Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After Jesus finished instructing his twelve disciples, he left there to teach and preach in their towns. پاش ئەوەی عیسا لە ڕێنمایی دوازدە قوتابییەکەی تەواو بوو، لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ فێرکردن و ڕاگەیاندنی پەیامی خودا لە شارۆچکەکانیان.
2 John, hearing in prison of the Christ's works, sent word through his disciples, کاتێک یەحیا لە زینداندا کارەکانی مەسیحی بیست، قوتابییەکانی خۆی ناردە لای،
3 and asked him, "Are you the one who is to come, or should we look for another?" لێیان پرسی: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟»
4 Jesus answered them, "Go and report to John what you hear and see: عیساش لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن، ئەوەی دەیبیستن و دەیبینن بە یەحیای ڕابگەیەنن:
5 "Blind eyes see, the lame walk, those with leprosy are made clean, the deaf hear, the dead are raised, and good news is preached to the poor. کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت.
6 And blessed is the one who does not stumble on account of me." خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.»
7 As they left, Jesus began telling the crowds about John: "What did you go out into the wilderness to see? A reed shaken by the wind? لە کاتێکدا قوتابییەکانی یەحیا دەڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟
8 But why go out—to see a man dressed in soft clothes? Look, those who wear soft clothes are in royal palaces. ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن لە کۆشکی پاشاکانن.
9 But why did you go out? To see a prophet? Yes, I tell you, far more than a prophet. ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر.
10 This is the one written about: 'Look, I send my messenger ahead of you, who will prepare your way before you.' یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾
11 Truly I tell you: among those born of women, none greater than John the Baptist has arisen; yet the least in our Father's kingdom is greater than he. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە.
12 From John the Baptist's days until now, the kingdom of our Father endures violence, and the violent seize it. لە ڕۆژانی یەحیای لەئاوهەڵکێشەوە هەتا ئێستا شانشینی ئاسمان بە هێز تێدەکۆشێت، تێکۆشەرانیش دەستی پێوەدەگرن،
13 For all the Prophets and the Law prophesied until John, چونکە هەموو پێغەمبەران و تەورات، هەتا هاتنی یەحیا پێشبینییان کردووە.
14 and if you are willing to accept it, he is the Elijah who was to come. ئەگەر دەتانەوێ پەسەندی بکەن، ئەم یەحیایە ئەو ئەلیاسەیە کە خەریکە بێت.
15 Whoever has ears, let him hear. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!
16 To what can I compare this generation? It's like children sitting in the marketplaces, calling out to others: «بەڵام ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕەکاندا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و
17 'We played the flute for you, and you did not dance; we sang a funeral song, and you did not mourn.' دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و لە خۆتان نەدا.“
18 For John came neither eating nor drinking, and they say, 'He has a demon.' یەحیا هات، نەیدەخوارد و نەیدەخواردەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“
19 The Son of Man came eating and drinking, and they say, 'A glutton and drunkard, a friend of tax collectors and sinners!' Yet wisdom is proved right by her deeds." ئینجا کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە کردارەکانیەوە دەردەکەوێت.»
20 Then he began denouncing the towns where he'd done most of his miracles, because they hadn't repented. ئینجا عیسا دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی ئەو شارانە کە زۆربەی پەرجووەکانی تێیاندا ئەنجام دابوو، چونکە تۆبەیان نەکردبوو.
21 "Woe to you, Chorazin! Woe to you, Bethsaida! For if the miracles done in you had been done in Tyre and Sidon, they'd have turned back long ago in mourning clothes and ashes. «قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش و لەناو خۆڵەمێشدا تۆبەیان دەکرد.
22 But I tell you: judgment day will be more bearable for Tyre and Sidon than for you. بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای سور و سەیدا سووکتر دەبێت لەوەی بۆ ئێوەیە.
23 And you, Capernaum—will you be lifted to heaven? You'll be brought down to the grave. If the miracles done in you had been done in Sodom, it would still stand today. تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە.
24 But I tell you: Sodom's land will fare better on judgment day than you." بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای خاکی سەدۆم لە هی تۆ سووکتر دەبێت.»
25 At that time Jesus said, "I praise you, Father, Sovereign of heaven and earth, for hiding this from the wise and discerning, and revealing it to infants. لەو کاتەدا عیسا فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە.
26 Yes, Father, for this pleased you. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو.
27 Everything was entrusted to me by my Father. Only the Father knows the Son, only the Son knows the Father, and anyone the Son chooses to reveal the Father to. «باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس کوڕەکە ناناسێت باوک نەبێت، کەسیش باوک ناناسێت تەنها کوڕەکە و ئەو کەسانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.
28 "Come to me, all you who are weary and burdened, and I will give you rest. «وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە.
29 Put my yoke on you and learn from me, since I'm gentle and humble in heart, and you'll find rest for your souls. نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە،
30 For my yoke is easy, and my burden is light." چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]