Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 My son, do not forget my teaching, but let your heart keep my commandments, ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە، فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە،
2 for they will add length of days and years of life and peace to you. چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.
3 Do not let covenant love and faithfulness leave you; bind them around your neck, write them on the tablet of your heart. با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە، بە ملتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
4 So you will find favor and a good reputation with our Father and with people. ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیت لەلای خودا و خەڵک.
5 Trust in our Father with all your heart, and do not lean on your own understanding. پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.
6 In all your ways know him, and he will make your paths straight. لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
7 Do not be wise in your own eyes; fear our Father, and turn away from evil. لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە، لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە.
8 This will bring healing to your body and refreshment to your bones. دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت و خۆراک بۆ ئێسقانەکانت.
9 Honor our Father with your wealth and with the firstfruits of all your produce, بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە، بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت.
10 then your barns will be filled with plenty, and your vats will overflow with new wine. ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری، قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ.
11 My son, do not despise the discipline of our Father or be weary of his correction, ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە،
12 for our Father disciplines the one his heart loves, just as a father disciplines the son he delights in. چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.
13 Blessed is the one who finds wisdom, and the one who gains understanding, خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە و بەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت،
14 for the gain from her is better than gain from silver, and her profit better than gold. چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە و بەرهەمیشی لە زێڕ.
15 She is more precious than jewels, and nothing you desire can compare with her. لە یاقووت بەهادارترە و هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.
16 Long life is in her right hand; in her left hand are riches and honor. تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە و دەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی.
17 Her ways are pleasant, and all her paths are peace. ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین و هەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین.
18 She is a tree of life to those who take hold of her; those who hold her fast are called blessed. درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە، خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن.
19 Our Father by wisdom founded the earth; by understanding he established the heavens; یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند، بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند.
20 by his knowledge the depths burst open, and the clouds drop down the dew. بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون، هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند.
21 My son, do not lose sight of these; keep sound wisdom and discretion, ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە، ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
22 and they will be life for your soul and an adornment for your neck. دەبنە ژیان بۆ تۆ، ملوانکە بۆ جوانی گەردنت.
23 Then you will walk on your way securely, and your foot will not stumble. ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و ساتمە ناکەیت و ناکەویت.
24 If you lie down, you will not be afraid; when you lie down, your sleep will be sweet. کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت.
25 Do not be afraid of sudden terror, or of the ruin of the wicked when it comes, نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت و نە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت،
26 for our Father will be your confidence and will keep your foot from being caught. چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت و پێت لە پێوەبوون دەپارێزێت.
27 Do not withhold good from those who deserve it, when it is in your power to do it. دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن، کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت.
28 Do not say to your neighbor, "Go, and come back, and tomorrow I will give it"—when you have it with you. بە کەس مەڵێ: «بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،» لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە.
29 Do not plot evil against your neighbor, who lives trustingly beside you. پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە، لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە.
30 Do not quarrel with anyone for no reason, when he has done you no harm. لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە، ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد.
31 Do not envy a violent man, and do not choose any of his ways, بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە، هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە،
32 for the devious person is detestable to our Father, but he takes the upright into his confidence. چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە، بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە.
33 The curse of our Father is on the house of the wicked, but he blesses the home of the righteous. نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات.
34 Toward the mockers he is scornful, but to the humble he gives grace. هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.
35 The wise will inherit honor, but fools get only disgrace. داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن، بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]