Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Peter 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Simon Peter, servant and apostle of Jesus Christ, to those given a faith as precious as ours through the righteousness of our God and Savior Jesus Christ: له‌شه‌معون په‌ترۆسه‌وه‌، به‌نده‌و نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕاست‏ودروستی خوداو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح باوه‌ڕێكی به‌نرخی وه‌ك باوه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌سكه‌وتووه‌.
2 May grace and peace be multiplied to you through knowing our Father and Jesus our Lord. بابه‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی زیاد بێت بۆتان، به‌ناسینی خوداو عیسای خوداوه‌ندمان.
3 His divine power gave us all we need for life and devotion to God, through knowing him who called us by his glory and excellence. هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی سه‌باره‌ت به‌ژیان‏و خوداناسی به‌ئێمه‌ به‌خشیوه‌، به‌هۆی ناسینی ئه‌وه‌ی بانگیكردین بۆ شكۆمه‌ندیو ڕه‌وشت‏به‌رزی،
4 Through these he gave us his precious and very great promises, so that through them you may share the divine nature, having escaped the world's corruption from evil desires. ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ به‌نرخ‏و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تا به‌هۆی ئه‌و به‌شداربین له‌سروشتی خوداییو ڕابكه‌ین له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه‌ له‌ئاره‌زووی خراپدایه‌.
5 So, making every effort, add goodness to your faith, and to goodness, knowledge; له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ زۆر چالاكانه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ن تا له‌باوه‌ڕتان ڕه‌وشت‏به‌رزی بكه‌وێته‌وه‌، له‌ڕه‌وشت‏به‌رزی زانیاری،
6 to knowledge, self-control; to self-control, endurance; to endurance, devotion to God, له‌زانیاری خۆڕاگری، له‌خۆڕاگری دانبه‌خۆ‏گرتن، له‌دانبه‌خۆ‏گرتن خواناسی،
7 to devotion to God, brotherly affection; to brotherly affection, love. له‌خواناسی هه‌ست‎وسۆزی برایانه‌، له‌هه‌ست‏وسۆزی برایانه‌ خۆشه‌ویستی.
8 If you have these qualities, growing, they'll keep you from being useless or fruitless in knowing our Lord Jesus Christ. چونكه‌ گه‌ر ئه‌وانه‌تان تیادا بێت‏و زیاد بكات، ئه‌وا ده‌تانپارێزێت له‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵ‏و بێ‌ به‌رووبووم بن له‌ناسینی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح.
9 Whoever lacks these things is blind, shortsighted, forgetting he was cleansed from his past sins. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی تیادا نه‌بێ‌ ئه‌وا كوێرو كه‌م‏بینه‌، هه‌روه‌ها له‌یادی چووه‌ له‌گوناهه‌ كۆنه‌كانی پاك‏بێته‌وه‌.
10 So, brothers and sisters, strive to confirm your calling and election; do these things and you will never stumble. بۆیه‌ بـرایــان زیــاتـر دڵگه‌رم بن بۆ چــه‌ســپانــدنــی هـه‌ڵـبژاردن‏و بانگه‌وازیه‌كه‌تان، چونكه‌ گه‌ر ئه‌وه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،
11 This way you'll be richly given entrance into the eternal kingdom of our Lord and Savior Jesus Christ. هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ‌ بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پادشاهێتی نه‌مری خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح.
12 So I will always remind you of these things, though you know them and stand firm in the truth you now hold. بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌مه‌وێ‌ به‌بیرتان بێنمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ ئێستا ده‌یانناسن‏و چه‌سپاون له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی لاتانه‌.
13 I think it right to keep stirring you with reminders while I remain in this tent, من به‌ڕاستی ده‌زانم، تا له‌ چادری ئه‌م له‌شه‌دابم، هۆشیارتان بكه‌مه‌وه‌ به‌ وه‌بیرهاتنه‌وه‌،
14 since I know I'll soon set my tent aside, as our Lord Jesus Christ showed me. چونكه‌ ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م چادره‌م [مردنم] نزیك‏بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح بۆی ده‌رخستم.
15 I will also strive so you can always recall these things after I depart. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌م تا دوای ڕۆیشتنم هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه‌.
16 For we didn't follow ingenious myths to tell you of our Lord Jesus Christ's power and coming—we were eyewitnesses of his majesty. چونكه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌فسانه‌ی دروستكراو نه‌كه‌وتین، كاتێ‌ هاتنی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح‏و هێزه‌كه‌یمان پێ‌ناساندن، به‌ڵكو به‌چاو شایه‌تی مه‌زنی توانای ئه‌وین.
17 He received honor and glory from our Father when a voice came to him from the Majestic Glory: "This is my Son, the one I love; I delight in him." له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێ‌ ئه‌و ڕێزو شكۆمه‌ندی له‌خودای باوك وه‌رگرت، ده‌نگێك له‌خودای شكۆداری مه‌زنه‌وه‌ بۆی هات‏و ووتی: )ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم)،
18 We ourselves heard this voice come from heaven, for we were with him on the holy mountain. ئێمه‌ش گوێمان له‌م ده‌نگه‌بوو كه‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ هات، كاتێ‌ له‌شاخی پیرۆز له‌گه‌ڵی بووین.
19 We also have the prophetic word made more certain—you do well to attend to it, like a lamp shining in a dark place, until day dawns and the morning star rises in your hearts. هه‌روه‌ها ووشه‌ی پێغه‌مبه‌رانمان هه‌یه‌و زیاتر جێگای متمانه‌یه‌. چاك ده‌كه‌ن گه‌ر ئاگاداریبن‏و سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن وه‌ك بۆ چرایه‌كی گه‌شاوه‌ له‌شوێنێكی تاریك، تا ڕۆژ هه‌ڵدێت‏و ئه‌ستێره‌ی به‌یانی له‌دڵتان ده‌رده‌كه‌وێ‌.
20 Above all, you must understand that no prophecy of Scripture comes from one's own interpretation. له‌پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئه‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ هه‌موو ووشه‌یه‌كی كتێبی پیرۆز به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی یه‌كێك ڕوون‏نابێته‌وه‌،
21 No prophecy ever came by human will, but men spoke from our Father, carried along by the Holy Spirit. چونكه‌ هه‌رگیز هیچ ووشه‌یه‌ك به‌خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆحی پیرۆز قسه‌ی خودایان كردووه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]