Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 33 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 These are the stages of the Israelites' journey out of Egypt, by their divisions under Moses and Aaron's hand. ئەمانە قۆناغەکانی کۆچی نەوەی ئیسرائیلن کە بە لەشکرەکانیانەوە لەسەر دەستی موسا و هارون لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە.
2 Moses wrote their starting points by stage, at our Father's command; these are their stages by starting points. موساش بەپێی فەرمانی یەزدان قۆناغی کۆچەکانیانی تۆمار کرد. ئەمەش کۆچەکانیانە، قۆناغ بە قۆناغ:
3 They set out from Rameses on the fifteenth day of the first month, the day after Passover—the Israelites marched out boldly, in full view of all the Egyptians, لە ڕۆژی پازدەی مانگی یەک، لە ڕۆژی دوای جەژنی پەسخە لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد. نەوەی ئیسرائیل بوێرانە لەبەرچاوی هەموو میسرییەکان چوونە دەرەوە.
4 while the Egyptians buried all their firstborn, whom our Father had struck down among them, and on their gods our Father executed judgments. لەو کاتەدا میسرییەکان هەموو نۆبەرەکانی خۆیانیان دەناشت کە یەزدان لێیدابوون، چونکە یەزدان حوکمی خوداوەندەکانی ئەوانی دابوو.
5 The children of Israel set out from Rameses and camped at Succoth. نەوەی ئیسرائیل لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد و لە سوکۆت چادریان هەڵدا.
6 They set out from Succoth and camped at Etham, which is on the edge of the wilderness. ئینجا لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد و لە ئێتام چادریان هەڵدا کە لە قەراغی چۆڵەوانییە.
7 They left Etham, turned back to Pi-hahiroth, east of Baal-zephon, and camped before Migdol. پاشان لە ئێتامەوە کۆچیان کرد و گەڕانەوە لای پی‌هەحیرۆت، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەعل‌چیفۆنە و بەرامبەر مگدۆل چادریان هەڵدا.
8 They set out from before Hahiroth, crossed the sea into the wilderness, traveled three days through the wilderness of Etham, and camped at Marah. پاشان لە پی‌هەحیرۆتەوە کۆچیان کرد و بەناو دەریادا پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی و سێ ڕۆژە ڕێ لە چۆڵەوانی ئێتامدا ڕۆیشتن، لە مارا چادریان هەڵدا.
9 They left Marah and reached Elim, where twelve water springs and seventy palm trees stood; there they camped. پاشان لە ماراوە کۆچیان کرد و هاتنە ئێلیم، لە ئێلیمیش دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، لەوێ چادریان هەڵدا.
10 They set out from Elim and camped by Yam Suph. پاشان لە ئێلیمەوە کۆچیان کرد و لەلای دەریای سوور چادریان هەڵدا.
11 They set out from Yam Suph and camped in the wilderness of Sin. پاشان لەلای دەریای سوورەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سین چادریان هەڵدا.
12 They set out from the wilderness of Sin and camped at Dophkah. پاشان لە چۆڵەوانی سینەوە کۆچیان کرد و لە دۆفقە چادریان هەڵدا.
13 They set out from Dophkah and camped at Alush. پاشان لە دۆفقەوە کۆچیان کرد و لە ئالوش چادریان هەڵدا.
14 They left Alush and camped at Rephidim, where the people had no water to drink. پاشان لە ئالوشەوە کۆچیان کرد و لە ڕەفیدیم چادریان هەڵدا، لەوێ هیچ ئاو نەبوو تاکو گەل بیخۆنەوە.
15 They set out from Rephidim and camped in the wilderness of Sinai. پاشان لە ڕەفیدیمەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سینا چادریان هەڵدا.
16 They set out from the wilderness of Sinai and camped at Kibroth-hattaavah. پاشان لە چۆڵەوانی سیناوە کۆچیان کرد و لە قیبرۆت هەتەڤا چادریان هەڵدا.
17 They set out from Kibroth-hattaavah and camped at Hazeroth. پاشان لە قیبرۆت هەتەڤایەوە کۆچیان کرد و لە حەچێرۆت چادریان هەڵدا.
