Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Peter 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Beloved, this is now the second letter I write you; in both I stir up your sincere mind by reminder. ئه‌مه‌ دووه‌م نامه‌یه‌ خۆشه‌ویستان بۆ ئێوه‌ی ده‌نووسم، له‌ هه‌ردووكیان به‌یادی مێشكی پاكتانم هێناوه‌ته‌وه‌،
2 Remember the words the holy prophets spoke beforehand, and the command of our Lord and Savior given through your apostles. تاكو به‌یادتان بێته‌وه‌ ووته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ پیرۆزه‌كان‏و ڕاسپارده‌ی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌ر به‌هۆی نێرراوه‌كانتان.
3 Know this first: mockers will come in the last days, mocking, following their own lusts. پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئه‌وه‌ تێبگه‌ن، خه‌ڵكێكی گاڵته‌چیو فشه‌كه‌ر له‌ڕۆژانی دوایی دێن، دوای ئاره‌زووه‌ خراپه‌كانیان ده‌كه‌ون،
4 They will ask, "Where is his promised coming? Since the fathers fell asleep, everything continues as it has since creation's beginning." ده‌ڵێن: (كوانێ‌ به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح؟ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌كۆنه‌وه‌ مردوون، له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه‌ هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی.)
5 They willfully ignore this: long ago, by our Father's word, heavens existed, and earth formed out of water and through water, به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م ڕاستییه‌ پشت‏گوێ‌ ده‌خه‌ن، كه‌ له‌كۆنه‌وه‌ ئاسمانه‌كان هه‌ن‏و زه‌ویش به‌ووشه‌كه‌ی خودا له‌ئاو و به‌ئاویش په‌یدابووه‌،
6 and through these the world of that time was deluged with water and perished. به‌هۆی ئاوه‌كانیش جیهانی كۆنی داپۆشی‎و له‌ناویبرد.
7 By the same word, today's heavens and earth are stored up for fire, kept for the day of judgment and destruction of the wicked. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ووشه‌ ئه‌م زه‌ویو ئاسمانه‌ی ئێستا واهه‌ن‏و هه‌ڵگیراون بۆ ئاگر، پارێزراون تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسه‌كان.
8 Don't overlook this, loved ones: with our Father, one day is like 1,000 years, and 1,000 years like one day. به‌ڵام ته‌نها ئه‌و ڕاستیه‌تان له‌یاد نه‌چێ‌ خۆشه‌ویستان، ئه‌ویش یه‌ك ڕۆژ لای خوداوه‌ند هه‌زار ساڵه‌و هه‌زار ساڵیش یه‌ك ڕۆژه‌.
9 Our Father isn't slow to keep his promise, as some think; he's patient with you, wanting no one to perish, but all to reach repentance. خوداوه‌ند خاو نییه‌ سه‌باره‌ت به‌به‌ڵێنه‌كانی، هه‌روه‌ك هه‌ندێ‌ كه‌س مانای خاوی وا تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رمان ڕاده‌وه‌ستێ‌و دان به‌خۆی ده‌گرێ‌، چونكه‌ حه‌ز ناكات هیچ كه‌س له‌ناوبچێ‌، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات هه‌موو خه‌ڵكی ڕووه‌و تۆبه‌كردن بێن.
10 But the day of our Lord Jesus will come like a thief: the heavens will vanish with a rushing sound, the elements will burn and melt, and the earth with all its works will be exposed. به‌ڵام ڕۆژی خوداوه‌ند وه‌ك دز دێت، ئه‌وكاته‌ به‌ده‌نگێكی به‌رز ئاسمان نامێنێ‌، به‌ئاگرێكی توندیش توخمه‌كان ده‌توێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها زه‌ویو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ریكراوه‌ ده‌سوتێنرێ‌.
11 Since all this will dissolve, what sort of people should you be? You should live holy lives, devoted to God, گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌ناوبچن، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێك بن؟ ده‌بێ‌ ژیانێكی پیرۆزو له‌خواترس بژین،
12 as you wait for and hasten the coming of our Father's day, when the heavens will be set ablaze and dissolved, and the elements melt in the heat. له‌چاوه‌ڕوانیو هه‌وڵدان بن بۆ هاتنی به‌خێرایی ڕۆژی خودا، چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌ ئاسمان به‌ئاگر له‌ناوده‌چێ‌، توخمه‌كانیش به‌هۆی گه‌رمی ده‌توێنه‌وه‌.
13 But as he promised, we wait for new heavens and a new earth, where righteousness lives. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنی ئه‌و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئاسمانی نوێ‌و زه‌وی نوێین كه‌ ڕاست‏ودروستی تیادا نیشته‌جێیه‌.
14 So, beloved, awaiting these things, strive to be found by him in peace, spotless and without defect. بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، هه‌وڵ‏بده‌ن له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌ن، خودا به‌ئاشتی بتانبینێ‌و هیچ كه‌م‏وكوڕیه‌كتان تیادا نه‌بێ‌.
15 Regard our Lord's patience as salvation, just as our beloved brother Paul wrote you, with the wisdom given him, ئێوه‌ش له‌خۆبوردوویی خوداوه‌ندمان به‌هه‌لێك بزانن بۆ ڕزگاری، هه‌روه‌ك برای خۆشه‌ویستمان پۆڵس بۆی نووسین به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێ‌ی دراوه‌،
16 as in all his letters, where he speaks about these things. Some parts are hard to understand, and the ignorant and unstable twist them—as they do the other Scriptures—to their own destruction. هه‌روه‌ها له‌هه‌موو نامه‌كانیدا دواوه‌ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ شتی تێدایه‌ گرانه‌ بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زانه‌كان‏و نه‌چه‌سپاوه‌كان له‌ڕاستی، ده‌ستی تێ‌وه‌رده‌ده‌ن‏و ده‌یگۆڕن وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی كتێبی پیرۆز، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان.
17 So then, loved ones, knowing this in advance, guard yourselves, so you aren't swept away by the error of lawless people and lose your own firm standing. بۆیه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستان، ئێوه‌ له‌پێشا ده‌زانن، ئاگاداری خۆتان بن تا به‌دوای خراپه‌كاری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان نه‌كه‌ون‏و چه‌سپاوی خۆتان نه‌دۆڕێنن.
18 Grow in the grace and knowledge of our Lord and Savior Jesus Christ. To him be glory, now and to the day of eternity. Amen. به‌ڵكو گه‌شه‌ بكه‌ن له‌به‌ره‌كه‌ت‏و ناسینی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی ئێستاو تاهه‌تایه‌. ئامین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]