Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 18 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After saying these things, Jesus went out with his disciples across the Kidron Valley, where a garden stood; he and his disciples entered it. دوای ئه‌وه‌ی عیسا له‌م ووتانه‌ی بووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی كه‌وتنه‌ ڕێ‌و دۆڵی قه‌درونیان بڕی. له‌وێدا باخچه‌یه‌ك هه‌بوو خۆیو قوتابیه‌كانی چوون بۆ ئه‌وێ‌.
2 Judas the betrayer knew the place too, since Jesus often gathered there with his disciples. به‌ڵام ئه‌و یه‌هوزایه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌زانی، چونكه‌ عیسا زۆر جار له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی تیا‏دا كۆده‌بووه‌وه‌.
3 So Judas came there with a detachment of soldiers and officers from the chief priests and Pharisees, carrying lanterns, torches, and weapons. ئینجا یه‌هوزا به‌ره‌و ئه‌وێ‌ چوو، تیپێك سه‌رباز‏و پاسه‌وانانی په‌رستگای له‌گه‌ڵ خۆی برد، ئه‌وانه‌ی ‏سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و فه‌ریسیه‌كان ناردبوویانن، چراو مه‌شخه‌ڵ‏و چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو.
4 So Jesus, knowing all that was coming on him, went out and said to them, "Who are you looking for?" عیسا ده‌یزانی چی به‌سه‌ر دێ‌، به‌ره‌و ڕوویان چوو‏، ووتی: (كێتان ده‌وێ‌؟)
5 They answered him, "Jesus of Nazareth." Jesus said, "I AM." Judas, his betrayer, stood with them. وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (عیسای ناسری). ئه‌ویش پێی ووتن: (من ئه‌وم). ئه‌و یه‌هوزایه‌ی كه‌ ناپاكی له‌گه‌ڵ كرد له‌گه‌ڵیان وه‌ستا بوو.
6 When Jesus said to them, "I AM," they drew back and fell to the ground. كاتێ‌ پێی ووتن: (من ئه‌وم) گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌و كه‌وتن به‌ زه‌ویدا!
7 So he asked them again, "Who are you looking for?" And they said, "Jesus of Nazareth." عیسا جارێكیكه‌ لێیپرسینه‌وه‌: (كێتان ده‌وێ‌؟) ئه‌وانیش له‌‏وه‌ڵامدا ووتیان: (عیسای ناسری.)
8 Jesus answered, "I told you I AM. So if you're looking for me, let these men go." ئه‌ویش ووتی: (پێم ووتن: من ئه‌وم، گه‌ر ئێوه‌ به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕێن، با ئه‌وانه‌یكه‌ بڕۆن.)
9 This fulfilled Jesus's own word: "I have not lost a single one of those you gave me." ئه‌مه‌ش بۆ هاتنه‌دی ئه‌و قسه‌یه‌ بوو كه‌ ووتی: (ئه‌وانه‌ی به‌منت‏دابوون كه‌سیان له‌ناونه‌چوو!)
10 So Simon Peter drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his right ear—the servant named Malchus. شه‌معون په‌ترۆس شمشێرێكی پێ‌بوو ده‌ری هێنا‏و له‌‏كۆیله‌ی سه‌رۆك كاهینه‌كانی‏داو گوێچكه‌ی ڕاستی پێ‌بڕی. ئه‌و كۆیله‌یه‌ش ناوی مه‌لخه‌س بوو.
11 So Jesus told Peter, "Sheath your sword. Shouldn't I drink the cup my Father has given me?" ‏عیسا به‌ په‌ترۆسی ووت: (شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ كێلانه‌كه‌ی! ئایا ئه‌و جامه‌ی باوكم داویه‌تی پێم نه‌یخۆمه‌وه‌؟(
12 Then the troops, their commander, and the Jewish officers seized Jesus and tied him up. ئیتر تیپه‌ سه‌ربازه‌كه‌و سه‌رتیپه‌كه‌یان‏و پاسه‌وانه‌كانی جووله‌كه‌ عیسایان گرت‏و به‌ستیانه‌وه‌.
13 They took him to Annas first, for he was father-in-law to Caiaphas, high priest that year. یه‌كه‌مجار بردیان بۆ لای حـه‌نانی خـه‌زوری قه‌یافا كه‌ سه‌رۆك كاهین بوو لـه‌و ساڵه‌دا.
14 Caiaphas was the one who advised the Jews: better one man die for the people. قه‌یافاش ئه‌و پیاوه‌ بوو كه‌ ڕاوێژی بۆ جووله‌كه‌كان كردبوو، باشتر وایه‌ پیاوێك بمرێ‌ له‌‏جیاتی هه‌موو گه‌ل.
