Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 19 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then Pilate took Jesus and had him flogged. ئیتر پیلاتۆس فه‌رمانیدا عیسا ببرێت و به‌‏قامچی لێیبدرێت.
2 The soldiers wove a crown of thorns, put it on his head, and wrapped a purple robe around him. سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له‌‏دڕك چنیو خستیانه‌ سه‌ر سه‌ری، جلێكی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد.
3 They kept coming to him, saying, "Hail, King of the Jews!" and slapped his face. لێی ده‌چوونه‌ پێشه‌وه‌‏و پێیان ده‌‏ووت: (سڵاو! ئه‌ی پادشای جووله‌كه‌!)، زلله‌یان لـێ‌ده‌دا.
4 Pilate went out again and said to them, "Look, I'm bringing him out to you, so you'll know I find no fault in him." جارێكیكه‌ پیلاتۆس هاته‌ده‌ره‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵكه‌كه‌‏و پێی ووتن: (من ده‌ی هێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆلاتان تا بزانن من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم!)
5 So Jesus came out wearing the crown of thorns and the purple robe. Pilate told them, "Here is the man!" عیسا به‌تاجی دڕكاوی‏و جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌‏، ئینجا پیلاتۆس به‌وانی ووت: (‏ئه‌وه‌تا پیاوه‌كه‌!)
6 When the chief priests and guards saw him, they shouted, "Crucify him! Crucify him!" Pilate told them, "Take him yourselves and crucify him, since I find no guilt in him." كاتێ‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پاسه‌وانه‌كان بینیان‏، هاواریان كرد: (له‌‏خاچی بده‌! له‌‏خاچی بده‌!) ئه‌وسا پیلاتۆس پێیووتن: (ئێوه‌ بیبه‌ن‏و له‌خاچی بده‌ن، من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم!)
7 The Jews answered him, "We have a law; by that law he must die, because he made himself the Son of God." جووله‌كه‌كان وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (شه‌ریعه‌تمان هه‌یه‌. به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئێمه‌ ده‌بێ‌ بمرێ‌، چونكه‌ خۆی كردووه‌ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا.)
8 When Pilate heard this, he was even more afraid. كاتێ‌ پیلاتۆس گوێی له‌م قسه‌یه‌ بوو زیاتر ترسا،
9 He went into headquarters again and asked Jesus, "Where are you from?" But Jesus gave him no answer. چووه‌ ناو كۆشكه‌كه‌یو له‌عیسای پرسی: (تۆ خه‌ڵكی كوێی؟) به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه‌.
10 So Pilate said to him, "You won't speak to me? Don't you know I have authority to release you, and authority to crucify you?" پیلاتۆس پێیووت: (بۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌یت؟ ئایا نازانی من ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ئازادت بكه‌م‎ یان له‌‏خاچت بده‌م؟)
11 Jesus answered him, "You would have no authority over me at all unless it had been given you from above. That is why the one who handed me over to you bears the greater sin." عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (تۆ هیچ ده‌سـه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه‌ نییه‌، گـه‌ر لـه‌ ســه‌ره‌وه‌ به‌تۆیان نه‌دابێ‌. جـا لـه‌به‌رئه‌وه‌، ئـه‌وه‌ی مـنی داوه‌ته‌ ده‌ست تۆ گـوناهێكـی گـه‌وره‌تری هه‌یه‌‏.)
12 From then on, Pilate tried to release him, but the Jews cried out, "If you release him, you're no friend of Caesar. Anyone who makes himself king opposes Caesar." ئیتر له‌به‌رئه‌مه‌ پیلاتۆس هه‌وڵی ئازادكردنی عیسایدا، به‌ڵام جووله‌كه‌كان هاواریان‎كرد: (گه‌ر ئه‌مه‌ت ئازادكرد، ئیتر هاوڕێی قه‌یسه‌ر نیت. ‏هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به‌‏پادشا، دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر ده‌كات.)
13 Hearing these words, Pilate brought Jesus out and sat on the judgment seat at a place called Stone Pavement—Gabbatha in Aramaic. كاتێ‌ پیلاتۆس گوێی له‌م قسانه‌ بوو، ‏عیسای برده‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وسا له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت، له‌‏شوێنێك پێیده‌ووترێ‌ به‌ردڕێژكراو به‌‏زمانی عیبریش گه‌باسا.
14 It was Passover Preparation Day, about noon. He told the Jews, "Here is your King!" كاته‌كه‌ش نزیكه‌ی دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو‏، له‌و ڕۆژه‌دا [[[ڕۆژی هه‌ینی]]] خۆ ئاماده‌ده‌كرا بۆ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون. ئینجا پیلاتۆس به‌‏جووله‌كه‌كانی ووت: (ئا ئه‌وه‌تا پادشاكه‌تان!)
15 They yelled, "Take him away! Take him away! Crucify him!" Pilate asked them, "Crucify your king?" The chief priests answered, "We have no king but Caesar." ئه‌وانیش هاواریان‎كرد: (بیبه‌! بیبه‌! له‌خاچی بده‌!) پیلاتۆس لێیپرسـین: (ئایا پادشاكـه‌تان له‌خاچ بده‌م؟) ئه‌وسا سه‌رۆك كاهینه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (هیچ پادشایه‌كمان نییه‌ جگه‌ له‌ قه‌یسه‌ر.)
