Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 12 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 At that time Jesus went through the grainfields on the Sabbath. His disciples were hungry and began to pluck heads of grain and eat them. لەو کاتەدا، لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی برسییان بوو، دەستیان کرد بە گوڵەگەنم پرواندن و خواردنی.
2 Seeing this, the Pharisees said to him, "Look—your disciples are doing what's unlawful on the Sabbath." کە فەریسییەکان بینییان، پێیان گوت: «بڕوانە، ئەوەی قوتابییەکانت دەیکەن دروست نییە لە شەممەدا بکرێت.»
3 He said to them, "Haven't you read what David did when he and his companions were hungry?" ئەویش پێی فەرموون: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟
4 how he entered the house of our Father and ate the Presence bread, unlawful for him and his companions, reserved only for priests? چۆن چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، کە بۆ ئەو و ئەوانەی لەگەڵی بوون دروست نەبوو بیخۆن، تەنها بۆ کاهینان نەبێ؟
5 "Or haven't you read in the Law that on the Sabbath, priests in the temple break the Sabbath and are guiltless? یان لە تەوراتدا نەتانخوێندووەتەوە کە هەرچەندە کاهینان بەهۆی ئەرکیان لە پەرستگا لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاسپاردەی ڕۆژی شەممە دەشکێنن بەڵام بە بێتاوان دادەنرێن؟
6 I tell you, something greater than the temple is here. پێتان دەڵێم، کەسێک لێرەیە کە لە پەرستگا مەزنترە.
7 If you knew what 'I want mercy, not sacrifice' means, you wouldn't have condemned the blameless. بەڵام ئەگەر لە واتای ئەمە تێبگەیشتنایە: ﴿من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،﴾ ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد،
8 For the Son of Man is Lord of the Sabbath." چونکە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»
9 He went on from there and entered their synagogue. ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و چووە کەنیشتەکەیان،
10 A man with a withered hand was there. They asked him, "Is it lawful to heal on the Sabbath?"—hoping to accuse him. لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستێکی وشک ببوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوەی نەخۆش دروستە؟»
11 He said to them, "Who among you with a sheep, if it falls in a pit on the Sabbath, won't grab and pull it out? پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە ناو چاڵێکەوە، نایگرێت و دەریناهێنێت؟
12 How much more is a person worth than a sheep! So it's lawful to do good on the Sabbath." مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.»
13 Then he told him, "Stretch out your hand." He stretched it out, and it was restored, healthy like the other. ئینجا بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و چاک بووەوە، وەکو ئەوەی دیکە.
14 But the Pharisees went out and plotted how to destroy him. بەڵام فەریسییەکان کە هاتنە دەرەوە، تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن.
15 Jesus, aware of this, withdrew from there. And many followed him, and he healed them all, عیساش کە بەمەی زانی لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە.
16 and he ordered them not to tell anyone about him. ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن،
17 This was to fulfill what was spoken by the prophet Isaiah: تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت:
18 "Look, my servant—Jesus—whom I have chosen, my beloved in whom my soul delights. I will put my Spirit upon him, and he will proclaim justice to the nations. ﴿ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە، ئەو خۆشەویستەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات.
19 He will not quarrel or shout, nor will anyone hear his voice in the streets. شەڕ ناکات و هاوار ناکات، کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت.
20 A bruised reed he will not break, and a smoldering wick he will not quench, until he brings justice to victory; قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە، هەتا دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت.
21 and in his name the nations will put their hope." نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.﴾
22 Then someone brought him a blind, mute demon-oppressed man, and he healed him so the man could speak and see. ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت.
23 And all the crowds were amazed and said, "Can this be the Son of David?" خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟»
24 But hearing this, the Pharisees said, "This man drives out demons only by Beelzebul, prince of demons." بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.»
25 Knowing their thoughts, he said to them, "Every kingdom divided against itself is ruined, and no city or house divided against itself will stand. بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت.
26 And if Satan casts out Satan, he is divided against himself. How then will his kingdom stand? ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟
27 If I drive out demons by Beelzebul, by whom do your sons drive them out? So they will be your judges. ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان.
28 But if I drive out demons by the Spirit of our Father, then the kingdom of our Father has reached you. بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان.
29 Or how can someone enter a strong man's house and carry off his goods, unless he first restrains the strong man? Then he can loot his house. «یان چۆن کەسێک دەتوانێ بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟
30 Whoever is not with me is against me, and whoever does not gather with me scatters. «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە.
31 So I tell you, every sin and blasphemy will be forgiven people, but blasphemy against the Spirit will not be forgiven. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت.
32 Whoever speaks against the Son of Man will be forgiven; whoever speaks against the Holy Spirit won't be forgiven—neither in this age nor the age to come. ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا.
33 Make the tree good and its fruit good, or the tree bad and its fruit bad, for a tree is known by its fruit. «دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات.
34 You brood of vipers! How can you speak good things since you're evil? For the mouth speaks the heart's overflow. ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵەوە هەڵدەقوڵێت.
35 A good person produces good from a good treasure; an evil person produces evil from an evil treasure. مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت.
36 I tell you, on judgment day people will answer for every careless word they speak, بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە،
37 for by your words you will be justified, and by your words you will be condemned." چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.»
38 Then some scribes and Pharisees said, "Teacher, we want a sign from you." ئینجا هەندێک مامۆستای تەورات و فەریسی وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «مامۆستا، دەمانەوێ نیشانەیەکت لێ ببینین.»
39 He answered, "This evil, adulterous generation demands a sign. None will be given it except the sign of the prophet Jonah. کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر.
40 As Jonah was three days and three nights in the great fish's belly, so the Son of Man will be three days and three nights in the earth's heart. هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە.
41 Ninevites will rise at the judgment with this generation and condemn it, for they repented at Jonah's preaching, and something greater than Jonah is here. خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە.
42 The queen of the South will rise at the judgment with this generation and condemn it, for she came from earth's ends to hear Solomon's wisdom—and look, something greater than Solomon is here. شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.
43 When an unclean spirit leaves a person, it travels through dry places seeking rest, and finds none. «کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت.
44 Then it says, 'I will return to my house I left.' Coming, it finds it empty, swept, and put in order. ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە.
45 Then it goes and brings along seven other spirits more evil than itself; they enter and settle there, and that person ends up worse off than before. So it will be with this evil generation." ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت. بۆ ئەم نەوە بەدکارەش، ئاوا دەبێت.»
46 While he was still speaking to the crowds, his mother and brothers stood outside, wanting to speak with him. لە کاتێکدا کە عیسا قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دایک و براکانی لە دەرەوە ڕاوەستابوون، داوایان دەکرد لەگەڵی بدوێن.
47 Someone told him, "Look, your mother and your brothers are standing outside, wanting to speak to you." کەسێک هات و پێی گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ لەگەڵت بدوێن.»
48 He answered the one who told him, "Who is my mother, and who are my brothers?" ئەویش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «دایکم کێیە و براکانم کێن؟»
49 And stretching out his hand toward his disciples, he said, "Here are my mother and my brothers! ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی: «ئەوەتا دایک و براکانم،
50 For whoever does the will of my Father in heaven is my brother and sister and mother." چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، خوشک و برا و دایکمە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]