15 Simon Peter and another disciple followed Jesus. That disciple was known to the high priest, so he entered with Jesus into the high priest's courtyard, شه‌معون په‌ترۆس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كه‌ی تر كه‌ سه‌رۆكی كاهینه‌كان ده‌یناسی شوێنی عیسا كه‌وت. ئه‌و قوتابیه‌ له‌گه‌ڵ عیسا چووه‌ كۆشكی سه‌رۆك كاهین.
16 but Peter stood outside at the door. So the other disciple, known to the high priest, went out, spoke to the servant girl who kept the door, and brought Peter in. به‌ڵام په‌ترۆس له‌‏ده‌ره‌وه‌ له‌لای ده‌رگاكه‌ ڕاوه‌ستا. ئینجا قوتابیه‌كه‌ی تر كه‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان ده‌یناسی هاته‌ده‌ره‌وه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌دا كردو په‌ترۆسی هێنایه‌ ژووره‌وه‌.
17 The servant girl guarding the door said to Peter, "You also are not one of this man's disciples, are you?" He said, "I'm not." كچه‌ ده‌رگاوانه‌كه‌ له‌ په‌ترۆسی پرسی: (ئایا تۆ یه‌كێك له‌‏قوتابیه‌كانی ئه‌م كابرایه‌ نیت؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (نه‌خێر، له‌وان نیم.)
18 The servants and officers, feeling the cold, had lit a charcoal fire and stood warming themselves; Peter stood with them, warming himself. ئاووهه‌وا سارد بوو، خزمه‌تكاران‏و پاسه‌وانان ئاگریان كردبووه‌وه‌و له‌‏ده‌وری وه‌ستابوون خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه‌، په‌ترۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌.
19 The high priest then questioned Jesus about his disciples and his teaching. سه‌رۆكی كاهینه‌كان پرسیاری له‌‏عیسا كرد ده‌رباره‌ی قوتابیه‌كانی‏و فێركردنه‌كه‌ی.
20 Jesus answered him, "I spoke openly to the world; I always taught in synagogues and in the temple, where all the Jews gather. I said nothing in secret. عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (به‌ ئاشكرا قسه‌م بۆ جیهان كرد، له‌كه‌نیشت‏و په‌رستگادا له‌و شوێنه‌ی هه‌موو جووله‌كه‌كان لێی‏كۆده‌بوونه‌وه‌، هه‌موو كاتێ‌ خه‌ڵكم فێرده‌كرد، هیچ شتێكم به‌‏نهێنی نه‌وتووه‌.
21 Why ask me? Ask those who heard what I said to them; they know what I said." بۆچی پرسیار له‌ من ده‌كه‌یت؟ پرسیار له‌وانه‌ بكه‌ كه‌ گوێیان له‌‏قسه‌كانم بووه‌، ئه‌وان ده‌زانن چیم ووتوه‌!)
22 At this, one of the guards nearby slapped Jesus, saying, "Is that how you answer the high priest?" كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی ووت یه‌كێك له‌‏خزمه‌تكاره‌كان زلله‌یه‌كی لـێ‌داو پیێ‌ووت: (ئاوها وه‌ڵامی سه‌رۆكی كاهینان ده‌ده‌یته‌وه‌؟)
23 Jesus answered him, "If I spoke wrongly, testify about the wrong; but if rightly, why do you strike me?" عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه‌ بڵێ‌ چیم ووتووه‌، گه‌ر ڕاستیشم ووتووه‌، ئیتر بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟)
24 Then Annas sent him, still bound, to Caiaphas the high priest. ئه‌وسا حه‌نان به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه‌ ناردی بۆ لای قه‌یافای سه‌رۆك كاهین.
25 Simon Peter, meanwhile, stood warming himself. They said, "Aren't you also one of his disciples?" He denied it: "I'm not." هێشتا شه‌معون په‌ترۆس له‌وێ‌ ڕاوه‌ستابوو خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌، لێیان پرسی: (ئایا تۆش له‌ قوتابیه‌كانی ئه‌و نیت؟) ئه‌ویش نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (نه‌خێر، له‌وان نیم.)
26 One of the high priest's servants, a relative of the man whose ear Peter cut off, asked, "Didn't I see you with him in the garden?" یه‌كێك له‌‏خزمه‌تكارانی سه‌رۆكی كاهینان زاوای ئه‌و خزمه‌تكاره‌ بوو كه‌ په‌ترۆس گوێی لـێ‌كرده‌وه‌، ووتی: (ئه‌ی له‌باغچه‌كه‌دا تۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بینی؟)
27 Peter again denied it, and at once a rooster crowed. دیسان په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كرد، ئینجا یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر خوێندی!
