕۆحه‌ پیرۆزه‌ی به‌ڵێنی پێ‌درا بوو له‌‏باوكه‌وه‌ وه‌رگیرا‏و ڕژا به‌سه‌رمان. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین‏و گوێتان لێیده‌بێت ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه‌.
34 For David never went up into heaven, but he himself says: "Our Father said to my Lord, 'Sit at my right hand, داود به‌رزنه‌كرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌ڵێ‌: [[خودا به‌ خوداوه‌ندمی ووت: له‌‏لای ده‌سته‌ ڕاستم دانیشه‌،
35 until I make your enemies a footstool for your feet.'" هه‌تا دوژمنه‌كانت بخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌.]]
36 "So let the whole house of Israel know for certain: our Father made this Jesus, whom you crucified, both Lord and Christ." كه‌واته‌ باهه‌موو ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل به‌ته‌واوی بزانن، ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه‌ له‌‏خاچتان‎دا، خودا كردی به‌‏مه‌سیح‏و به‌‏خوداوه‌ند.)
37 Cut to the heart at this, they asked Peter and the other apostles, "Brothers, what should we do?" كاتێ‌ ئاماده‌بووان گوێیان له‌م قسانه‌ بوو، كاری كرده‌ سه‌ر دڵیان، پرسیاریان له‌‏په‌ترۆس‏و نێرراوه‌كانی تر كرد: (ئه‌ی برایان ئێستا ئێمه‌ چی‏بكه‌ین؟)
38 Peter said to them, "Repent, and each of you be baptized in the name of Jesus Christ for the forgiveness of your sins, and you will receive the gift of the Holy Spirit. په‌ترۆس وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (تۆبه‌‏بكه‌ن، با هه‌ر یه‌كه‌تان به‌ناوی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێ‌ بۆ لێخۆش‏بوونی گوناه‌و به‌خشینی ڕۆحی پیرۆزتان ده‌سكه‌وێ‌،
39 For the promise is for you, your children, and all far off—as many as the Sovereign our Father will call to himself." چونكه‌ ئه‌م به‌ڵێنه‌ بۆ خۆتان‎و منداڵه‌كانتانه‌، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوداوه‌ند خودامان بانگیان ده‌كات.)
40 And with many other words he warned and urged them, saying, "Save yourselves from this corrupt generation." په‌ترۆس به‌زۆر ووشه‌ی‏تر شایه‌تی بۆ دان‏و ووره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌، ده‌ی‏ووت: (خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌م نه‌وه‌ لارو چه‌وته‌.)
41 So those who welcomed his message were baptized, and about 3,000 people were added that day. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ قسه‌كه‌یكرد‏و له‌ئاوهه‌ڵكێشران، نزیكه‌ی سێ‌ هه‌زار كه‌س‏بوون له‌و ڕۆژه‌دا.
42 They devoted themselves to the apostles' teaching and deep communion, to the breaking of bread and the prayers. ئیتر ئه‌وانه‌ به‌رده‌وام‏بوون له‌سه‌ر فێركردنی نێرراوان‏و ژیانی خوشك‏و برایه‌تی‏و له‌ت‏كردنی نان‏و نوێژكردن.
43 Awe came over everyone, and many wonders and signs were done through the apostles. هه‌روه‌ها كاتێ‌ كارو نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوان كرا، هه‌موو ترسیان لـێ‌نیشت.
44 All who believed were together and had all things in common. ‎باوه‌ڕداره‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ یه‌كیان‎گرتبوو، له‌‏هه‌موو شتێك كه‌ هه‌یان‎بوو به‌شداری یه‌كتریان ده‌كرد،
45 They sold their property and possessions and distributed the proceeds to all, as anyone needed. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌یان‎بوو ده‌یان‎فرۆشت‏و نرخه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرد به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیبوو،
46 Every day, devoting themselves together in the temple, breaking bread house to house, they shared food with joyful, sincere hearts, هه‌موو ڕۆژێك به‌یه‌ك ‎دڵ به‌رده‌وام له‌‏په‌رستگا ئاماده‌ ده‌بوون‏، له‌ماڵه‌كان نانیان له‌ت ‎ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه‌ نانیان به‌ دڵخۆشیو دڵپاكییه‌وه‌ ده‌خوارد،
47 praising our Father, with favor among all the people. The Lord added to their number daily those being saved. ستایشی خودایان ده‌كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ سه‌یریان ‎ده‌كردن. هه‌موو ڕۆژێكیش خوداوه‌ند ژماره‌ی ڕزگاربووانی زیاتر ده‌كرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]