Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Peter 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 False prophets arose among the people, just as false teachers will arise among you. They will secretly bring in destructive heresies, even deny the Master who bought them, and bring swift destruction on themselves. به‌ڵام له‌نێو خه‌ڵك پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ك له‌نێوانتان مامۆستای درۆزن ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وانه‌ی له‌خۆیانه‌وه‌ به‌نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێننه‌ ناوه‌وه‌، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌خوداوه‌ند ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وانی كڕیه‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیان‏ده‌هێنن.
2 Many will follow their lust, and because of them the way of truth will be slandered. خه‌ڵكێكی زۆریش دوای بیروڕا له‌ناوچووه‌كه‌یان ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وان ڕێبازی ڕاستی نه‌فره‌تی لێ‌ده‌كرێ‌.
3 In their greed they'll exploit you with made-up words. Their judgment, decreed long ago, isn't idle; their ruin isn't asleep. له‌چاوچنۆكیان به‌قسه‌ی فڕوفێڵ بازرگانیتان پێ‌ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌كۆنه‌وه‌ حوكمیان به‌سه‌ردا دراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌تاڵ نابێته‌وه‌و له‌ناوچوونیان چاوپۆشی لێ‌ناكرێ‌.
4 For if our Father did not spare angels who sinned, but threw them into the deepest pit of gloom, chained in darkness, kept for judgment; چونكه‌ گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌فریشته‌ به‌دكاره‌كان نه‌هاتبێته‌وه‌ كاتێ‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو فڕیێ‌دانه‌ دۆزه‌خ‏و له‌قووڵایی تاریكی له‌ژێر چاودێری داینان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌،
5 if he didn't spare the ancient world, but protected Noah, an announcer of righteousness, with seven others, when he brought a flood on the wicked world; هه‌روه‌ها گه‌ر به‌زه‌یی به‌جیهانی كۆن نه‌هاتبێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نها نوحی پاراست كه‌ مزگێنیده‌ری ڕاست‏ودروستی بوو له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌، كاتێ‌ خودا لافاوی به‌سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان هێنا،
6 and if he condemned Sodom and Gomorrah, reducing their cities to ashes, as an example of what awaits the wicked; گه‌ر خودا بڕیاری تێكدانی به‌سه‌ر سه‌دۆم‏و عه‌موره‌ داو هه‌ردوو شاریكرد به‌خۆڵه‌مێش‏و كردنی به‌په‌ند بۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی دوایی دێن،
7 and if he rescued righteous Lot, worn out by the shameless behavior of lawless people. گه‌ر ڵووتی پیاوچاكی ده‌ربازكرد، ئه‌وه‌ی زۆر بێزار بوو له‌هه‌ڵسوكه‌وتی به‌دكاران،
8 That righteous man, living among them, was tormented day after day in his righteous soul by the lawless deeds he saw and heard, )چونكه‌ ئه‌و پیاوچاكه‌ كه‌ له‌ناویان ژیاو گوێی له‌كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان بوو و به‌چاوی خۆی بینی، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گیانی ڕاست‏ودروستی بێزارتر ده‌بوو(،
9 then our Father knows how to rescue the godly from trials, and keep the wicked under punishment until judgment day. گه‌ر ئه‌مه‌ وابێ‌، خوداوه‌ند ده‌زانێ‌ چۆن خوداناسان له‌ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانیان ده‌رباز بكات‏و خوانه‌ناسان بهێڵێته‌وه‌ له‌ژێر سزادان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌،
10 Especially those chasing flesh's corrupt desires and despising authority—bold, arrogant, unafraid to slander celestial beings. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ دوای هه‌وه‌سه‌ گڵاوه‌كانی له‌ش‏و سووكایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتداری گه‌وره‌ ده‌كه‌ن. چه‌ند چاونه‌ترس‏و كه‌لله‌ڕه‌قن سڵ‏ناكه‌نه‌وه‌ كاتێ‌ قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به‌شكۆداری ئاسمان ده‌ڵێن،
11 Whereas angels, greater in strength and power, don't bring a slanderous judgment against them before our Father. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فریشته‌كان له‌وان به‌تواناترو به‌هێزترن، قسه‌ی خراپی تاوانباركردن سه‌باره‌ت به‌وان ناڵێن له‌به‌رامبه‌ر خوداوه‌ند.
