Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 34 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Come close, you nations, and listen; pay attention, you peoples! Let the earth hear, and all that fills it, the world, and everything it brings forth. ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن، ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن! با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت، جیهان و هەموو بەرهەمەکانی،
2 For our Father is filled with wrath against all the nations, and his fury is against all their armies. He has devoted them to destruction, has given them over to slaughter. چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە، هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە. بە تەواوی قڕی کردوون، بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.
3 Their slain will be thrown out, the stench of their corpses will rise, and the mountains will flow with their blood. کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن، تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات و چیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە.
4 All the stars of heaven will rot away, and the skies will be rolled up like a scroll. All that starry host will wither, as a leaf withers and falls from the vine, like a shriveled fig from the fig tree. خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە، ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە. هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن، وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو، وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.
5 When my sword has drunk its fill in the heavens, look—it comes down in judgment upon Edom, upon the people I have devoted to destruction. شمشێری من لە ئاسمان کاری تەواو بووە، وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم و بەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.
6 Our Father has a sword; it is sated with blood, gorged with fat, with the blood of lambs and goats, with the fat of the kidneys of rams. For our Father holds a sacrifice in Bozrah, a great slaughter in the land of Edom. شمشێری یەزدان خوێنی لێ دەتکێت، قەڵەو بووە بە پیو، بە خوێنی بەرخ و تەگە، بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان، چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا و سەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.
7 The wild oxen will fall with them, and the young bulls with the mighty ones. Their land will drink its fill of blood, and their soil will be gorged with fat. گای کێوی لەگەڵیان دەکەون، گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان، زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت، خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت.
8 For our Father has a day of justice, a year of vindication for the cause of Zion. یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.
9 Edom's streams will be turned into pitch, her soil into sulfur, and her land will become burning pitch. جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و خۆڵەکەی بە گۆگرد، زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!
10 Night and day it will not be quenched; its smoke will rise forever. From generation to generation it will lie waste; no one will pass through it ever again. شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە، دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە. نەوە دوای نەوە کاول دەبێت، بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت.
11 The desert owl and the screech owl will possess it; the great owl and the raven will dwell in it. our Father will stretch the measuring line of chaos over it, and the plumb line of emptiness. کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن، کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن. بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون و شاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات.
12 Its nobles will have nothing there to call a kingdom, and all its princes will come to nothing. خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن، هەموو میرەکانی لەناودەچن.
13 Thorns will overgrow its strongholds, nettles and brambles its fortresses. It will become a haunt for jackals, a home for ostriches. دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو.
14 Wildcats will meet with hyenas, and wild goats will call out to one another; there too the night creature will settle and find herself a place of rest. دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن و جێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.
15 There the owl will nest and lay her eggs, hatch them and gather her young under her shadow; there too the hawks will gather, each with her mate. لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات، کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت. لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە، هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی.
16 Search the scroll of our Father and read: not one of these will be missing, not one will lack her mate. For his mouth has commanded it, and his Spirit has gathered them. تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە: یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە، هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات، چونکە دەمی یەزدان فەرمانی داوە، ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە.
17 He has cast the lot for them; his hand has measured out their portion with the line. They will possess it forever and dwell there from generation to generation. ئەو زەوییەکە لەنێوانیان دابەش دەکات، دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش دەکات. بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن، نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]