18 They set out from Hazeroth and camped at Rithmah. پاشان لە حەچێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە ڕیتمە چادریان هەڵدا.
19 They set out from Rithmah and camped at Rimmon-perez. پاشان لە ڕیتمەوە کۆچیان کرد و لە ڕیمۆن پێرێز چادریان هەڵدا.
20 They set out from Rimmon-perez and camped at Libnah. پاشان لە ڕیمۆن پێرێزەوە کۆچیان کرد و لە لیڤنا چادریان هەڵدا.
21 They set out from Libnah and camped at Rissah. پاشان لە لیڤناوە کۆچیان کرد و لە ڕیسە چادریان هەڵدا.
22 They set out from Rissah and camped at Kehelathah. پاشان لە ڕیسەوە کۆچیان کرد و لە قەهێلاتە چادریان هەڵدا.
23 They set out from Kehelathah and camped at Mount Shepher. پاشان لە قەهێلاتەیەوە کۆچیان کرد و لە کێوی شافەر چادریان هەڵدا.
24 They set out from Mount Shepher and camped at Haradah. پاشان لە کێوی شافەرەوە کۆچیان کرد و لە حەرادە چادریان هەڵدا.
25 They set out from Haradah and camped at Makheloth. پاشان لە حەرادەوە کۆچیان کرد و لە مەقهێلۆت چادریان هەڵدا.
26 They set out from Makheloth and camped at Tahath. پاشان لە مەقهێلۆتەوە کۆچیان کرد و لە تاحەت چادریان هەڵدا.
27 They set out from Tahath and camped at Terah. پاشان لە تاحەتەوە کۆچیان کرد و لە تارەح چادریان هەڵدا.
28 They set out from Terah and camped at Mithkah. پاشان لە تارەحەوە کۆچیان کرد و لە میتقە چادریان هەڵدا.
29 They set out from Mithkah and camped at Hashmonah. پاشان لە میتقەوە کۆچیان کرد و لە حەشمۆنە چادریان هەڵدا.
30 They set out from Hashmonah and camped at Moseroth. پاشان لە حەشمۆنەوە کۆچیان کرد و لە مۆسێرۆت چادریان هەڵدا.
31 They set out from Moseroth and camped at Bene-jaakan. پاشان لە مۆسێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە بەنێ یەعقان چادریان هەڵدا.
32 They set out from Bene-jaakan and camped at Hor-haggidgad. پاشان لە بەنێ یەعقانەوە کۆچیان کرد و لە حۆر هەگیدگاد چادریان هەڵدا.
33 They set out from Hor-haggidgad and camped at Jotbathah. پاشان لە حۆر هەگیدگادەوە کۆچیان کرد و لە یۆتباتە چادریان هەڵدا.
34 They set out from Jotbathah and camped at Abronah. پاشان لە یۆتباتەیەوە کۆچیان کرد و لە عەڤرۆنە چادریان هەڵدا.
35 They set out from Abronah and camped at Ezion-geber. پاشان لە عەڤرۆنەیەوە کۆچیان کرد و لە عەچیۆن گەڤەر چادریان هەڵدا.
36 They set out from Ezion-geber and camped in the wilderness of Zin, that is, Kadesh. پاشان لە عەچیۆن گەڤەرەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی چن کە قادێشە چادریان هەڵدا.
37 They left Kadesh and camped at Mount Hor, on the edge of Edom's land. پاشان لە قادێشەوە کۆچیان کرد و لە کێوی هۆر چادریان هەڵدا کە لە نزیکی سنووری خاکی ئەدۆمە.
38 Aaron the priest climbed Mount Hor at our Father's command and died there in the fortieth year after the children of Israel left the land of Egypt, in the fifth month, on its first day. لە یەکی مانگی پێنجی چلەمین ساڵی هاتنەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، هارونی کاهین بەپێی فەرمانی یەزدان بۆ سەر کێوی هۆر سەرکەوت و لەوێ مرد.
