Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 14 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 At that time Herod the tetrarch heard the reports about Jesus. لەو کاتەدا هێرۆدسی ئەنتیپاس کە فەرمانڕەوای جەلیل بوو، ناوبانگی عیسای بیست،
2 He told his attendants, "This is John the Baptist, raised from the dead—that's why these powers are at work in him." بە پیاوەکانی گوت: «ئەمە یەحیای لەئاوهەڵکێشە لەناو مردوواندا هەستاوەتەوە، لەبەر ئەوە کاری پەرجوو لەسەر دەستی ئەو دەکرێت.»
3 For Herod had arrested John, chained him, and locked him in prison over Herodias, his brother Philip's wife, هێرۆدس، لەبەر هێرۆدیای ژنی فیلیپۆسی برای، یەحیای گرتبوو، پەلبەستی کردبوو و خستبوویە زیندانەوە،
4 because John had been telling him, "It is not lawful for you to have her." چونکە یەحیا پێی دەگوت: «دروست نییە براژنەکەت بخوازیت.»
5 Herod wanted to kill him but feared the crowd, since they held John as a prophet. هێرۆدسیش دەیویست یەحیا بکوژێت، بەڵام لە خەڵکەکە دەترسا، چونکە بە پێغەمبەریان دادەنا.
6 But when Herod's birthday came, the daughter of Herodias danced before them and pleased Herod, لە جەژنی لەدایکبوونی هێرۆدس، کچی هێرۆدیا لە ناوەڕاستی میواناندا سەمای کرد و هێرۆدسی دڵخۆش کرد.
7 so he promised with an oath to give her whatever she asked. ئەویش سوێندی بۆ خوارد و بەڵێنی پێ دا کە حەزی لە چی بێت بیداتێ.
8 Prompted by her mother, she said, "Give me John the Baptist's head here, on a platter." کچەش بە فیتی دایکی، گوتی: «لێرە لەسەر سینییەک سەری یەحیای لەئاوهەڵکێشم بدەرێ.»
9 The king was grieved, but because of his oaths and his dinner guests, he gave the order, پاشاش دڵگران بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لەبەردەم میوانەکاندا سوێندی خواردبوو، فەرمانی دا بیدەنێ.
10 and he sent and had John beheaded in the prison. ئینجا ناردی و لە زیندان سەری یەحیایان پەڕاند و
11 His head was brought on a platter, given to the girl, who brought it to her mother. سەرەکەی لەسەر سینییەک هێنرا و درایە کچەکە، ئەویش بردییە لای دایکی.
12 Then John's disciples came, took the body, and buried it; and they went and told Jesus. قوتابییەکانی یەحیا هاتن تەرمەکەیان هەڵگرت و ناشتیان. ئینجا چوون بۆ لای عیسا و هەواڵیان پێدا.
13 Hearing this, Jesus withdrew by boat to a remote place alone. But the crowds heard and followed him on foot from the towns. کە عیسا ئەمەی بیست، سواری بەلەمێک بوو و بە تەنها چووە شوێنێکی چۆڵ. کاتێک خەڵک بیستیان، لە شارەکانەوە بە پێیان دوای کەوتن.
14 When he went ashore, he saw a big crowd, felt compassion for them, and healed their sick. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا و نەخۆشەکانی ئەوانی چاککردەوە.
15 When evening came, the disciples said to him, "This is an isolated place, and the hour is already late. Send the crowds away to go into the villages and buy themselves food." کاتێک ئێوارە داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و کاتیش درەنگە. خەڵکەکە بەڕێ بکە با بڕۆنە گوندەکان و خواردن بۆ خۆیان بکڕن.»
16 But Jesus told them, "They don't need to leave. You feed them." بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێویست ناکات بڕۆن. ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.»
17 They said to him, "We have nothing here but five loaves and two fish." ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «لێرە لە پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییە.»
