Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Nahum 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 An oracle concerning Nineveh. The book of the vision of Nahum the Elkoshite. سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:
2 Our Father is jealous and avenging; our Father takes vengeance and is filled with wrath. Our Father takes vengeance on his adversaries, and he reserves his wrath for his enemies. یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە، یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە. یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.
3 Our Father is slow to anger and great in power, and he will never leave the guilty unpunished. His way is in the whirlwind and the storm, and the clouds are the dust beneath his feet. یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی.
4 He rebukes the sea and dries it up; he makes all the rivers run dry. Bashan and Carmel wither, and the blossom of Lebanon fades. دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات، هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات. باشان و کارمەل سیس دەکات، خونچەی لوبنان سیس دەبێت.
5 The mountains quake before him, and the hills melt away. The earth heaves at his presence—the world and all who live in it. چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و گردەکان دەتوێنەوە. زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت، جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.
6 Who can stand before his fury? Who can endure the heat of his anger? His wrath pours out like fire, and the rocks shatter before him. کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
7 Our Father is good, a stronghold in the day of trouble; he knows those who take refuge in him. یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،
8 But with an overwhelming flood he will put an end to her place, and he will pursue his enemies into darkness. بەڵام بە تۆفانێکی گەورە بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت، دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.
9 What do you plot against our Father? He will put a complete end to it; trouble will not rise up a second time. بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ ئەو کۆتایی پێدەهێنێت، کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.
10 For though they are entangled like thorns and soaked in their drink, they will be consumed like dry stubble. ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن، بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن، هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.
11 From you, Nineveh, came one who plots evil against our Father, a counselor of wickedness. ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت، ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان، ڕاوێژکاری بەدکارییە.
12 This is what our Father says: However strong and numerous they are, they will be cut down and disappear. Though I have made you suffer, I will make you suffer no more. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن، بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن. ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
13 Now I will break his yoke from your neck and tear away your chains. ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم، کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»
14 Our Father has commanded about you, Nineveh: your name will have no descendants. I will cut off the carved image and cast idol from your gods' house. I will make your grave—you are contemptible. ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە: «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت. بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم. گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»
15 Look! There on the mountains, the feet of one who brings good news, who proclaims peace! Celebrate your feasts, Judah; fulfill your vows. For never again will the wicked invade you; they are completely cut off. ئەوەتا لەسەر چیاکانە پێیەکانی مزگێنیدەر، ئاشتی ڕادەگەیەنێت! ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە، نەزرەکانت بەجێبهێنە، ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن، بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]