Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Peter and John were going up to the temple at around three in the afternoon, the hour of prayer. ڕۆژێكیان كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا له‌كاتی نوێژكردن چوونه‌ په‌رستگا.
2 A man lame from birth was carried and placed daily at the temple gate called Beautiful, to beg from those entering the temple. له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رستگادا كه‌ پێیده‌وترا ده‌رگای جوان، پیاوێكی به‌زگماك ئیفلیج دانیشتبوو، هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵیانده‌گرت‏و له‌وێ‌ دایان‏ده‌نا تا سواڵ بكات له‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ په‌رستگاكه‌وه‌.
3 Seeing Peter and John about to go into the temple, he asked them for money. كاتێ‌ كابرا په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننای بینی هاتنه‌ ناو په‌رستگا، داوای خێری لـێ‌كردن،
4 And Peter, gazing at him with John, said, "Look at us." ئه‌وانیش به‌ ووردی تێیان‎ڕوانی، ئینجا په‌ترۆس پێیووت: (سه‌یرمان بكه‌!)
5 And he fixed his attention on them, expecting to receive something from them. ئه‌ویش چاوی تێ‌بڕین‏و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكی بده‌نێ‌.
6 Peter said, "I own no silver or gold, but I give you what I have: in the name of Jesus Christ of Nazareth, rise and walk." په‌ترۆس ووتی: (نه‌ زێڕم پێیه‌و نه‌ زیو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ ده‌تده‌مێ‌، به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیری هه‌سته‌و بڕۆ!)
7 Taking his right hand, he raised him up; instantly his feet and ankles grew strong. په‌ترۆس ده‌ستی ڕاستی گرت‏و هه‌ڵیساند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته‌ قاچ‏و ئێسقانه‌كانی.
8 Jumping up, he stood, began walking, and entered the temple with them, walking, jumping, and praising our Father. ئیتر كابرا هه‌ڵبه‌زییه‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌ ڕۆیشتن، له‌گه‌ڵ په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا چووه‌ په‌رستگا، له‌خۆشیان به‌ ڕۆیشتنه‌وه‌ قه‌ڵه‌مبازی ده‌داو ستایشی خودای ده‌كرد.
9 And all the people saw him walking and praising our Father. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌‏بوون بینییان كابرا به‌پێی خۆی ده‌ڕواو ستایشی خودا ده‌كات.
10 They recognized him as the beggar who sat at the temple's Beautiful Gate, and were filled with wonder and amazement at what had happened to him. ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ زانییان كابرا ئه‌و سواڵكه‌ره‌ ئیفلیجه‌یه‌ كه‌وا كردبووی به‌ خوو له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رستگا داده‌نیشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا جوان، جاهه‌موو سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی به‌سه‌ر كابرا هاتووه‌.
11 As he held on to Peter and John, all the people ran to them at the portico called Solomon's, utterly astonished. له‌هۆڵی په‌رستگـا كه‌ به‌ هۆڵی سلێمان ناسرا بوو كابرای ئیفلیج ده‌ستیگرتبوو به‌ په‌ترۆس‏و یۆحه‌نناوه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه‌ به‌سه‌رسامیه‌وه‌ لێیان كۆبوونه‌وه‌‏،
12 Seeing this, Peter said to the people, "Israelites, why does this amaze you? Why stare at us, as if by our own power or godliness we made him walk? كاتێ‌ په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بینی پێیووتن: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆچی سه‌رتان سوڕماوه‌ له‌وه‌ی ڕوویداوه‌؟ بۆچی چاوتان تێ‌بڕیوین واده‌زانن ئێمه‌ به‌توانای خۆمان یاخود به‌له‌خواترسیمان وامان له‌و پیاوه‌ كردووه‌ بڕوا؟
13 The God of Abraham, Isaac, and Jacob, the God of our fathers, glorified his servant Jesus, whom you handed over and denied before Pilate, when Pilate decided to release him. خودای ئیبراهیم‏و ئیسحاق‏و یاقوب، خودای باوباپیرانمان، عیسای ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆداركرد، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ داتان به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ مردن‏و ڕه‌تتان‏كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م پیلاتۆس، له‌كاتێكدا بڕیاری دابوو ئازادی بكات.