28 Then they led Jesus from Caiaphas to the governor's headquarters. It was early morning. They themselves didn't enter, so they wouldn't be made unclean but could eat the Passover. ئیتر به‌یانی زوو عیسایان له‌‏ماڵی قه‌یافاوه‌ برد بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وایی ڕۆمه‌كان‏و ئه‌وان نه‌چوونه‌ ئه‌و كوشكه‌ نه‌وه‌ك پیس ببن‏و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ نه‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌‏خواردنی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون.
29 So Pilate went out to them and said, "What accusation do you bring against this man?" ئه‌وسا پیلاتۆس هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لایان‎و لێیپرسین: (به‌چی ئه‌م پیاوه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن؟)
30 They answered him, "If this man weren't doing wrong, we wouldn't have handed him over to you." وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (گه‌ر تاوانبار نه‌بووایه‌، نه‌مان‎ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌.)
31 Pilate said, "Take him yourselves and judge him by your own law." The Jews said, "We're not permitted to execute anyone." پیلاتۆس ووتی: (ئێوه‌ بیبه‌ن، به‌پێی شه‌ریعه‌تی خۆتان حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ن.) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (مافی ئه‌وه‌مان نییه‌ كه‌س بكوژین.)
32 This fulfilled the word Jesus had spoken, showing what kind of death he was about to die. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی عیسا ووتبووی له‌باره‌ی شێوه‌ی مردنه‌كه‌ی بێته‌دی‏.
33 So Pilate went back into the headquarters, summoned Jesus, and asked, "Are you the King of the Jews?" ئینجا پیلاتۆس چووه‌ ناو كۆشكه‌كه‌ی‏و بانگی عیسا‏ی كردو لێیپرسی: (تۆ پادشای جووله‌كه‌ی؟)
34 Jesus answered, "Are you saying this on your own, or did others tell you about me?" عیسا له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا تۆ له‌‏خۆته‌وه‌ ئه‌مه‌م پێ‌ده‌ڵێی، یاخود خه‌ڵكیكه‌ ده‌رباره‌ی من ئه‌مه‌یان پێ‌ ووتوی؟)
35 Pilate replied, "Am I a Jew? Your own nation and chief priests handed you over to me. What have you done?" ئه‌وسا پیلاتۆس لێیپرسی: (ئایا من جووله‌كه‌م؟ گه‌له‌كه‌ت‏و سه‌رۆك كاهینه‌كان تۆیان داوه‌ته‌ ده‌ستی من. چیت كردووه‌؟)
36 Jesus answered, "My kingdom isn't from this world. If it were, my servants would fight against my being handed to the Jews. But my kingdom isn't from here." عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (پادشاهێتی من سه‌ر به‌م جیهانه‌ نییه‌. گه‌ر پادشاهێتی من سه‌ر به‌م جیهانه‌ بووایه‌، ئه‌وسا خزمه‌تكاره‌كانم ده‌جه‌نگان تا نه‌درێمه‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌‏. به‌ڵام پادشاهێتی من هی ئێره‌ نییه‌.)
37 Then Pilate said to him, "So you are a king?" Jesus answered, "You say I'm a king. I was born for this, and I came into the world for this—to testify to the truth. Everyone who belongs to the truth hears my voice." جا پیلاتۆس لێیپرسی: (كه‌واته‌ تۆ پادشای؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (خۆت ووتت من پادشام. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌دایك بووم‎و هاتووم بۆ جیهان، تا‏شایه‌تی ‏بۆ ڕاستی بده‌م، هه‌ر كه‌سێ‌ له‌ڕاستی بێ‌ گوێ‌ له‌ ده‌نگم ده‌گرێ‌.)
38 Pilate asked, "What is truth?" Then he went out to the Jews again and said, "I find nothing wrong in him. پیلاتۆس پێی ووت: (ڕاستی چییه‌؟) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ووت دیسان چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای جووله‌كه‌كان‏و ووتی: (من هیچ خراپه‌یه‌كی تیادا نادۆزمه‌وه‌!
39 But you have a custom: I release one man to you at Passover. So do you want me to release the King of the Jews to you?" ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهاتوون له‌‏جه‌ژنی تێپه‌ڕبووندا گیراوێكتان بۆ ئازاد بكه‌م. ئایا ده‌تانه‌وێ‌ پادشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازاد بكه‌م؟)
40 They cried out again, "Not this man, but Barabbas!" Now Barabbas was a robber. هه‌موو هاواریان كردو ووتیان: (ئه‌مه‌ ئازاد مه‌كه‌! به‌ڵكو باراباس!) هه‌رچه‌نده‌ باراباس دزیش بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]