Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When you sit down to dine with a ruler, consider carefully what is before you, کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت، باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە،
2 and put a knife to your throat if you are a person ruled by appetite. چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ، ئەگەر تۆ نەوسنی.
3 Do not crave his delicacies, for they are deceptive food. ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە، چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە.
4 Do not wear yourself out to get rich; have the wisdom to restrain yourself. خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت، بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە.
5 The moment you look at wealth, it is gone, for it suddenly sprouts wings and flies off toward the heavens like an eagle. چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە، چونکە بێگومان باڵ دەگرێت، وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت.
6 Do not eat the bread of a stingy man, and do not crave his delicacies, نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ، ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە.
7 for he is the kind of man who keeps counting the cost. "Eat and drink!" he says to you, but his heart is not with you. لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە، پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.» بەڵام دڵی لەگەڵت نییە.
8 You will vomit up the little you have eaten and will have wasted your pleasant words. ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت.
9 Do not speak in the hearing of a fool, for he will despise the wisdom of your words. قسە بۆ گێل مەکە، چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت.
10 Do not move an ancient boundary stone or encroach on the fields of the fatherless, سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە، هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان،
11 for their Redeemer is strong; our Father will take up their cause against you. چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە، ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ.
12 Apply your heart to instruction and your ears to words of knowledge. دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و گوێشت بەرەو قسەی زانیاری.
13 Do not withhold discipline from a child; if you strike him with the rod, he will not die. ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە، ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت.
14 Strike him with the rod, and you will deliver his soul from the grave. تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت.
15 My son, if your heart is wise, my own heart will be glad as well. ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە، منیش دڵم خۆش دەبێت.
16 My inmost being will rejoice when your lips speak what is right. ناخم شادمان دەبێت، کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن.
17 Do not let your heart envy sinners, but continue in the fear of our Father all day long. دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات، بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی.
18 Surely there is a future, and your hope will not be cut off. بێگومان دواڕۆژت دەبێت، ئومێدی تۆ نابڕێت.
19 Hear, my son, and be wise, and keep your heart on the right road. ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە، دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە.
20 Do not be among those who get drunk on wine or those who gorge themselves on meat, لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە، یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن،
21 for the drunkard and the glutton will come to poverty, and drowsiness will clothe them in rags. چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن، ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات.
22 Listen to your father, who gave you life, and do not despise your mother when she is old. گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە، دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.
23 Buy truth and do not sell it; buy wisdom, instruction, and understanding. ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە، هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن.
24 The father of a righteous child will greatly rejoice; whoever fathers a wise son will delight in him. باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.
25 Let your father and mother be glad; let her who gave you birth rejoice. با دایک و باوکت شادمان بن، ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت.
26 My son, give me your heart, and let your eyes delight in my ways. ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ، با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت،
27 For a prostitute is a deep pit, and an adulterous woman is a narrow well. چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە.
28 She lies in wait like a robber and leads many men into faithlessness. تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت، ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات.
29 Who has misery? Who has sorrow? Who has strife? Who has complaints? Who has wounds for no reason? Who has bleary eyes? واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟ برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟
30 Those who linger long over wine, those who go to sample bowls of mixed wine. بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن، ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە.
31 Do not gaze at wine while it is red, while it sparkles in the cup and goes down smoothly. تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری، کە لەناو جام پڕشنگی داوە، بە سووکی دەچێتە خوارەوە!
32 In the end it bites like a serpent and stings like a viper. لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و وەک توولەمار پێتەوەدەدات.
33 Your eyes will see strange things, and your heart will utter twisted things. چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت.
34 You will be like one lying down in the heart of the sea, like one lying on the top of a ship's mast. وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت، یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت.
35 "They struck me, but I felt no pain; they beat me, but I did not know it. When will I wake up? I will look for another drink." دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو! کوتامیان، نەمزانی! کەی بە هۆش خۆم دێمەوە، هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]