16 So then he handed him over to them to be crucified. So they took Jesus, ئیتر پیلاتۆس دایه‌ ده‌ستیان تا له‌‏خاچ بدرێ‌. ئه‌وانیش عیسایان بردو ڕۆیشتن.
17 carrying his own cross, he went out to the place called The Place of a Skull, called Golgotha in Aramaic. عیساش هاته‌ده‌ره‌وه‌و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرت به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ ڕۆیشت كه‌ ناسرا‏بوو به‌‏شوێنی كاسه‌ی سه‌ر به‌زمانی عیبری پێیده‌وترێ‌ (گولگۆسه‌)،
18 There they crucified him, with two others, one on each side, Jesus in the middle. له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ دوو پیاو له‌خاچیاندا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ لایه‌كیه‌وه‌، عیساش له‌ ناوه‌ڕاست.
19 Pilate also wrote a sign and put it on the cross: Jesus of Nazareth, King of the Jews. پیلاتۆس له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ دروشمێكی هه‌ڵواسی بوو له‌سه‌ری نووسرا بوو: (عیسای ناسیری پادشای جووله‌كه‌.)
20 Many Jews read this sign, since the place Jesus was crucified was near the city; it was written in Aramaic, Latin, and Greek. جووله‌كه‌یه‌كی زۆر دروشمه‌كه‌یان خوێنده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی عیسای تیا‏دا له‌‏خاچدرابوو له‌‏شار نزیك بوو‏. دروشمه‌كه‌ش به‌زمانی عیبریو لاتینیو یۆنانی نووسرا بوو.
21 So the Jewish chief priests said to Pilate, "Don't write 'The King of the Jews,' but 'This man said, I am King of the Jews.'" سه‌رۆك كاهینه‌كانی جووله‌كه‌ به‌‏پیلاتۆسیان ووت: (مه‌نووسه‌: (پادشای جووله‌كه‌)، به‌ڵكو بنووسه‌‏: (ئه‌م پیاوه‌ خۆی ده‌یووت: من پادشای جووله‌كه‌م.)) ‏
22 Pilate answered, "What I have written, I have written." پیلاتۆس وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی نووسیومه‌، نووسیومه‌!)
23 After crucifying Jesus, the soldiers took his clothes and split them into four shares, one per soldier, and took the tunic too. The tunic was seamless, woven in one piece from top to bottom. كاتێ‌ سه‌ربازه‌كان عیسایان له‌‏خاچدا، جله‌كانیان بردو كردیان به‌چوار به‌شه‌وه‌، هه‌ر سه‌ربازو به‌شێكی برد. هه‌روه‌ها كراسه‌كه‌شیان برد، كه‌ سه‌رتاپا به‌بێ‌ دروون له‌یه‌ك پارچه‌ چنرابوو.
24 So they said to each other, "Let's not tear it, but cast lots for who gets it." This was to fulfill the Scripture that says, "They divided my clothes among themselves, and cast lots for my garment." So the soldiers did this. ‏ئینجا سه‌ربازه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: (پێویست ناكات بیدڕێنین، به‌ڵكو شێروخه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بزانین به‌ركێ‌ ده‌كه‌وێ‌.) ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌وه‌ی له‌‏كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌ بێته‌دی: [[جله‌كانمیان له‌‏نێوان خۆیان به‌ش‎كرد‏و شێروخه‌تیان له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م كرد.]] ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌ربازه‌كان كردیان.
25 His mother, his mother's sister, Mary wife of Clopas, and Mary Magdalene stood near Jesus' cross. له‌وێ‌ له‌لای خاچه‌كه‌ی عیسا، دایكی له‌گه‌ڵ مریه‌می ژنی كلۆپا كه‌ پووری بوو، هه‌روه‌ها مریه‌می مه‌جده‌لی وه‌ستابوون.
26 Seeing his mother and the disciple he loved standing there, Jesus told her, "Woman, here is your son." كاتێ‌ عیسا دایكی بینی، به‌ ته‌نیشت ئه‌و قوتابیه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ خۆشیده‌ویست، به‌دایكیووت: (ئه‌ی ئافره‌ت، ئه‌مه‌ كوڕته‌!)
27 Then he said to the disciple, "Here is your mother." From that hour, the disciple took her into his home. ئینجا به‌‏قوتابیه‌كه‌ی ووت: (ئه‌مه‌ دایكته‌.) له‌و‏كاته‌وه‌ قوتابیه‌كه‌ بردیه‌ ماڵی خۆی.
28 After this, knowing all was now finished, Jesus said, to fulfill Scripture, "I am thirsty." دوای ئه‌وه‌ی عیسا بینی هه‌موو شتێ‌ ته‌واو بوو، ووتی: (‏تینوومه‌.) تا ئه‌وه‌ی له‌‏كتێبی پیرۆز باس‎كراوه‌ بێته‌دی.