18 He said, "Bring them here to me." ئەویش فەرمووی: «بۆمی بهێننە ئێرە.»
19 He told the crowds to sit on the grass. Taking the five loaves and two fish, he looked up to heaven, gave thanks, broke the loaves, and gave them to the disciples, who gave them to the crowds. فەرمانی بە خەڵکەکە دا لەسەر گیاکە دانیشن. ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد، ئینجا دایە قوتابییەکان و ئەوانیش دایانە خەڵکەکە.
20 They all ate and were satisfied, and they picked up twelve baskets full of the leftover pieces. هەموو خواردیان و تێر بوون، پاشان لەو پەلکەنانەی مایەوە دوازدە سەبەتەی پڕیان هەڵگرتەوە.
21 Those who ate were about 5,000 men, besides women and children. ژمارەی ئەوانەی کە نانیان خوارد نزیکەی پێنج هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ.
22 Immediately he made the disciples board the boat and go ahead of him to the other side, while he sent the crowds away. دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێش خۆی بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات.
23 After sending the crowds away, he went up the mountain privately to pray. When evening came, he was there alone. لەدوای ئەوەی خەڵکەکەی بەڕێکرد، سەرکەوتە سەر شاخێک بۆ ئەوەی بە تەنها نوێژ بکات. کە ئێوارە داهات بە تەنها لەوێ بوو،
24 The boat was already far from land, battered by waves, the wind against them. بەلەمەکەش مەودایەکی زۆری لە وشکانییەوە بڕیبوو، شەپۆلەکانیش پێیاندا دەکێشا، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو.
25 About three o'clock in the morning he came to them, walking on the sea. پێش خۆرهەڵاتن عیسا هاتە لایان و بەسەر دەریاچەکەدا دەڕۆیشت.
26 Seeing him walking on the sea, the disciples were terrified, saying, "A ghost!" and cried out in fear. کاتێک قوتابییەکان بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، شێوان و گوتیان: «ئەمە دێوەزمەیە!» لە ترسانیشدا هاواریان کرد.
27 But Jesus spoke to them at once: "Take courage! It is I; do not be afraid." دەستبەجێ عیسا قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.»
28 Peter answered him, "Lord, if it is you, command me to come to you on the water." پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەگەر تۆی، فەرمانم پێبدە بەسەر ئاوەکەدا بێمە لات.»
29 He said, "Come." Peter got out of the boat, walked on water, and went toward Jesus. فەرمووی: «وەرە.» پەترۆس لە بەلەمەکە دابەزی و بەسەر ئاوەکەدا ڕۆیشت و بەرەو لای عیسا بەڕێکەوت.
30 But seeing the strong wind, he was afraid, and beginning to sink, he cried out, "Lord, save me!" بەڵام کاتێک توندی بایەکەی بینی، ترسا و خەریک بوو نوقوم دەبوو، هاواری کرد: «گەورەم، ڕزگارم بکە!»
31 Jesus immediately reached out his hand, caught him, and said, "You of little faith, why did you doubt?" عیساش یەکسەر دەستی درێژکرد و گرتی و پێی فەرموو: «کەم باوەڕ، بۆچی گومانت کرد؟»
32 And when they got into the boat, the wind died down. کە سەرکەوتنە ناو بەلەمەکە، ڕەشەباکە وەستا.
33 Then those in the boat worshiped him, saying, "Truly you are the Son of our Father." ئەوانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، کڕنۆشیان بۆ برد و گوتیان: «بەڕاستی تۆ کوڕی خودای.»
34 When they had crossed over, they came to land at Gennesaret. کاتێک پەڕینەوە ئەوبەر، هاتنە خاکی جەنیسارەت.
35 When the men of that place recognized him, they sent word through that whole region and brought him all who were sick. خەڵکی ئەو ناوچەیە عیسایان ناسییەوە، هەواڵیان دا بە ناوچەکانی دەوروبەر و هەموو نەخۆشەکانیان بۆی هێنا.
36 They begged him to let them just touch the fringe of his robe, and all who touched it were healed. لێی دەپاڕانەوە کە تەنها دەست لە چمکی کراسەکەی بدەن. جا هەموو ئەوانەی دەستیان لێی دەدا چاکدەبوونەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]