Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 22 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 An oracle concerning the Valley of Vision. What is the matter with you now, that you have all gone up to the rooftops, سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین: چیتانە وا سەرکەوتوون، هەموو بۆ سەربان،
2 you town full of noise, you wild, chaotic city, you reveling town? Your dead were not killed by the sword, nor did they die in battle. ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە، پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟ کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و مردووی جەنگ نین.
3 All your rulers fled together; they were captured without a bow being drawn. All of you who were found were taken captive together, though you had fled far away. فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن، بێ بەرگری بە دیل گیران. هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان، ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.
4 So I said, "Look away from me; let me weep bitterly. Do not try to comfort me over the ruin of the daughter of my people." لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن، بە تاڵییەوە دەگریێم، زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»
5 For the Father of heaven's armies has a day of tumult and trampling and confusion in the Valley of Vision—walls battered down and a cry for help echoing to the mountains. یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان بۆ دیوار بڕین و هاوارکردن بۆ چیا.
6 Elam took up the quiver with chariots and horsemen, and Kir bared their shields. ئیلام تیردانی هەڵگرتووە بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە، قییریش قەڵغانی دەرخست.
7 Your choicest valleys were full of chariots, and the horsemen took their positions at the gates. جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان، ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.
8 Our Father stripped away the defenses of Judah. And in that day you looked to the weapons in the House of the Forest, داپۆشینی یەهودا نامێنێت. جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە چەکەکانی کۆشکی دارستان،
9 and you saw how many breaches there were in the city of David. You collected the water of the lower pool, کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.
10 and you counted the houses of Jerusalem and tore some down to fortify the wall. ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.
11 You built a reservoir between the two walls for the water of the old pool, but you did not look to the One who made it, nor consider our Father who planned it long ago. ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە، بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە. بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری، ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.
12 In that day the Father of heaven's armies called for weeping and mourning, for shaved heads and mourning clothes. یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد بۆ گریان و شیوەن و سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.
13 But instead there was joy and celebration, slaughtering cattle and killing sheep, eating meat and drinking wine: "Let us eat and drink, for tomorrow we die!" بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی، مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین، گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە! «با بخۆین و بخۆینەوە، چونکە سبەی دەمرین.»
14 The Father of heaven's armies has revealed this to me: "Surely this sin will not be wiped away from you until you die," says the Father of heaven's armies. گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
15 This is what the Father of heaven's armies says: Go to this steward, Shebna, who is over the household, and say to him: یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە، شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:
16 What are you doing here, and who gave you the right to be here, that you have cut out a tomb for yourself here—carving your grave high up on the heights, chiseling your resting place in the rock? چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت، هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت، ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟
17 Look, our Father is about to hurl you away violently, you strong man; he will seize firm hold of you. «ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و بە هێزەوە لوولت دەکات،
18 He will wind you up tightly and fling you like a ball into a vast open land. There you will die, and there your splendid chariots will lie—you disgrace to your master's house. وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات. لەوێ دەمریت و گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت، ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!
19 I will depose you from your office, and you will be pulled down from your post. لە پلەکەت دەرتدەکەم و لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.
20 In that day I will summon my servant Eliakim son of Hilkiah, «لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و
21 I will clothe him with your robe and fasten your sash on him, and I will hand your authority over to him. He will be a father to the people of Jerusalem and to the house of Judah. جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.
22 I will place the key of the house of David on his shoulder; what he opens no one will shut, and what he shuts no one will open. کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.
23 I will drive him in like a peg in a firm place, and he will become a seat of honor for his father's house. وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.
24 They will hang on him the whole weight of his father's house—the offspring and the offshoots, every small vessel, from the bowls to all the jars. هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»
25 In that day, declares the Father of heaven's armies, the peg driven into the firm place will give way; it will be cut down and fall, and the load hanging on it will be cut off—for our Father has spoken. یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]