14 But you denied the Holy and Righteous One, asking that a murderer be given to you. ئێوه‌ ئه‌و پاك‎وپیرۆزه‌ بێ‌تاوانه‌تان ڕه‌تكرده‌وه‌و داوای لێبووردنتان بۆ بكوژێك كرد،
15 You killed the Author of life; our Father raised him from the dead. To this we are witnesses. جا ئێوه‌ سه‌رۆكی ژیانتان كوشت‎. به‌ڵام خودا له‌‏نێو مردووان زیندوویكرده‌وه‌، ئێمه‌ش شایه‌تین بۆ ئه‌مه‌.
16 His name, through faith in his name, has made this man strong—the very man you see and know. And faith in Jesus has given him this complete health right before your eyes. ئه‌م كابرایه‌ی ئێوه‌ ده‌یبینن‏و ده‌یناسن،‏ باوه‌ڕی به‌ناوی ئه‌و هه‌بوو، بۆیه‌ هێزو توانای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌. به‌ ناوی عیساو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ دێت، ئه‌م ته‌ندروستیه‌ ته‌واوه‌ی به‌‏كابرا به‌خشی له‌‏به‌رچاوی هه‌مووتان.
17 "And now, brothers, I know that you acted in ignorance, as did also your rulers. (من ده‌زانم ئه‌ی برایان ئێوه‌و سه‌رۆكه‌كانتان به‌نه‌شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتتان‏كرد،
18 But our Father fulfilled what he predicted through all the prophets: his Christ would suffer. به‌ڵام خودا به‌مه‌ هێنایه‌دی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ووتبووی كه‌وا مه‌سیحه‌كه‌ی ده‌بێ‌ ئازار بچێژێ‌.
19 Repent, then, and turn back, so your sins are wiped out, كه‌واته‌ تۆبه‌ بكه‌ن‏و بگه‌ڕێنه‌وه‌ تا‏گوناهه‌كانتان بسڕێته‌وه‌، ئینجا خوداوه‌ند ده‌رگای خۆشیتان لـێ‌بكاته‌وه‌،
20 that times of refreshing may come from our Father's presence, and that he may send the Christ appointed for you, Jesus, ‏ئه‌ویش به‌وه‌ی جارێكی تر عیسای مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌‏پێشا بۆی دیاریكردوون.
21 whom heaven must receive until all things are restored, about which our Father spoke through his holy prophets long ago. جا ده‌بێ‌ مه‌سیح له‌‏ئاسمان بمێنێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو شتێك چاك ده‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌‏كۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌ پیرۆزه‌كانی دواوه‌.
22 Moses said, 'Your Father will raise up a prophet like me for you, from your brothers. Listen to him in everything he tells you.' موسا به‌‏باپیرانی ووتوه‌: [[خوداوه‌ند، خودا له‌‏نێو براكانتان پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ ده‌نێرێ‌ وه‌ك من، هه‌رچیه‌كتان پێ‌ده‌ڵێ‌ گوێیلـێ‌بگرن.
23 Anyone who does not listen to that prophet will be utterly destroyed from among the people.' به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی لـێ‌ناگرێ‌ له‌ناو گه‌ل ڕیشه‌كێش ده‌كرێ‌.]]
24 All the prophets who spoke, from Samuel onward, also announced these days. ئه‌و كات‏و سه‌رده‌مه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌، له‌سامۆئیله‌وه‌ تا ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و هاتوون.
25 You are the sons of the prophets and of the covenant our Father made with your fathers, telling Abraham, 'By your offspring all the families of the earth will be blessed.' ئێوه‌ن ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران‏و ئه‌و په‌یمانه‌ی خودا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان به‌ستی، كاتێ‌ به‌ ئیبراهیمی ووت: [[به‌ نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وی پیرۆز ده‌بن.]]
26 Our Father raised up his servant and sent him to you first, to bless you by turning each of you from your evil." ‏له‌پێناوی ئێوه‌ خودا ڕۆڵه‌ی خۆی هه‌ستانده‌وه‌و یه‌كه‌مجار بۆ ئێوه‌ی نارد، تا پیرۆزتان بكات به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان له‌‏خراپه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]