Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 13 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 On that day Jesus went out of the house and sat down beside the sea. هەر لەو ڕۆژەدا عیسا لە ماڵ هاتە دەرەوە و لە کەناری دەریاچەی جەلیل دانیشت.
2 Large crowds gathered around him, so he got in a boat and sat, while the whole crowd stood on the shore. خەڵکێکی ئێجگار زۆر لێی کۆبووەوە، هەتا وای لێهات چووە ناو بەلەمێک دانیشت، هەموو خەڵکەکەش لە کەنارەکە ڕاوەستان.
3 And he told them many things in parables, saying: "Look, a sower went out to sow. بە نموونە باسی زۆر شتی بۆ کردن و فەرمووی: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات.
4 And as he sowed, some seed fell along the path, and the birds came and devoured it. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن.
5 Other seed fell on rocky ground with little soil, and sprang up quickly since the soil lacked depth. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو.
6 When the sun rose, the plants were scorched; since they had no root, they withered. بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو.
7 Other seed fell among thorns, and the thorns grew up and choked it. هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن.
8 Other seed fell on good soil, producing grain: some a hundredfold, some sixty, some thirty. بەڵام هەندێکی دیکەیان کەوتنە سەر زەوییەکی باش و بەرهەمیان دا، هەندێک یەک بە سەد و هەندێک یەک بە شەست و هەندێکیش یەک بە سی.
9 Whoever has ears, let them hear." ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!»
10 Then the disciples came to him and asked, "Why do you speak to them in parables?" قوتابییەکان هاتن و لێیان پرسی: «بۆچی بە نموونە قسەیان بۆ دەکەیت؟»
11 He said, "You've been given to know the secrets of the kingdom of our Father; they have not. وەڵامی دانەوە: «لەبەر ئەوەی بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن، بەڵام بەوان نەدراوە،
12 Whoever has will be given more and have plenty; whoever has none loses even what he has. چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت و لێی دەڕژێ، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.
13 This is why I speak to them in parables: they look but don't see; they listen but don't hear or understand. لەبەر ئەوە بە نموونە قسەیان بۆ دەکەم: «چونکە سەیر دەکەن، بەڵام نابینن، گوێ دەگرن، بەڵام نابیستن و تێناگەن.
14 In them Isaiah's prophecy is fulfilled: 'You will hear and hear, yet never understand; you will see and see, yet never perceive.' پێشبینییەکەی ئیشایا لەواندا هاتە دی، کە دەفەرموێ: ﴿ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن،
15 For this people's heart has grown calloused; they hardly hear with their ears, and they have closed their eyes—otherwise they might see with their eyes, hear with their ears, understand with their heart, and turn, and I would heal them.' چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن، بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.﴾
16 But blessed are your eyes, for they see, and your ears, for they hear. بەڵام ئێوە، خۆزگە دەخوازرێت بە چاوتان، چونکە دەبینن، بە گوێتان، چونکە دەبیستن.
17 I assure you: many prophets and righteous people longed to see what you see, and didn't; to hear what you hear, and didn't. ڕاستیتان پێ دەڵێم: زۆر پێغەمبەر و پیاوچاک بە ئاواتەوە بوون ئەوە ببینن کە ئێوە دەیبینن بەڵام نەیانبینی، ئەوەش ببیستن کە ئێوە دەیبیستن، بەڵام نەیانبیست.
18 Listen, then, to the parable of the sower. «کەواتە گوێ لە واتای نموونەی جوتیارەکە بگرن:
19 Everyone who hears the kingdom's word and doesn't grasp it—the evil one comes and snatches what was sown in his heart. This is the seed sown beside the path. هەرکەسێک پەیامی شانشین ببیستێت و تێینەگات، شەیتان دێت و ئەوەی لە دڵیدا تۆوکراوە دەیڕفێنێت. ئەمانە ئەو تۆوانەن کە کەوتنە سەر ڕێگاکە.
20 Seed sown on rocky ground is the one who hears the word, immediately receiving it with joy, ئەوانەی کەوتنە سەر بەردەڵانەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن.
21 but having no root in themselves, they don't last; when trouble or persecution comes because of the word, they quickly fall away. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕەگیان نییە و کاتین، کاتێک لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون.
