Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 24 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Look—our Father lays the earth waste and leaves it empty; he twists its surface and scatters its inhabitants. ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات، بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت، دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.
2 It will be the same for the people as for the priest, for the servant as for his master, for the maid as for her mistress, for the buyer as for the seller, for the lender as for the borrower, for the creditor as for the debtor. کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت، گەورە وەک کۆیلەکەی، خانم وەک کەنیزەکەی، کڕیار وەک فرۆشیار، بەخشەر وەک وەرگر، قەرزدەر وەک قەرزار.
3 The earth will be utterly laid waste and utterly plundered, for our Father has spoken this word. زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت و بە تاڵان تاڵان دەکرێت، یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو.
4 The earth mourns and withers; the world fades and withers; the exalted ones of the earth fade away. زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، جیهان داهێزرا و سیس بوو، گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.
5 The earth lies defiled beneath its inhabitants, for they have disobeyed the teachings, violated the statute, and broken the everlasting covenant. زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو، چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد، فەرزەکانیان پێشێل کرد و پەیمانی هەتاهەتاییان شکاند.
6 Therefore a curse devours the earth, and those who dwell in it bear their guilt; therefore the earth's inhabitants are burned away, and few people are left. لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد و دانیشتووانەکەی سزادران. لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان و خەڵکێکی کەم مایەوە.
7 The new wine mourns, the vine grows weak; all the merrymakers sigh. شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو، هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن.
8 The joy of the tambourines is stilled, the uproar of the revelers has ceased, the joy of the lyre is stilled. دەفی دەنگ خۆش کپ بوو، هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە، قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو.
9 No longer do they drink wine with song; strong drink turns bitter to those who drink it. بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە، مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.
10 The city of chaos is shattered; every house is shut up, with no way in. شاری وێران تێکشکاوە، هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە.
11 In the streets there is an outcry over the wine; all gladness has gone dark, the joy of the earth is driven away. لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک، دوورخرایەوە شادی زەوی.
12 Only desolation is left in the city; the gate is battered to ruins. ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە و لێدانی دەروازەش کاولییە.
13 For so it will be throughout the earth, among the peoples: like an olive tree beaten bare, like the grapes left behind when the harvest is done. ئاوا دەبێت لەناوەندی زەوی لەنێو گەلان، وەک داتەکاندنی دار زەیتوون، وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت.
14 They lift up their voices, they sing for joy; over the majesty of our Father they cry aloud from the west. ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن، بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن.
15 Therefore in the east give glory to our Father; on the shores of the sea, glorify the name of our Father, the God of Israel. لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن، لە دوورگەکانی دەریاشەوە ناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە.
16 From the ends of the earth we hear songs: "Glory to the Righteous One!" But I said, "I waste away, I waste away—woe to me! The treacherous betray; with treachery the treacherous betray." لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو: «شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!» جا گوتم: «فەوتام! فەوتام! قوڕبەسەرم! ناپاکان ناپاکییان کرد! ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!»
17 Terror and pit and snare are upon you, you who dwell on the earth! ترس و چاڵ و تەڵە بەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی.
18 Whoever flees at the sound of the terror will fall into the pit, and whoever climbs out of the pit will be caught in the snare. For the windows of heaven are opened, and the foundations of the earth tremble. ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێت دەکەوێتە چاڵەکەوە و ئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوە بە تەڵەکەوە دەبێت. بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە و بناغەکانی زەوی هەژان.
19 The earth is utterly broken apart, the earth is torn apart, the earth is violently shaken. زەوی بە شکان دەشکێت، زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت، زەوی بە لەقین دەلەقێت.
20 The earth staggers like a drunkard, it sways like a hut; its rebellion lies heavy upon it, and it falls and will not rise again. زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت، جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با. یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە، دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە.
21 On that day our Father will punish the host of the heights in the heights, and the kings of the earth on the earth. لەو ڕۆژەدا یەزدان سزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان و لەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات.
22 They will be herded together like prisoners into a pit; they will be locked up in a dungeon, and after many days they will be punished. بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوە وەک دیل لە بەندیخانە و لە گرتووخانە توند دەکرێن و دوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن.
23 Then the moon will be ashamed and the sun put to shame, for the Father of heaven's armies reigns on Mount Zion and in Jerusalem, and before his elders his glory shines. مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت، چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکات لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم، شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]