Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 6 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

دانانی ئیشایا لەسەر ئەرک

1لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. 2سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی. 3ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»

4چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ.

5گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.»

6ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و 7لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.»

8ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟» منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.»

9ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“

10دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،گوێی گران بکە وچاوی بنوقێنە،نەوەک بە چاوی ببینێت وبە گوێی ببیستێت،بە دڵی تێبگات وبگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.»

11منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟»ئەویش فەرمووی:«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەیبێ ئاوەدانی وماڵەکانیش بێ خەڵک وکێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی،

12هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە وشوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت.

13ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]