Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 While Peter and John were speaking to the people, the priests, the temple captain, and the Sadducees came up to them, كاتێ‌ په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا قسه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كرد، كاهینه‌كان‏و سه‌دوقیه‌كان هاتن بۆ لایان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگا.
2 greatly annoyed because they were teaching the people and proclaiming the resurrection from the dead in Jesus. ئه‌وان بێزار بوون چونكه‌ په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا خه‌ڵكه‌كه‌یان فێر ده‌كردو بۆیان ده‌رده‌خستن زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان شتێكی ڕاستییه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی عیسایه‌.
3 They arrested them and put them in custody until the next day, since it was already evening. جا ئه‌وان یۆحه‌نناو په‌ترۆسیان‏گرت‏و له‌‏به‌ندیخانه‌یان‏كردن تا به‌یانی چونكه‌ كاته‌كه‌ ده‌مه‌و ئێواره‌ بوو.
4 But many who heard the message believed, and the men's number reached about 5,000. به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی گوێیان له‌‏قسه‌كان بوو باوه‌ڕیان هێنا، ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ش گه‌یشته‌ پێنج هه‌زار كه‌س‏. ‏
5 The next day their rulers, elders, and teachers of the law gathered together in Jerusalem, بۆ به‌یانی پێشه‌وایان‏و پیران‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت له‌قودس كۆبوونه‌وه‌.
6 with Annas the high priest, Caiaphas, John, Alexander, and all who were of the high-priestly family. حه‌نانی سه‌رۆك كاهین‎و قه‌یافاو یۆحه‌نناو ئه‌سكه‌نده‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌‏تیره‌ی سه‌رۆك كاهین بوون له‌گه‌ڵیان بوون.
7 They stood them in the middle and asked, "By what power or by what name did you do this?" ئینجا په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننایان له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاگرت‏و لێیان ‎پرسین: (به‌چ هێزێك‏و به‌ناوی كێ‌ ئه‌مانه‌ ده‌كه‌ن؟)
8 Then Peter, filled with the Holy Spirit, said to them, "Rulers of the people and elders, په‌ترۆس پڕبوو له‌‏ڕۆحی پیرۆزو وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (ئه‌ی پێشه‌وایان‏و پیرانی گه‌ل،
9 if we're questioned today about a good deed to a sick man, how he was healed. گه‌ر ئێوه‌ ئه‌مڕۆ پرسیارمان لـێ‌ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و چاكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێك كردوومانه‌، به‌ چ هۆیه‌ك چاك‎بووه‌ته‌وه‌،
10 Know this, all of you and all Israel's people: by the name of Jesus Christ of Nazareth, whom you crucified, whom our Father raised from the dead—by him this man stands before you well. باهه‌مووتان‏و هه‌موو گه‌لـی ئیسرائیل بزانێ‌، ئه‌و به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیری‏، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتانداو خوداش له‌ناو مردووان زیندووی كرده‌وه‌، ئه‌م ئیفلیجه‌ به‌ ته‌ندروستیه‌كی ته‌واوه‌وه‌ وا له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه‌.
11 This Jesus is "the stone you builders rejected, which has become the cornerstone." ئه‌م عیسایه‌ ئه‌و به‌رده‌یه‌ ئه‌ی وه‌ستاكان كه‌ ڕه‌تتان‏كرده‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م بوو به‌ به‌ردی بناغه‌.
12 Salvation is in no one else; no other name under heaven is given among people by which we must be saved." بێجگه‌ له‌عیسا به‌ كه‌سیكه‌ ڕزگاربوون نییه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌و له‌ژێر ئـاسمــان ناوێكــیكــه‌ نییه‌ خودا پێشكه‌شی كردبێ‌ به‌ مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ ڕزگارمان ببێ‌.)
13 Seeing Peter and John's boldness, and realizing they were uneducated, ordinary men, they were amazed and recognized they had been with Jesus. خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌ریان‎سوڕما له‌چاونه‌ترسی په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا، كاتێ‌ زانییان ئه‌وان نه‌خوێنده‌وارن‏و له‌چینی ساكاری گه‌لن، بۆیه‌ زانییان ئه‌وان له‌پێشا له‌گه‌ڵ عیسا بوون.
