Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 15 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then Pharisees and scribes came to Jesus from Jerusalem and said, ئینجا چەند کەسێک لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی:
2 "Why do your disciples break the elders' tradition? They don't wash their hands when they eat." «بۆچی قوتابییەکانت نەریتی پیران دەشکێنن؟ پێش نانخواردن دەستیان ناشۆن!»
3 He answered, "Why do you also break our Father's commandment for your tradition? ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟
4 For our Father said, 'Honor your father and your mother,' and, 'Whoever curses father or mother must surely be put to death.' چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾
5 But you say, 'Whoever tells his father or mother, "Whatever you gained from me is a gift devoted to our Father," بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ’ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،‘
6 he need not honor his father with it.' You've canceled our Father's word for your tradition's sake. ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە.
7 You hypocrites! Isaiah prophesied rightly about you when he said: ئەی دووڕووان! سەبارەت بە ئێوە ئیشایای پێغەمبەر پێشبینییەکی باشی کردووە کە فەرموویەتی:
8 'This people honors me with their lips, but their heart is far from me; «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە.
9 they worship me in vain, teaching the commandments of men as doctrine.'" بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾»
10 Then he called the crowd to him and said, "Listen and understand: عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «گوێ بگرن و تێبگەن.
11 Not what enters the mouth makes a person unclean, but what comes out of the mouth makes a person unclean." ئەوەی دەچێتە ناو دەمەوە مرۆڤ گڵاو ناکات، بەڵکو ئەوەی لە دەم دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.»
12 Then the disciples came to him and said, "Do you know the Pharisees were offended hearing this saying?" ئینجا قوتابییەکان هاتنە پێش و لێیان پرسی: «دەزانی کاتێک فەریسییەکان گوێیان لە قسەکە بوو بێزار بوون؟»
13 He replied, "Every plant my heavenly Father didn't plant will be uprooted. وەڵامی دایەوە: «هەر ڕووەکێک باوکی ئاسمانیم نەیچاندبێت، هەڵدەکەنرێت.
14 Leave them; they are blind guides. If a blind man guides a blind man, both fall into a pit." وازیان لێ بهێنن، ئەوانە کوێرن و ڕێنمایی کوێرەکان دەکەن. ئەگەر کوێر ڕێنمایی کوێر بکات، هەردووکیان دەکەونە چاڵەوە.»
15 Peter said to him, "Explain this parable to us." پەترۆس پێی گوت: «ئەم نموونەیەمان بۆ ڕوون بکەوە.»
16 "Are you still as dull as the others?" Jesus said. عیسا فەرمووی: «ئێوەش هێشتا تێناگەن؟
17 "Don't you understand that whatever enters the mouth passes into the stomach and is then expelled? ئایا نازانن هەرچی دەچێتە ناو دەم دەڕواتە ناو سک و پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستە؟
18 But what comes out of the mouth comes from the heart, and that makes a person unclean. بەڵام ئەوەی لە دەمەوە دێتە دەرەوە، لە دڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەبێتە هۆی گڵاوبوونی مرۆڤ،
19 For the heart produces evil thoughts: murder, adultery, sexual sin, theft, false testimony, slander. چونکە بیری خراپ لە دڵەوە دەردەچێت، کوشتن، داوێنپیسی، بەدڕەوشتی، دزی، شایەتی درۆ، کفرکردن.
20 These make a person unclean, but eating with unwashed hands does not make anyone unclean." ئەمانە مرۆڤ گڵاو دەکەن. بەڵام نانخواردن بەبێ دەست شوشتن مرۆڤ گڵاو ناکات.»
21 Leaving that place, Jesus withdrew to the region of Tyre and Sidon. عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا.
22 A Canaanite woman from that region came, crying out, "Have mercy on me, Lord, Son of David! My daughter is severely tormented by a demon." ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.»
23 He answered her nothing. His disciples came and urged him, "Send her away—she keeps shouting after us." بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.»
24 He answered, "I was sent only to the lost sheep of the house of Israel." وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.»
25 But she came and knelt before him, saying, "Lord, help me!" بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!»
26 He replied, "It is not right to take the children's bread and throw it to the dogs." وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.»
27 "Yes, Lord," she said, "yet even the dogs eat the crumbs that fall from their masters' table." ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.»
28 Jesus replied, "Woman, your faith is great. Let it happen as you wish." And her daughter was healed from that hour. ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە.
29 Leaving there, Jesus went along the Sea of Galilee, went up the mountain, and sat down there. ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت.
30 Large crowds came to him with the lame, blind, crippled, mute, and many others, laying them at his feet, and he healed them. ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە.
31 So the crowd was amazed, seeing the mute speak, the crippled healed, the lame walk, and the blind see; they gave glory to the Father of Israel. تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد.
32 Jesus called his disciples to him and said, "I feel for this crowd—they've already been with me three days with nothing to eat. I don't want to send them away hungry; they might collapse on the road." ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.»
33 The disciples asked, "Where in this remote place could we find enough bread to feed such a crowd?" قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟»
34 "How many loaves do you have?" Jesus asked. "Seven," they said, "and a few small fish." عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.»
35 So he told the crowd to sit down on the ground. ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن.
36 And he took the seven loaves and fish, gave thanks, broke them, gave them to the disciples, and they gave them to the crowds. حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە.
37 They all ate and were satisfied, and they gathered up seven baskets full of the leftover pieces. هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە.
38 Those who ate were 4,000 men, besides women and children. نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ.
39 After sending the crowds away, he boarded the boat and went to the region of Magadan. ئینجا عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد و سواری بەلەم بوو و هاتە سنووری مەگەدان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]