Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus called his twelve disciples and gave them authority over unclean spirits, to drive them out and heal every disease and every sickness. ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە.
2 The twelve apostles' names: first, Simon called Peter, and Andrew his brother; James son of Zebedee, and John his brother; ئەمانەش ناوی دوازدە نێردراوەکەیە: یەکەمین، شیمۆن کە بە پەترۆس ناودەبردرا و ئەندراوسی برای؛ یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای؛
3 Philip and Bartholomew; Thomas and Matthew the tax collector; James son of Alphaeus and Thaddaeus; فیلیپۆس و بەرتۆلماوس؛ تۆماس و مەتای باجگر؛ یاقوبی کوڕی حەلفا و تەداوس؛
4 Simon the Zealot and Judas Iscariot, who also betrayed him. شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.
5 Jesus sent these twelve, instructing them: "Do not go to Gentile regions or enter a Samaritan town. عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان،
6 Go rather to the lost sheep of the house of Israel. بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل.
7 As you go, proclaim this message: 'The kingdom of our Father has come near.' کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“
8 Heal the sick, raise the dead, cleanse those with leprosy, drive out demons. Freely you received; freely give. نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.
9 Do not take any gold or silver or copper in your belts. «زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن،
10 No travel bag, no second shirt, no sandals, no staff—the worker deserves his food. نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی.
11 Whatever town or village you enter, find out who is worthy there, and stay there until you leave. چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە.
12 As you enter the home, greet it. کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن.
13 If the home is worthy, let your peace rest on it; if not, let it return to you. ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە.
14 If anyone won't welcome you or hear your words, shake the dust off your feet as you leave that house or town. ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن.
15 Truly I tell you: Sodom and Gomorrah will fare better on judgment day than that town. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای خاکی سەدۆم و عەمۆرا لە هی ئەم شارە سووکتر دەبێت.
16 Look, I send you out as sheep among wolves; so be as shrewd as serpents, as innocent as doves. «من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن.
17 Beware of people; they will hand you over to councils and whip you in their synagogues. لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن،
18 For my sake you'll be brought before governors and kings, as testimony to them and the Gentiles. لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش.
19 But when they hand you over, don't worry about what to say or how—for what to say will be given you at that time, کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن،
20 for it will not be you speaking, but the Spirit of your Father speaking through you. لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات.
21 Brother will betray brother to death, father his child; children will rise against their parents and have them killed. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن.
22 Everyone will hate you because of my name, but whoever holds out to the end will be saved. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.
23 When persecuted in one town, flee to the next. I tell you truly: you won't finish Israel's towns before the Son of Man comes. کە لەم شارە دەتانچەوسێننەوە، ڕاکەن بۆ شارێکی دیکە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: شارەکانی ئیسرائیل تەواو ناکەن پێش هاتنی کوڕی مرۆڤ.
24 The student is not above the teacher, nor the servant above his master. «قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە.
25 It's enough for the student to become like the teacher, and the servant like the master. If they call the head of the house Beelzebul, how much more his household! بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە ”بەعل‌زەبول“ ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟
26 So do not be afraid of them. There is nothing concealed that will not be disclosed, or hidden that will not be made known. «لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت.
27 What I tell you in the dark, say in daylight; what's whispered in your ear, proclaim from rooftops. ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن.
28 Don't fear those who kill the body but not the soul; instead fear the One able to destroy both soul and body in hell. لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت.
29 Aren't two sparrows sold for a penny? Yet not one falls to the ground without your Father. ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی.
30 And even the very hairs of your head are all numbered. ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە.
31 So do not be afraid; you are worth more than many sparrows. کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.
32 Therefore, whoever acknowledges me before others, I will also acknowledge before my Father in heaven. «بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم.
33 But whoever denies me before others, I'll deny before my Father in heaven. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم.
34 Do not think I came to bring peace on earth; I came not to bring peace but a sword. «وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر!
35 For I came to pit a man against his father, a daughter against her mother, a daughter-in-law against her mother-in-law, چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی «﴿کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی،
36 a man's enemies will be the members of his own household. دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.﴾
37 Whoever loves father or mother above me is unworthy of me; whoever loves son or daughter above me is unworthy of me. «ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە.
38 Whoever does not take up his cross and follow me is not worthy of me. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە.
39 Whoever finds his life loses it, and whoever loses his life for my sake finds it. ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت.
40 Whoever welcomes you welcomes me, and whoever welcomes me welcomes the One who sent me. «ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە.
41 Whoever welcomes a prophet as a prophet gets a prophet's reward, and whoever welcomes a righteous person as a righteous person gets a righteous person's reward. ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت.
42 And whoever gives just a cup of cold water to one of these little ones because he is my disciple, truly I tell you, will never lose his reward." ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]