14 Seeing the healed man standing with them, they had nothing to say against it. به‌ڵام كاتێ‌ ئه‌و ئیفلیجه‌یان بینی چاك‎بووه‌ته‌وه‌و به‌پێوه‌ له‌گه‌ڵیان وه‌ستاوه‌، ئیتر هیچیان نه‌دۆزییه‌وه‌ به‌ربه‌ره‌كانی پێ‌ بكه‌ن.
15 So they ordered them to leave the council, and then they conferred among themselves, لێره‌ فه‌رمانیان پێدان له‌ناو كۆڕه‌كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، تا له‌ناو خۆیان ته‌گبیرێك بكه‌ن.
16 saying, "What should we do with these men? A notable sign has happened through them, plain to all who live in Jerusalem, and we cannot deny it. جا ووتیان: (چی له‌م دوو پیاوه‌ بكه‌ین؟ شتێكی ئاشكرایه‌ له‌به‌رده‌م دانیشتوانی هه‌موو قودس ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دوو پیاوه‌ كراوه‌ ناتوانین نكۆڵی لێ‌بكه‌ین،
17 But to stop this from spreading further among the people, let's warn them to speak to no one in this name again." به‌ڵام تا ئه‌م كاره‌ زیاتر له‌ناو گه‌ل بڵاونه‌بێته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ‌ده‌كه‌ین هه‌تا له‌مه‌ودوا باسی ئه‌م ناوه‌ نه‌كه‌ن لای كه‌س.)
18 They called them and ordered them not to speak or teach at all in Jesus' name. ئینجا ئه‌وانیان هێناو فه‌رمانیان پێدان ئیتر لای كه‌س ناوی عیسا نه‌هێنن‎و باسینه‌كه‌ن.
19 Peter and John answered them, "You judge whether it's right before our Father to listen to you rather than to him. په‌ترۆس‎و یۆحه‌نناش ووتیان: (ئێوه‌ حوكم‎بده‌ن، ئایا ڕاسته‌ له‌به‌رده‌م خودا ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانتان بین یان فه‌رمانی خودا؟
20 For we cannot help speaking about what we have seen and heard." چونكه‌ ناتوانین ئه‌وه‌ی بینیومانه‌و بیستومانه‌ باسی نه‌كه‌ین.) ‏
21 After more threats, they released them, finding no way to punish them because of the people, since all were glorifying our Father for what happened. جارێكیكه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ‌كردنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی به‌چ ڕێگایه‌ك سزایان بده‌ن، ئیتر ئازادیان‏كردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو ستایشی خودایان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدا بوو،
22 For the man who had received this sign of healing was over forty years old. چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی به‌م نیشانه‌یه‌ چاك‎كرایه‌وه‌ ته‌مه‌نی له‌چل ساڵ زیاتر بوو.
23 Once released, they went to their own people and reported all the chief priests and elders had said to them. كاتێ‌ په‌ترۆس‎و یۆحه‌ننا ئازادكران گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای هاوڕێكانیان، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران چیان پێ‌ووتبوون بۆیان‎گێڕانه‌وه‌،
24 Hearing this, they raised their voices together to our Father and said, "Sovereign Father, you made heaven, earth, sea, and everything in them. ئه‌وانیش كاتێ‌ گوێیان له‌وان بوو، هه‌موو به‌یه‌ك دڵ ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ خوداو ووتیان: (‏خوداوه‌ندی باڵاده‌ست، ئه‌ی دروستكه‌ری ئاسمان‎و زه‌ویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه‌،
25 You spoke by the Holy Spirit through the mouth of our father David, your servant: "Why did the nations rage and the peoples plot in vain?" ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز له‌سه‌ر زمانی داودی باوكمان‏و خزمه‌تكاری خۆت ووتت: [[‏بۆچی میلله‌تان ووڕوژاون‎و گه‌لان بیر له‌شتی پووچ ده‌كه‌نه‌وه‌؟
26 The kings of the earth took their stand, and the rulers gathered together against our Father and against his Anointed." پادشایانی سه‌ر زه‌وی خۆیان ڕێكخستووه‌، سه‌رۆكه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌و یه‌كیان‎گرت تا به‌رهه‌ڵستی خوداوه‌ندو مه‌سیحه‌كه‌ی بكه‌ن.]]