22 The one sown among thorns hears the word, but worry over this age and wealth's deceit choke it, making it unproductive. ئەوانەش کە کەوتنە نێو دڕکەکان، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن.
23 But the seed sown on good soil hears the word and understands it. It bears fruit—100, sixty, or thirty times what was sown." بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە باشەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و لێی تێدەگەن و بەرهەم دەدەن، یەک بە سەد و یەک بە شەست و یەک بە سی.»
24 He gave them another parable: "The kingdom of our Father is like a man who sowed good seed in his field. نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان لە مرۆڤێک دەچێت، تۆوی چاک لە کێڵگەکەی بچێنێت.
25 But while everyone slept, his enemy came, sowed weeds among the wheat, and left. بەڵام کاتێک خەڵک لە خەودا بوون، دوژمنەکەی هات و لەناو گەنمەکەدا زیزانی چاند و ڕۆیشت.
26 When the wheat sprouted and produced grain, then the weeds appeared as well. کاتێک گەنمەکە ڕوا و گوڵی دەرکرد، زیزانەکەش دەرکەوت.
27 The owner's servants came saying, 'Master, didn't you sow good seed in your field? Where then did the weeds come from?' «کۆیلەی خاوەن ماڵ هاتن و پێیان گوت: ”گەورەم، مەگەر لە کێڵگەکەتدا تۆوی چاکت نەوەشاند، ئیتر ئەم زیزانە لەکوێوە هات؟“
28 'An enemy did this,' he replied. 'So do you want us to go pull them up?' the servants asked him. «ئەویش وەڵامی دانەوە: ”دوژمن ئەمەی کردووە.“ کۆیلەکانیش پێیان گوت: ”دەتەوێ بچین زیزانەکان بژار بکەین؟“»
29 'No,' he said, 'because while you are pulling the weeds, you may uproot the wheat with them. گوتی: «”نەخێر، نەوەک لەگەڵ بژارکردنی زیزان، گەنمیش هەڵبکێشن.
30 Let both grow together until harvest. At harvest time I'll tell the reapers: Gather the weeds first, bind them in bundles to burn; then gather the wheat into my barn.'" هەتا کاتی دروێنە لێگەڕێن با بەیەکەوە پێبگەن، جا لە کاتی دروێنەدا بە سەپانەکان دەڵێم، یەکەم جار زیزانەکە بژار بکەن و بیانکەنە مەڵۆ بۆ ئەوەی بسووتێنرێن، بەڵام گەنمەکە لە ئەمبارەکەم کۆبکەنەوە.“»
31 He told them another parable: "The kingdom of our Father is like a mustard seed a man took and planted in his field. نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان وەک دەنکە خەرتەلەیەک وایە، کە یەکێک بیهێنێت و لە کێڵگەکەیدا بیچێنێ،
32 Though the smallest of all seeds, when grown it becomes the largest of garden plants, a tree where birds come to nest in its branches." هەرچەندە لە هەموو تۆوەکانی دیکە بچووکترە، بەڵام کاتێک گەشە دەکات، ڕووەکێکی گەورەی لێ دەردەچێت و دەبێتە درەخت، تەنانەت باڵندەی ئاسمانیش دێن و لەسەر لقەکانی هێلانە دەکەن.»
33 He gave them another parable: "The kingdom of our Father is like yeast a woman took and mixed into about twenty-five pounds of flour, until it spread through all the dough." نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.»
34 Jesus said all these things to the crowds in parables; he said nothing to them without a parable. عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن،
35 This fulfilled what was spoken through the prophet: "I will open my mouth in parables; I will utter what's been hidden since the world was founded." تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.﴾
36 Then he left the crowds and entered the house. His disciples approached him and said, "Explain to us the parable of the weeds in the field." ئینجا خەڵکەکەی بەڕێکرد و گەڕایەوە بۆ ماڵ. قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «نموونەی زیزانی ناو کێڵگەکەمان بۆ لێکبدەوە.»
37 He answered, "The one who sowed the good seed is the Son of Man. وەڵامی دایەوە: «ئەوەی تۆوە چاکەکەی چاند، کوڕی مرۆڤە.
38 The field is the world. The good seed is the kingdom's children; the weeds are the evil one's children. کێڵگەکەش جیهانە، تۆوە چاکەکەش ڕۆڵەکانی شانشینن، زیزانەکەش ڕۆڵەکانی شەیتانن،
39 The enemy who sowed them is the devil; the harvest is the end of the age; the harvesters are angels. دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن.
