Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now a man named Ananias, together with his wife Sapphira, sold a piece of property. به‌ڵام پیاوێك ناوی حه‌نانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی ڕێ‌كه‌وت ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی هه‌یبوو فرۆشتی،
2 He kept back part of the proceeds for himself, with his wife aware, and brought only a portion, laying it at the apostles' feet. به‌ ئاگاداری ژنه‌كه‌ی به‌شێ‌ له‌‏نرخه‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ هێنایو خستیه‌ به‌رده‌م نێرراوان.
3 But Peter said, "Ananias, why has Satan filled your heart to lie to the Holy Spirit and keep back part of the land's price? به‌ڵام په‌ترۆس پێیووت: (ئه‌ی حه‌نانیا، بۆچی ڕێگه‌ت‎دا به‌ شه‌یتان بچێته‌ دڵته‌وه‌، درۆت له‌گه‌ڵ ڕۆحی پیرۆز كردو به‌شێ‌ له‌‏نرخی كێڵگه‌كه‌ت بۆ خۆت دانا؟
4 Wasn't it yours while unsold? After selling, wasn't the money yours to control? Why did you plan this in your heart? You didn't lie to people, but to our Father." ئایا نه‌تده‌توانی كێڵگه‌كه‌ بۆ خۆت دانێی‏و نه‌یفرۆشی كاتێ‌ كه‌ هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو نرخه‌كه‌ی هه‌ڵگریت؟ ئیتر بۆچی له‌دڵی خۆتدا ویستت ناپاكی بكه‌یت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا.)
5 Hearing these words, Ananias fell down and died; great fear seized all who heard. كاتێ‌ حه‌نانیا گوێی له‌م قسه‌یه‌ بوو كه‌وت به‌ زه‌ویداو مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مه‌یان زانی ترسێكی زۆریان لـێ‌نیشت.
6 Then the young men rose, wrapped up his body, carried him out, and buried him. ئه‌وسا هه‌ندێ‌ گه‌نج هه‌ستان حه‌نانیه‌یان كفن‏كرد، هه‌ڵیان‎گرت‏و ناشتیان. ‏
7 About three hours later his wife came in, not knowing what had happened. پاشان نزیكه‌ی دوای سێ‌ كاژێر ژنه‌كه‌ی حه‌نانیا هات‏و ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو نه‌یده‌زانی،
8 Peter asked her, "Tell me, did you sell the land for this much?" She said, "Yes, for that much." په‌ترۆس لێیپرسی: (پێم بڵێ‌: ئایا به‌م نرخه‌ كێڵگه‌كه‌تان فرۆشت؟) ژنه‌ش له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (به‌ڵێ‌، به‌و نرخه‌.)
9 Then Peter said to her, "Why did you conspire to test the Spirit of our Father? Look, the feet of those who buried your husband are at the door, and they'll carry you out too." جا په‌ترۆس پێیووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت ڕێككه‌وتی تا ڕۆحی خوداوه‌ند تاقیبكه‌نه‌وه‌؟ ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی مێرده‌كه‌یان ناشتی گه‌یشتنه‌ به‌رده‌رگا، تۆش هه‌ڵ‎ده‌گرن.)
10 At once she fell at his feet and died. The young men came in, found her dead, carried her out, and buried her beside her husband. ژنه‌ ده‌ست‎به‌جێ‌ له‌به‌رپێی په‌ترۆس كه‌وت‏و مرد. كاتێ‌ گه‌نجه‌كان هاتنه‌ژووره‌وه‌‏و بینییان مردووه‌، لاشه‌كه‌یان هه‌ڵگرت‏و له‌ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان.
11 And great fear came upon the whole church and upon all who heard of these things. ئیتر ترسێكی زۆر گه‌وره‌ باڵیكێشا به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌بیست.
12 Many signs and wonders happened among the people through the apostles' hands. They all gathered together in Solomon's Portico. له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوان زۆر نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌نێو گه‌ل ئه‌نجام‏درا. هه‌موویان له‌‏هۆڵی سلێمان له‌په‌رستگا كۆده‌بوونه‌وه‌.
13 None of the rest dared to join them, but the people held them in high honor. كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌شـداریان بێت، به‌ڵام گه‌ل زۆر ڕێزی ده‌گرتن.
14 Even more believers were added to the Lord—crowds of men and women, ‏ژماره‌ی باوه‌ڕداران به‌‏خوداوه‌ند زیاتر‏بوو، به‌ باوه‌ڕهێنانی چه‌ند كۆمه‌ڵێ‌ له‌ژن‏و له‌‏پیاو.
