Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 John 1 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئێمه‌ ئه‌مه‌ ڕاده‌گه‌ێنین سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی ژیان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی گـوێمان لێی بوو، ئه‌وه‌ی به‌چــاوی خـۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌مـاشـامـان كرد‎و ده‌ستمان لێیدا، 2ئه‌م ژیانه‌ ده‌ركـه‌وت، ئێمه‌ بینیمان‎و شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین‎و ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان پێ‌ ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌و ژیانه‌ی له‌لایه‌ن باوكی ئاسمانییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌ركه‌وت. 3ئه‌وه‌ی بینیمان‎و گوێمان لێیبوو پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ژیانی هاوبه‌شیتان هه‌بێ‌ له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ژیانی هاوبه‌شی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ باوكی ئاسمانی‎و ڕۆڵه‌كه‌ی، عیسای مه‌سیحه‌. 4ئێمه‌ش ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسین تا خۆشییه‌كه‌مان پڕو ته‌واو بێت.

خودا ڕووناكییه‌

5ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌مه‌سیحه‌وه‌ گوێمان لێ‌بوو و پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خودا ڕووناكییه‌و هه‌رگیز تاریكی تیادا نییه‌. 6گه‌ر بڵێین ژیانی هاوبه‌شمان له‌گه‌لێ‌ هه‌یه‌و به‌تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین‎و ڕاست ناكه‌ین، 7به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕووناكیدا بڕۆین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و له‌ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ژیانی هاوبه‌شمان ده‌بێت‎و خوێنی عیسای ڕۆڵه‌كه‌ی له‌هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه‌.

8گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه‌، ئه‌وه‌ خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین‏و ڕاستی له‌ئێمه‌دا نییه‌. 9به‌ڵام گه‌ر دانمان به‌گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست‏و دادپه‌روه‌ره‌، له‌گوناهه‌كانمان خۆش ده‌بێت‏و له‌خراپه‌ پاكمان ده‌كاته‌وه‌. 10گه‌ر بڵێین گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا خودا به‌درۆزن داده‌نێین‎و ووشه‌كه‌ی له‌ئێمه‌دا نییه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]