40 As the weeds are gathered and burned in fire, so it will be at the end of the age. «هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت.
41 The Son of Man will send his angels to weed out of his kingdom everything that causes sin and all who do evil. کوڕی مرۆڤ فریشتەکانی دەنێرێت و هەموو هۆکارێکی گوناه و خراپەکاران لە شانشینییەکەی کۆدەکەنەوە و
42 They will throw them into the blazing furnace, where there is weeping and grinding of teeth. فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.
43 Then the righteous will shine like the sun in their Father's kingdom. The one with ears should listen." ئەوسا ڕاستودروستان لە شانشینی باوکیاندا وەک ڕۆژ دەدرەوشێنەوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!
44 The kingdom of our Father is like treasure hidden in a field. A man found it, hid it again, then joyfully sold all he had to buy that field. «شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە. کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە، ئینجا لە خۆشییان دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت.
45 "Again, the kingdom of our Father is like a merchant searching for fine pearls. «هەروەها شانشینی ئاسمان لە بازرگانێک دەچێت کە بە شوێن مرواری نایابدا دەگەڕێت.
46 Finding one priceless pearl, he went and sold all he had and bought it. کاتێک مروارییەکی گرانبەها دەدۆزێتەوە، دەچێت هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و مروارییەکەی پێ دەکڕێت.
47 Again, our Father's kingdom is like a net cast into the lake, gathering fish of every kind. «هەروەها شانشینی ئاسمان لە تۆڕێک دەچێت فڕێدرابێتە دەریاچەوە، لە هەموو جۆرەکانی ماسی کۆدەکاتەوە.
48 When full, the fishermen pulled it ashore, sat down, and collected the good fish in baskets, throwing out the bad. کاتێک تۆڕەکە پڕ بوو، ماسیگرەکان ڕایانکێشایە کەنار، باشەکانیان لە سەبەتەدا کۆکردەوە و خراپەکانیشیان فڕێدا.
49 So it will be at the age's end: angels will go out and separate the wicked from among the righteous, کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و
50 and throw them into the blazing furnace, where they will weep and grind their teeth." فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە. جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.»
51 "Have you understood all these things?" "Yes," they replied. عیسا لێی پرسین: «ئایا هەموو ئەمانە تێگەیشتن؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ.»
52 He said to them, "Every teacher of the law trained for our Father's kingdom is like a homeowner who brings treasures new and old out of his storeroom." جا پێی فەرموون: «لەبەر ئەوە هەر مامۆستایەکی تەورات کە بووەتە قوتابی لە شانشینی ئاسمان، لە خاوەن ماڵێک دەچێت لە گەنجینەکەیدا لە کۆن و نوێ دەربهێنێت.»
53 When Jesus had finished these parables, he moved on from there. کاتێک عیسا ئەم نموونانەی تەواو کرد، لەوێ ڕۆیشت.
54 Returning to his hometown, he taught in their synagogue, and they were amazed: "Where does this man get this wisdom and these mighty works? هاتەوە شارەکەی خۆی، لە کەنیشتەکەیان دەستی کرد بە فێرکردنیان، هەتا ئەوەی سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە ئەم دانایی و پەرجووانەی لەکوێ بوو؟
55 Isn't this the carpenter's son? Isn't his mother named Mary, and his brothers James, Joseph, Simon, and Judas? ئایا ئەمە کوڕی دارتاشەکە نییە؟ ئەی دایکی ناوی مریەم نییە؟ یاقوب و یوسف و شیمۆن و یەهوزا برای نین؟
56 Aren't all his sisters here with us? Where then did this man get all these things?" ئەوە نییە خوشکەکانی هەموویان لەلامانن؟ ئەی ئەمە هەموو ئەمانەی لەکوێ بوو؟»
57 They took offense at him. But Jesus said to them, "A prophet is honored everywhere except in his hometown and in his own household." جا ڕەتیان کردەوە. بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، تەنها لە شار و ماڵی خۆی نەبێت.»
58 He didn't do many miracles there because of their lack of faith. لەوێ پەرجووی زۆری نەکرد، لەبەر بێباوەڕییان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]