15 so they even carried the sick into the streets and put them on cots and mats, hoping that at least Peter's shadow might fall on some of them as he passed. خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كانیان به‌ جێگاكانیانه‌وه‌ ده‌برده‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌ر سێبه‌ری په‌ترۆس له‌كاتی ڕۆیشتنی بكه‌وتایه‌ته‌ سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان چاك ده‌بووه‌وه‌.
16 Crowds also came from towns around Jerusalem, bringing the sick and those tormented by unclean spirits, and all were healed. خه‌ڵكێكی زۆر له‌‏شارو دێهاته‌كانی ده‌وروپشته‌وه‌ ده‌هاتن بۆ قودس نه‌خۆشه‌كانیان هه‌ڵ‎ده‌گرت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ڕۆحی پیس ده‌تلانه‌وه‌، ئیتر هه‌موویان چاك‎بوونه‌وه‌. ‏
17 The high priest rose up, and all with him, the Sadducee party, and they were filled with jealousy. به‌ڵام سه‌رۆك كاهین‎و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی‏بوون له‌و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌ سه‌دوقیه‌كان بوون حه‌سوودییان پێ‌ بردن.
18 They arrested the apostles and put them in the public prison. نێرراوه‌كانیان گرت‎و خستیاننه‌ به‌ندیخانه‌ی گشتی.
19 But at night an angel of our Father opened the prison doors, led them out, and said, به‌ڵام فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌شه‌ودا ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌ی كرده‌وه‌و ئازادی‏كردن‎و پێیووتن:
20 "Go, stand in the temple and speak to the people all the words of this Life." (بڕۆن له‌په‌رستگا ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه‌ تازه‌یه‌ به‌خه‌ڵكی بڵێن.)
21 Hearing this, they went into the temple at dawn and began teaching. When the high priest and those with him arrived, they convened the council—the full assembly of elders of Israel—and sent to the jail to have them brought. ئه‌وانیش كه‌ گوێیان له‌م قسانه‌بوو، به‌یانی زوو چوون بۆ په‌رستگاو ده‌ستیان‎كرد به‌ فێركردن. ئینجا ئه‌نجوومه‌نی باڵا كۆبووه‌وه‌، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كاهین‏و ‏هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی‎بوون، هه‌روه‌ها پیرانی ئیسرائیل، به‌‏شوێن نێرراوانیان نارد له‌‏به‌ندیخانه‌ تا بیان‎هێنن،
22 But the guards found no one there when they arrived; they returned and reported, به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كان چوونه‌ به‌ندیخانه‌و نه‌یان‎دۆزینه‌وه‌. ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵیان دانێ‏و
23 "We found the prison locked tight, guards standing at the doors, but opening them, found no one inside." ووتیان: (ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌مان بینی به‌ باشی داخرابوو، پاسه‌وانه‌كان له‌به‌رده‌می وه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ‌ كردمانه‌وه‌ كه‌سمان تیادا نه‌دی.(
24 Hearing this, the temple guard captain and chief priests were baffled, wondering where it would lead. كاتێ‌ سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگاو سه‌رۆك كاهین ئه‌مه‌یان بیست سه‌ریان سوڕما، پرسییان: (چۆن شتی واده‌بێ‌؟)
25 Someone came and reported, "Look, the men you jailed are standing in the temple teaching the people!" ئینجا پیاوێك هاته‌ ناو كۆڕه‌كه‌و ووتی: (ئه‌و پیاوانه‌ی خستبووتانه‌ ناو به‌ندیخانه‌ ئێسـتا له‌په‌رستگا وه‌ستاون‏و خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌ن.)
26 Then the captain and officers went and brought them, without force, fearing the people would stone them. ئه‌وسا سه‌رۆك پاسه‌وانه‌كان‏و ئه‌فسه‌ره‌كان ڕۆیشتن نێرراوانیان بێ‌‏توندو تیژی هێنا، چونكه‌ له‌‏گه‌ل ده‌ترسان به‌ردبارانیان بكه‌ن.
27 When they had brought them, they set them before the council. And the high priest questioned them, كاتێ‌ ڕایان‎گرتن له‌به‌رده‌م كۆڕه‌كه‌دا، كاهینی به‌رز لێیانی پرسی‎و
28 saying, "We strictly ordered you not to teach in this name, yet you've filled Jerusalem with your teaching and intend to bring this man's blood on us." ووتی: (به‌ توندی فه‌رمانمان پێدان بــه‌م نــاوه‌ خه‌ڵكی فێر مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ هه‌موو قودستان پڕكرد له‌ فێركردنه‌كانتان، ده‌تانه‌وێ‌ خوێنی ئه‌و پیاوه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆمان.(
29 But Peter and the apostles answered, "We must obey our Father rather than men. په‌ترۆس‏و نێرراوان وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (ئێمه‌ پێویسته‌ زیاتر ملكه‌چی خودا بین نه‌ك خه‌ڵك!)
