Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 38 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In those days Hezekiah fell mortally ill. The prophet Isaiah son of Amoz came to him and said, "This is what our Father says: Put your house in order, for you will die; you will not recover." لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»
2 Then Hezekiah turned his face to the wall and prayed to our Father, حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،
3 and said, "Please, my Father, remember how I walked faithfully before you with a whole heart, and did what was good in your eyes." Hezekiah wept bitterly. گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.
4 Then the word of our Father came to Isaiah: جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:
5 "Go tell Hezekiah, 'This is what our Father says, the Father of your ancestor David: I have heard your prayer and seen your tears. I am adding fifteen years to your life.' «بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و
6 I will rescue you and this city from the king of Assyria; I will defend this city. فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.
7 "This is your sign from our Father that he will do what he has promised: «”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:
8 Look, I'll turn back the shadow ten steps the sun has descended on Ahaz's stairway." So the sun turned back the ten steps it had gone down. ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.
9 A writing of Hezekiah king of Judah, after his illness and recovery: نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:
10 I said, "In the middle of my days I must go through the gates of the grave; I am robbed of the rest of my years." گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا من دەچم بۆ جیهانی مردووان، چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»
11 I said, "I will not see our Father himself in the land of the living; I will look on humanity no longer, among those who dwell in this passing world. گوتم: «یەزدان نابینم لە خاکی زیندوواندا، لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەم لەسەر ڕووی زەوی.
12 My dwelling is pulled up and carried off from me like a shepherd's tent. I have rolled up my life like a weaver; he cuts me off from the loom; from day to night you bring me to an end. خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت وەک خێوەتی شوانان، وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە و لە تەونەکەمدا بڕیمەوە، شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.
13 I waited quietly until morning, but like a lion he breaks all my bones; from day to night you bring me to an end. بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم، بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات، شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.
14 Like a swift or a crane I chirp; I moan like a dove. My eyes grow weary looking upward. O Sovereign Father, I am hard-pressed; be my guarantee of safety!" وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم، وەکو کۆتر دەگمێنم، چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم. وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»
15 What can I say? He has spoken to me, and he himself has done it. I will walk slowly all my years because of the bitterness of my soul. ئیتر چی بڵێم؟ ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی. بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆم لەبەر تاڵاوی گیانم.
16 O Sovereign Father, by such things people live, and in all of them is the life of my spirit. So restore me to health and let me live! ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین، ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە. تۆ منت چاککردەوە و ژیانت پێ بەخشیم.
17 Surely it was for my own good that I suffered such bitterness. In your love you held back my life from the pit of destruction, for you have thrown all my sins behind your back. بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە تاڵی لەسەر تاڵیم چێشت. لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منت لە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد، چونکە هەموو گوناهەکانی منت فڕێدایە پشت خۆتەوە.
18 For the grave cannot praise you; death cannot sing your praise. Those who go down to the pit cannot hope for your faithfulness. جیهانی مردووان سوپاست ناکات و مردووانیش ستایشت ناکەن، هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن هیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.
19 The living, the living—they praise you, as I do this day; the father makes your faithfulness known to the children. زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن، باوکان دڵسۆزی تۆ بە منداڵەکانیان دەناسێنن.
20 Our Father will save me, and we will play my songs on stringed instruments all the days of our lives, in the house of our Father. یەزدان ڕزگارم دەکات، هەموو ڕۆژانی ژیانمان مۆسیقا دەژەنین لە پەرستگای یەزدان.
21 Isaiah had said, "Let them take a fig cake, apply it to the boil, and he'll recover." ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»
22 Hezekiah had asked, "What is the sign that I will go up to the house of our Father?" حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]