Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 34 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 And our Father spoke to Moses, saying, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "command the Israelites: when you enter the land of Canaan, this is the land that will fall to you as inheritance—the land of Canaan, within its borders. «فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”کاتێک ئێوە دەچنە ناو خاکی کەنعانەوە، ئەمە ئەو خاکەیە کە دەبێتە میراتتان، خاکی کەنعان بە سنوورەکانییەوە:
3 Your south side runs from the Zin wilderness along Edom's edge; your south border starts at the Dead Sea's end, eastward. «”لەلای باشووری ئێوە لە چۆڵەوانی چنەوە لەلای ئەدۆم دەبێت، سنووری باشوورتان لە ڕۆژهەڵات لە کۆتایی دەریای مردووەوە دەستپێدەکات.
4 Your border will turn south of the Ascent of Akrabbim, cross to Zin, reach south of Kadesh-barnea, go on to Hazar-addar, and pass to Azmon. هەروەها سنوورەکە لە باشووری هەورازی دووپشکەوە بۆتان دەسووڕێتەوە و بەردەوام دەبێت هەتا چن و لە باشووری قادێش بەرنێعەوە هەتا حەچەر ئەدار دەچێت و تێدەپەڕێت بۆ عەچمۆن،
5 From Azmon the border turns to Egypt's Brook, ending at the Sea. لە عەچمۆنیش دەسووڕێتەوە و دەگاتە دۆڵی میسر، کۆتاییەکەی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت.
6 "Your western border will be the Mediterranean Sea and its coast. بەڵام سنووری ڕۆژئاوا، ئەوا دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت. ئەمەیە سنووری ڕۆژئاواتان.
7 "This will be your north border: from the Mediterranean Sea draw your line to Mount Hor. بۆ دیاریکردنی سنووری باکوورتان، هێڵێک بکێشن لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەتا کێوی هۆر،
8 From Mount Hor mark a line to Lebo-hamath, ending at Zedad; هەروەها لە کێوی هۆرەوە هەتا دەروازەی حەمات. پاشان سنوورەکە دەچێت بۆ چەداد،
9 then the border will extend to Ziphron and end at Hazar-enan. This will be your northern border. بەردەوام دەبێت بۆ زیفرۆن و کۆتاییەکەی لە حەچەر عێینان دەبێت. ئەمە دەبێتە سنووری باکوورتان.
10 "You will mark out your eastern border from Hazar-enan to Shepham. هەروەها سنوور بۆ خۆتان دەکێشن بۆ ڕۆژهەڵات، لە حەچەر عێینانەوە هەتا شەفام.
11 The border will go down from Shepham to Riblah, east of Ain, then go down and reach the slope east of the Sea of Chinnereth. لە شەفامەوە بەرەو خوارەوە دەچێت هەتا ڕیڤلە لە ڕۆژهەڵاتی عەین. ئینجا سنوورەکە بەرەو خوارەوە دەچێت لە بناری کێوەکانی دەریاچەی جەلیل دەدات بەلای ڕۆژهەڵاتدا،
12 The border goes down to the Jordan, ending at the Dead Sea. This will be your land, with its borders all around." پاشان سنوورەکە بە درێژایی کەناری ڕووباری ئوردون بەرەو خوارەوە دەچێت و کۆتاییەکەی لەلای دەریای مردوو دەبێت. «”ئەم خاکە بە سنوورەکانی و چواردەوریشییەوە بۆ ئێوە دەبێت.“»
13 Moses commanded the Israelites: This is the land you will inherit by lot, which our Father commanded to give to the nine tribes and the half-tribe. موساش فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و گوتی: «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە تیروپشک میراتگری دەکەن، کە یەزدان فەرمانی دا بە نۆ هۆز و نیوەکە بدرێت،
14 The tribe of Reuben's sons, by their fathers' houses, and the tribe of Gad's sons, by their fathers' houses, have already taken their inheritance; so has the half-tribe of Manasseh. چونکە هۆزی نەوەی ڕەئوبێن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و هۆزی نەوەی گاد بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و نیوەی هۆزی مەنەشە میراتی خۆیان وەرگرت.
15 The two and a half tribes received their inheritance across the Jordan from Jericho, eastward toward the sunrise. دوو هۆز و نیوەکە میراتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا بەرەو ڕۆژهەڵات وەرگرت.»
16 And our Father spoke to Moses, saying, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
17 "names of the men who will divide the land for you as inheritance: Eleazar the priest and Joshua son of Nun. «ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون،
18 And you will take one leader from each tribe to divide the land for inheritance. لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە.
19 These are the names of the men: from the tribe of Judah, Caleb the son of Jephunneh; «ئەمەش ناوی پیاوەکانە: «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛
20 from the tribe of the sons of Simeon, Shemuel the son of Ammihud; شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛
21 from the tribe of Benjamin, Elidad the son of Chislon; ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛
22 from the tribe of the sons of Dan, a leader, Bukki the son of Jogli; بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛
23 from Joseph's sons: from Manasseh's tribe, leader Hanniel son of Ephod, حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛
24 and from the tribe of the sons of Ephraim, a leader, Kemuel the son of Shiphtan; قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛
25 from the tribe of the sons of Zebulun, a leader, Elizaphan the son of Parnach; ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛
26 from the tribe of the sons of Issachar, a leader, Paltiel the son of Azzan; پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛
27 from the tribe of the sons of Asher, a leader, Ahihud the son of Shelomi; ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛
28 and from the tribe of the sons of Naphtali, a leader, Pedahel the son of Ammihud." پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.»
29 These are the ones our Father commanded to divide the inheritance among the children of Israel in the land of Canaan. ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]