39 Aaron was 123 years old when he died on Mount Hor. هارون تەمەنی سەد و بیست و سێ ساڵ بوو کاتێک لە کێوی هۆر مرد.
40 The Canaanite king of Arad, living in the Negev of Canaan, heard the Israelites were coming. پاشای عەرادیش کە کەنعانی بوو و لە نەقەب لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، هاتنی نەوەی ئیسرائیلی بیست.
41 They set out from Mount Hor and camped at Zalmonah. ئینجا لە کێوی هۆرەوە کۆچیان کرد و لە چەلمۆنا چادریان هەڵدا.
42 They set out from Zalmonah and camped at Punon. پاشان لە چەلمۆنایەوە کۆچیان کرد و لە پونۆن چادریان هەڵدا.
43 They set out from Punon and camped at Oboth. پاشان لە پونۆنەوە کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا.
44 They set out from Oboth and camped at Iye-abarim, on the border of Moab. پاشان لە ئۆڤۆتەوە کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم چادریان هەڵدا، کە لە سنووری مۆئابە.
45 They set out from Iyim and camped at Dibon-gad. پاشان لە عییی عەڤاریم کۆچیان کرد و لە دیڤۆن گاد چادریان هەڵدا.
46 They set out from Dibon-gad and camped at Almon-diblathaim. پاشان لە دیڤۆن گادەوە کۆچیان کرد و لە عەلمۆن دیڤلاتایم چادریان هەڵدا.
47 They set out from Almon-diblathaim and camped in the mountains of Abarim, near Nebo. پاشان لە عەلمۆن دیڤلاتایمەوە کۆچیان کرد و لە زنجیرە چیای عەڤاریم ڕووبەڕووی نیبۆ چادریان هەڵدا.
48 They left the mountains of Abarim and camped on the plains of Moab, by the Jordan at Jericho. پاشان لە زنجیرە چیای عەڤاریمەوە کۆچیان کرد و لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا چادریان هەڵدا،
49 They camped along the Jordan, from Beth-jeshimoth to Abel-shittim, on the plains of Moab. لە کەناری ڕووباری ئوردون لە بێت‌یەشیمۆتەوە هەتا ئابێل شیتیم لە دەشتی مۆئاب چادریان هەڵدا.
50 Our Father spoke to Moses in the plains of Moab by the Jordan at Jericho, saying: یەزدان لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا بە موسای فەرموو:
51 "Speak to the Israelites and tell them: When you cross the Jordan into the land of Canaan. «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک ئێوە لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە بۆ خاکی کەنعان،
52 Drive out everyone living in the land before you; destroy all their carved images and metal figures, and tear down all their high places. هەموو دانیشتووانی خاکەکە لەپێش خۆتان دەربکەن. هەموو پەیکەرە تاشراو و بتە داڕێژراوەکانیان لەناوببەن، هەموو نزرگەکانی سەر بەرزاییان تێکبدەن.
53 Possess the land and live in it, for I have given you the land to possess. خاکەکە داگیر بکەن و تێیدا نیشتەجێ بن، چونکە من خاکەکەم پێداون بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی و
54 Divide the land by lot among your clans—more land to larger clans, less to smaller ones. Wherever the lot falls for someone, that becomes theirs. You will inherit by your ancestral tribes. خاکەکەش بەگوێرەی خێڵەکانتان بە تیروپشک دابەش بکەن، میراتی زۆر بدەنە زۆرەکان و میراتی کەم بدەنە کەمەکان، لەکوێ تیروپشکی بۆ دەرچوو ئەوێ بۆ ئەو بێت، بەگوێرەی هۆزەکانی باوکانتان میراتگری بکەن.
55 "But if you don't drive out the land's residents before you, those you leave will be barbs in your eyes and thorns in your sides, troubling you in the land where you live. «”ئەگەر دانیشتووانی خاکەکەش لەپێش خۆتان دەرنەکەن، ئەوا ئەوانەی دەیانهێڵنەوە دەبنە چقڵ لە چاوتان و دڕک لە کەلەکەتان و لەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن تەنگتان پێ هەڵدەچنن،
56 And then I will do to you what I had planned to do to them." ئینجا بە ئێوەی دەکەم، ئەوەی بەتەمام بەوانی بکەم.“»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]