12 But these people, like unreasoning animals born by instinct to be caught and destroyed, insult what they don't understand, and will be destroyed in their destruction, به‌ڵام ئه‌وانه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵی بێ‌مێشكن، به‌سروشت له‌دایك بوونه‌ بۆ ڕاوكردن‏و كوشتن، ‍‌قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به‌شتێك ده‌لێن كه‌ هیچی لێ‏تێناگه‌ن، به‌گه‌نده‌ڵی خۆیان له‌ناوده‌چن.
13 suffering wrong as pay for wrongdoing. They count it a pleasure to revel in broad daylight. They are stains and flaws, reveling in their deceptions while feasting with you. به‌م شێوه‌یه‌ ئازار ده‌چێژن وه‌ك پاداشتی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان. ئه‌وانه‌ به‌ خۆشییه‌كی مه‌زنی ده‌زانن گه‌ر به‌درێژایی ڕۆژ له‌ناو ئاره‌زووه‌كانیان بن. ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی شه‌رمه‌زاریو كه‌م‏وكوڕین، چێژ له‌ئاره‌زووه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن.
14 Their eyes are full of adultery, never stopping from sin, luring unstable souls, hearts trained in greed—cursed children! ئه‌وانه‌ چاویان به‌ره‌و داوێن پیسییه‌، له‌گوناه‌ ناوه‌ستن، ئه‌وانه‌ بـه‌ته‌ڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌چه‌سپاون، دڵیان به‌چاوپیسی فێركراوه‌، ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی ڕۆڵه‌ی نه‌فره‌تن.
15 Abandoning the straight path, they went astray, following the way of Balaam son of Beor, who loved the wages of wrongdoing. له‌ڕێگای ڕاستی لایان‏داوه‌و وون بوون، ئه‌وانه‌ دوای ڕێبازی به‌لعامی كوڕی به‌عور كه‌وتن ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌كرێی خراپه‌كاری بوو،
16 But he was corrected for his own wrongdoing: a mute donkey spoke with a human voice and stopped the prophet's madness. به‌ڵام دووچاری سه‌رزه‌نشت بوو له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی، كاتێ‌ گوێدرێژی لاڵ به‌ده‌نگی مرۆڤانه‌ هاته‌ دوان‏و شێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت.
17 These are dry springs, storm-driven mists—thick darkness is kept for them. ئه‌وانه‌ كانی بێ‌ئاون، هه‌ورن به‌گه‌رده‌لوول دێن‏و ده‌چن، ڕه‌شایی تاریكی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ هه‌ڵگیراوه‌.
18 With inflated, empty words they lure through the sensual desires of the flesh those barely escaping from people living in error. ئه‌وانه‌ كاتێ‌ به‌قسه‌ی گه‌وره‌و به‌تاڵ ده‌دوێن، به‌هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش‏و به‌به‌ڕه‌لڵایی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌خراپی دان.
19 They promise them freedom, while themselves enslaved to corruption—for whatever overcomes a person enslaves them. ئه‌وان به‌ڵێنی ئازادییان پێ‌ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین، چونكه‌ مرۆڤ ده‌بێته‌ كۆیله‌ی هه‌ر شتێك به‌سه‌ریدا زاڵ‏بێ‌.
20 For if, having escaped the world's corruption through knowing our Lord and Savior Jesus Christ, they are entangled in it again and overcome, their end is worse than their start. چونكه‌ ئه‌وانه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتن له‌ده‌ست گڵاوی جیهان به‌هۆی ناسینی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌ر عیسای مه‌سیح، دوایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و تیایدا تێ‌ده‌كه‌ون، ئه‌و كاته‌ گڵاوییه‌كه‌ به‌سه‌ریان زاڵ ده‌بێ‌و كۆتاییه‌كه‌یان خراپتر ده‌بێ‌ له‌سه‌ره‌تاكه‌یان.
21 It would have been better for them never to know the way of righteousness than to know it and turn back from the holy commandment given to them. له‌به‌رئه‌وه‌ باشتره‌ ڕێگای ڕاست‏ودروستیان نه‌ناسیبووایه‌ له‌وه‌ی ناسیان‏و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌و ڕاسپارده‌ پیرۆزانه‌ی پێیان درابوو.
22 The true proverb has happened to them: "A dog returns to its vomit," and "A washed sow returns to wallow in mud." ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی ئه‌و په‌نده‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ‌: (سه‌گ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕشاندیه‌وه‌)، هه‌روه‌ها: (كاتێ‌ به‌رازیان شۆرد گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناو چڵپاو.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]