29 A jar full of sour wine sat there; they soaked a sponge in it, fixed it on a hyssop stalk, and lifted it to his mouth. له‌وێ‌ قاپێكی پڕ له‌سركه‌ هه‌بوو، ئیسفه‌نجێكیان كرد به‌‏سركه‌كه‌و به‌‏قامیشێك به‌رزیان‏كرده‌وه‌ بۆ ده‌می.
30 Jesus took the sour wine and said, "It is finished." He bowed his head and gave up his spirit. كاتێ‌ عیسا ده‌می له‌سركه‌كه‌دا، ووتی: (ته‌واو‏بوو!) ئینجا سه‌ری دانه‌واندو گیانی سپارد.
31 Since it was Preparation Day, and they didn't want the bodies remaining on the cross during the Sabbath—that Sabbath was a special day—the Jews asked Pilate to break their legs and remove the bodies. جا چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون، ڕۆژی پاشتریش شه‌ممه‌یه‌كی مه‌زن بوو، هه‌روه‌ها تا لاشه‌كان به‌ هه‌ڵواسراوه‌یی له‌سه‌ر خاچه‌كان نه‌مێننه‌وه‌، جووله‌كه‌كان داوایان له‌‏پیلاتۆس كرد قاچی له‌‏خاچدراوه‌كان بشكێنرێ‌و لاشه‌كانیان هه‌ڵگیرێ‌.
32 So soldiers came and broke the legs of the first man, then the other crucified with him. ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن‏و هه‌ردوو قاچی ئه‌و دوو پیاوه‌یان شكاند كه‌ له‌گه‌ڵ عیسا له‌‏خاچدرابوون‏.
33 But coming to Jesus, seeing he was already dead, they didn't break his legs. به‌ڵام كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر عیسا‏، سه‌یریان‎كرد مردووه‌، ئیتر قاچیان نه‌شكاند.
34 But one of the soldiers pierced his side with a spear, and blood and water immediately came out. ئینجا یه‌كێك له‌‏سه‌ربازه‌كان ڕمێكی كرد به‌لاته‌نیشتی، یه‌كسه‌ر خوێن‏و ئاوی لـێ‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌.
35 The eyewitness has testified—his testimony is true, and he knows he speaks the truth—so you also may believe. جا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی بینی خۆی شایه‌تی ده‌دا، شایه‌تیه‌كه‌شی ڕاسته‌، خۆی به‌‏ته‌واوی ده‌زانێ‌ كه‌ ڕاستی ده‌ڵێ‌، هه‌تا ئێوه‌ش باوه‌ڕبهێنن.
36 For these things happened to fulfill the Scripture: "Not one of his bones will be broken." ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌وه‌ی له‌‏كتێب باسكراوه‌ بێته‌دی: [[ئێسقانێكی لـێ‌ناشكێ‌!]]
37 And again another Scripture says, "They will look on the one they have pierced." هه‌روه‌ها له‌‏شوێنێكیتر له‌كتێب باسكراوه‌: [[سه‌یری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕمیان لـێ‌داوه‌.]]
38 Afterward, Joseph of Arimathea—a disciple of Jesus, but secretly, for fear of the Jews—asked Pilate to let him remove Jesus' body. Pilate agreed, so he came and removed it. پاش ئه‌وه‌ یوسف ناوێك كه‌ خه‌ڵكی ڕامه‌ بوو داوای له‌پیلاتۆس كرد تا ڕێیبدات لاشه‌كه‌ی عیسا به‌رێ‌، ئه‌م یوسفه‌ش قوتابی عیسا بوو‏، به‌ڵام به‌ نهێنی چونكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ ده‌ترسا، ئیتر پیلاتۆس ڕێیدا. ئینجا یوسف هات‏و لاشه‌كه‌ی عیسای هه‌ڵگرت.
39 Nicodemus, who had first come to Jesus at night, also came, bringing a mixture of myrrh and aloes, about seventy-five pounds. هه‌روه‌ها نیقۆدیمۆسیش هات ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پێشا به‌شه‌و هاتبوو بۆ لای عیسا‏. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سی لیتر بۆنی مۆڕی تێكه‌ڵاو به‌ عودی هێنا.
40 They took Jesus's body and wrapped it in linen cloths with spices, as is Jewish burial custom. لاشه‌كه‌ی عیسایان هێناو له‌گه‌ڵ بۆن به‌‏كفن پێچایانه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ریتی جووله‌كه‌ بوو له‌ ناشتن.
41 Where he was crucified there was a garden, and in the garden a new tomb where no one had yet been laid. له‌و شوێنه‌ی عیسای تیا‏دا له‌ خاچدرا باخچه‌یه‌كی لـێ‌بوو، له‌ باخچه‌كه‌شدا گۆڕێكی تازه‌ی لـێ‌بوو، له‌وه‌و پێش كه‌سی تیادا نه‌نێژرا بوو.
42 Because it was the Jewish Preparation day, and the tomb was near, they laid Jesus there. هه‌ردووكیان عیسایان له‌و گۆڕه‌دا ناشت چونكه‌ نزیك بوو، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو له‌لای جووله‌كه‌كان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]