27 For truly, in this city, Herod and Pontius Pilate gathered with the Gentiles and peoples of Israel against your holy servant Jesus, whom you anointed, (ئه‌م ووشانه‌ش به‌ته‌واوی ڕوویدا، كاتێ‌ هێرۆدس‏و پیلاتۆسی پونتی‏و ناجووله‌كه‌كان‏و گه‌لی ئیسرائیل یه‌كیانگرت تا به‌ربه‌ره‌كانی عیسای ڕۆڵه‌ی پیرۆزت بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كردت به‌‏مه‌سیح،
28 to do whatever your hand and your plan had decided beforehand should happen. هه‌تا هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌پێشا ده‌ستت‏و خواستت نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو ڕووبدات.
29 Now, Father, see their threats, and let your servants speak your word with all boldness, ئه‌ی خوداوه‌ند، ئێستاش سه‌یری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بكه‌ كه‌ده‌یكه‌ن، چاونه‌ترسی ببه‌خشه‌ به‌‏خزمه‌تكاره‌كانت تا به‌ووشه‌كانت بدوێن.
30 as you reach out your hand to heal, and signs and wonders occur through the name of your holy servant Jesus. ده‌ستی خۆت بگه‌یه‌نه‌ ئێمه‌، تاكو چاك‏بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش‏و نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ناوی عیسای ڕۆڵه‌ی پیرۆزته‌وه‌ بكرێ‌.(
31 After they prayed, the place they were gathered in shook; all were filled with the Holy Spirit and spoke the word of our Father boldly. كاتێ‌ نوێژیان ده‌كرد ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆبووبوونه‌وه‌ له‌رزی‏و هه‌موو پڕ بوون له‌‏ڕۆحی پیرۆز، ئینجا بێ‌ترس به‌ووشه‌ی خودا دوان.
32 All the believers were one in heart and soul; no one called any possession their own, but held everything in common. كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ك ‎دڵ‏و یه‌ك گیان بوون، هیچ كه‌سێ‌ نه‌یده‌ووت ئه‌و شته‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی به‌ته‌نها، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك هاوبه‌ش‏بوون.
33 With great power the apostles testified to the Lord Jesus's resurrection, and great grace rested on them all. به‌هێزێكی مه‌زنه‌وه‌ نێرراوان شایه‌تی زیندووبوونه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندیان ده‌دا، به‌ره‌كه‌تێكی گه‌وره‌ به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ بوو.
34 No one among them was needy: all who owned land or houses sold them and brought the price of what was sold, كه‌سی هه‌ژاریان تیا نه‌بوو چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كێڵگه‌و ماڵ بوون ده‌یان‎فرۆشت‏و پاره‌كه‌یان
35 and laid it at the apostles' feet, and it was distributed to each according to their need. ده‌‏خسته‌ به‌رده‌م نێرراوانه‌وه‌، ئه‌وانیش دابه‌شیان ده‌كرد به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك به‌پێی پێویستی خۆی.
36 Joseph, a Levite from Cyprus, whom the apostles called Barnabas (which means Son of Encouragement), یه‌كێك له‌وانه‌ یوسف ناوێك بوو كه‌ نێرراوان بانگیان ‎ده‌كرد به‌ به‌رنابا به‌واتای ڕۆڵه‌ی هانده‌ر، ئه‌و له‌تیره‌ی لاوی‏* بوو، خه‌ڵكی قوبروس بوو.
37 sold a field he owned, brought the money, and laid it at the apostles' feet. ئه‌م كابرایه‌ كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو، فرۆشتیو نرخه‌كه‌ی خسته‌ به‌رده‌م نێرراوان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]