30 The God of our fathers raised Jesus, whom you killed by hanging him on a tree. ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه‌ له‌سه‌ر دار هه‌ڵتانواسی‏، خودای باوك‏و باپیرانمان له‌نێو مردوواندا زیندوویكرده‌وه‌.
31 Our Father exalted him to his own right hand as Ruler and Savior, to give Israel repentance and forgiveness of sins. هه‌روه‌ها خودا به‌رزیكرده‌وه‌ بۆلای ده‌سته‌ ڕاستی خۆی، كردی به‌ سه‌رۆك‏و ڕزگاركه‌ر هه‌تا تۆبه‌كردن‏و لـێ‌خۆش بوونی گوناه‌ به‌ ئیسرائیل ببه‌خشێ‌.
32 We are witnesses of these things, and so is the Holy Spirit, whom our Father gave to those who obey him." جا ئێمه‌ شایه‌تی ئه‌مه‌ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ئه‌مه‌ ده‌دا، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تی به‌وانه‌ی ملكه‌چن بۆی.)
33 When they heard this, they were enraged and wanted to kill them. كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی كۆببوونه‌وه‌ له‌وێ‌ گوێیان له‌م قسانه‌ بوو زۆر تووڕه‌بوون، ویستیان نێرراوان بكوژن.
34 But a Pharisee named Gamaliel, a law teacher honored by all the people, stood up in the council and ordered the men taken outside briefly. به‌ڵام یه‌كێ‌ له‌‏ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ناوی غه‌مالائیل بوو، مامۆستای شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسی‏بوو، هه‌موو گه‌ل ڕێزی لـێ‌ده‌گرت، هه‌ستاو فه‌رمانیدا نێرراوان بۆ ماوه‌یه‌ك ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
35 He told them, "Israelites, think carefully about what you're about to do with these men. ئینجا به‌ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ووت: (ئه‌ی پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداربن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وی بیكه‌ن به‌م پیاوانه‌.
36 Before this, Theudas appeared, claiming to be somebody; about 400 men followed him. He was killed, his followers all scattered, and it came to nothing. ماوه‌یه‌كی كورت له‌مه‌وبه‌ر سوداس ناوێك هه‌ستاو خۆی به‌شتێك داده‌نا، نزیكه‌ی چوارسه‌د پیاو دوایكه‌وتن، به‌ڵام كوژراو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه‌، ئیتر ناوی نه‌ما.
37 After him, Judas the Galilean rose up during the census and drew people away after him. He too died, and all who followed him were scattered. ئینجا له‌ كاتی ناونووسینه‌كه‌دا یه‌هوزای جه‌لیلی هه‌ستاو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏خه‌ڵك ڕوویان تێ‌كردو شوێنی كه‌وتن‏، به‌ڵام ئه‌ویش له‌ناوچوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه‌.
38 Now I tell you: stay away from these men and leave them alone. If this plan or work is from men, it will fail. جا ئێستا من ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م‏، دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و پیاوانه‌و وازیان لـێ‌بهێنن‏، گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕو كاره‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بێت، مسۆگه‌ر له‌ناوده‌چێ‌،
39 But if it's from our Father, you won't be able to overthrow them; you might even find yourselves fighting our Father." So they were persuaded by him. به‌ڵام گه‌ر له‌لایه‌ن خوداوه‌ بێ‌ هه‌رگیز ناتوانرێ‌ به‌رامبه‌ری ڕابوه‌سترێ‌، یاخود ده‌تانه‌وێ‌ ببنه‌ دوژمنی خوداش؟(
40 Persuaded by him, they called in the apostles, beat them, ordered them not to speak in the name of Jesus, and released them. ئیتر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌م ئامۆژگاریه‌ كاریان‎كردو نێرراوانیان بانگ‎كرد، قامچیان لـێدان‏و فه‌رمانیان پێدان له‌مه‌ولا به‌ناوی عیسا كار نه‌كه‌ن، دوایی ئازادیان‏كردن.
41 So they left the council, rejoicing they'd been counted worthy to be shamed for the name. به‌ڵام نێرراوان به‌دڵشادیه‌وه‌ له‌هۆڵی دادگاكه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان واحیساب‏كرا بوون شایانی ئه‌وه‌ بن بێ‌نرخ سه‌یر بكرێن له‌پێناوی ناوی عیسا.
42 Every day, in the temple and house to house, they never stopped teaching and proclaiming the good news: the Christ is Jesus. جا ئه‌وانیش بێ‌ووچان هه‌موو ڕۆژێك له‌‏په‌رستگاو له‌ ماڵان، خه‌ڵكیان فێرده‌كردو ڕایانده‌گه‌یاند كه‌ عیسا مه‌سیحه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]